وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لەسەر دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکان رێکنەکەوتن

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 16/4/2019
.

رووداو - بەغدا

لەسەر داوای محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەبوو ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان رۆژی دووشەممە یەکلابکرانایەتەوە، بەڵام ناکۆکی فراکسیۆنەکان رێگربوو لە یاکلاکردنەوەی ئەو پرسە.

بەشێک لە فراکسیۆنەکان لەگەڵ رێککەوتنن بەر لە ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکان، بەشێکیشیان داوادەکەن بەپێی شایستەی ھەڵبژاردن سەرۆکایەتی لیژنەکان دابەشبکرێن.

وەجی عەباس، ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح دەڵێت "ئەمڕۆ دەنگدان لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنە ھەمیشەییەکان و جێگران و بڕیاردەرەکان دواخرا، ئەویش بەھۆی ئاگادارکردنەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان. بەو پێیەی من ئەندامی لیژنەی یاسایم داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەکەم لیژنەی یاسایی بخەنە دەرەوەی پشکپشکێنە، لەبەرئەوەی ئەو لیژنەیە لیژنەیەکی پیشەیی و بابەتییە و گرنگە بۆ یاسادانان، یاسادانانیش ھیچ پەیوەندی بە حیزبەکانەوە نییە".

لەکۆی 22 لیژنەی ھەمیشەیی، فراکسیۆنە کوردستانییەکان چاویان لە وەرگرتنی سەرۆکایەتی پێنج لیژنەیە. دوو لەو لیژنانە سیادین، لەوانە نەوت و وزە و یاسایی. رووداو زانیویەتی بەھۆی کەمکردنەوەی لیژنەکان لەم خولەدا سەرۆکایەتی چوار لیژنە بەر کورد دەکەوێت.

محەممەد شاکر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت "قابیلی قبوڵ نییە و ناکرێت پێکھاتەیەکی وەک کورد یان کوتلەیەکی گەورەی وەک چاکسازی فەرامۆشبکرێن یان شایستەی خۆیان وەرنەگرن و لە دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکان بەشدارنەبن".

مەریوان نادر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت "ناڕازین لەسەر ئەوەی سەرۆکایەتی لیژنەکان بە ھەڵبژاردن یەکلابکرێنەوە چونکە پێمانوایە چارەسەری ئەو بابەتە دەبێ بە رێککەوتنی سیاسی بێت".

نزیکەی ساڵێکە دەستەی سەرۆکاتی پەرلەمانی عێراق ھەڵبژێردراوە بەڵام بەھۆی ناکۆکی کوتلەکانەوە نەتوانراوە پرسی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکان یەکلابکرێنەوە، ھەر ئەوەش وایکردووە لیژنە ھەمیشەییەکان تاوەکو ئێستا لە لایەن بە تەمەنترین کەسی نێو لیژنەکانەوە سەرۆکایەتی بکرێن.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : پەرلەمانی عێراق

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.203 seconds