وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کۆنفرانسی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە سلێمانی

لەلایەن سەرتیپ عوسمان 15/7/2017
6860 ژمارەی بینین

رووداو - سلێمانی

بە بەشداری هەر پێنج پارتە گەورەکەی باشووری کوردستان و پارتەکانی دیکەی سێ پارچەکەی دیکەی کوردستان، رۆژی شەممە 15-7-2017 لە سلێمانی، كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNK كە بارەگای لە شاری برۆكسلە، لە سلێمانی دەستی بە کۆنفرانسێک کرد و دوو رۆژ بەردەوامدەبێت.

بیرۆکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کور بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەگەڕێتەوە کە لە ساڵی 1999 پێشنیازی بەستنی گۆنگرەی نەتەوەیی کرد، بەشێوەکی گشتیش زۆربەی سەرکردەکانی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان لەگەڵ بەستنی گۆنگرەیەکی نەتەوەیی بوون. بەڵام بەھۆی دەستوەردانی وڵاتانی ھەرێمی ئەم گۆنگرەیە نەبەسترا. بەڵام دواجار لە 22ی تەمموزی 2013، لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی و چاودێریی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یەکەمین کۆبوونەوەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی بەڕێوەچوو، بۆ یەکەمجار 39 حیزبی سیاسی کورد کە نوێنەرایەتیی توێژەکانی گەلی کوردیان لە ھەر چوار پارچەی کوردستان دەکرد، کۆبوونەوە، وەک دەستپێکێک بۆ قۆناخێکی تازە لە مێژووی خەباتگێڕی گەلی کورد.

0.266 seconds