وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

چیرۆکی ئەو پیاوەی ساڵانە 70 ملیۆن دیناری لە فرۆشتنی غەندوور دەستدەکەوێت

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 15/7/2017
غه‌ندوور له‌ خێزانی به‌به‌غایه‌ و نۆ جۆری هه‌یه‌

رووداو - کەرکووک

لە کەرکووک پرۆژەی بەخێوکردنی غەندوور (باڵندەی خۆشەویستی) لە ئارەزووەوە بووەتە بازرگانی و، ساڵانە لە یەک پرۆژەی بەخێوکردنی باڵندەی غەندووردا، هەزار تاوەکو هەزار و 200 جووت لەو باڵندەیە دەفرۆشرێن.

ئه‌و باڵنده‌یه‌ له‌ باشووری كوردستان و عێراق به‌ غه‌ندوور ناسراوه‌، له‌ خێزانی به‌به‌غایه‌ و نۆ جۆری هه‌یه‌، ره‌عد كه‌ خاوه‌نی پرۆژەکەیە ئه‌زموونی 40 ساڵی له‌ به‌خێوكردنی باڵنده‌ی خۆشه‌ویستی هه‌یه و‌، ئێستا خاوه‌نی زیاتر له‌ 1200 باڵندەیە‌.

رەعد قادر، خاوەنی پرۆژەکە دەڵێ: لە کاژێر شەشەشی بەیانییەوە دێم تاوەکو 12ـی نیوەڕۆ، رۆژی وا هەیە ئەگەر پێویست بکات دوانیوەڕۆ دێمەوە و، تاوەکو ئێوارە لێرەم، جاریش هەیە تاوەکو 12ـی شەو دەمێنمەوە، لەڕووی جەستەوە ماندووم، بەڵام لەناو ئەو باڵندانەدا زۆر ئاسوودەم، لەهەمان کاتدا وەرزشێکە بۆ مێشک و جەستەم.

رەعد ساڵانه‌ زیاتر لە 70 ملیۆن دیناری له‌ فرۆشتنی باڵنده‌ی خۆشه‌ویستی ده‌ستده‌كه‌وێت. ئه‌و، ئاماده‌یه‌ هاوكاری هه‌ر كه‌سێك بكات ئەگه‌ر بیه‌وێ پرۆژه‌یه‌كی هاوشێوه‌ ئه‌نجامبدات.

لەبارەی نرخی باڵندەی غەندوورەوە رەعد دەڵێ "رەنگ مۆرەکان بە 200 هەزارن، رەشەکان بە 100هەزار، شینە تۆخەکان بە 80 هەزار و شینی کاڵیش بە 65 هەزارە، ئەوانەشی سەریان سپییە بە 80 هەزار دینارن" .

رێكه‌وت سێ ساڵە‌ له‌گه‌ڵ ره‌عد كاری سه‌رپه‌رشتی و به‌خێوكردنی باڵنده‌كانی له‌ئه‌ستۆگرتووه‌، رۆژانه‌ زیاتر له‌ 10 كاژێر خه‌ریكی بەخێوکردنیانە، به‌ڵام زیاتر له‌و كاته‌ش چاودێرییان ده‌كات.

رێکەوت عوسمان سەرپەرشتیاری پرۆژەکە دەڵێ "هەرزن و گوڵەبەڕۆژەیان پێ دەدەین، هەروەها سەموونی خوساو، سەوزە بە هەموو جۆرەکانییە پێیان دەدەین. کەرەوز، سڵق و سپێناخ بۆیان باشە، گەنمیش دەکوڵێنین و پێیان دەدەین، بەڵام هەموو رۆژێک نا".

له‌م پرۆژه‌یەدا‌ شه‌ش هۆڵی بچووكی به‌رهه‌مهێنانی جووجك هه‌ن‌، هه‌ر هۆڵێك 75 جووت باڵنده‌ی خۆشه‌ویستی تێدایه‌، ساڵانه‌ له‌ هه‌ر جووتێك شه‌ش تاوه‌كو حه‌وت جووجك به‌رهه‌مدێن.
نیشانەکردن : غەندوور
40169 ژمارەی بینین
بابەتی زیاتری هەڵکەوت عەزیز
پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە مشتومڕی لەسەرە

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 12/02/2018 04:52:01 م
کاک ریبواری ئازیز وا ویده چی سیاسه ت و حیزبه سیاسیه کانی سلیمانی وه ک حیکایه ت و نه قلی گوچانه که ی حه زره تی سلیمانی لیهاتبی ! ده لین حه زره تی...
یاسین حەمە غەریب | 12/02/2018 06:41:20 م
من تێناگەم لایەنەکانی سلێمانی چیان دەوێت؟ سەریان لە خۆیان و لە خەڵکی سلێمانیش تیکداوە و باری کوردستانیشیان شێواندووەو دەستی عەبادی و دوژمنانی...
حیزبەكانی سلێمانی چییان پێ دەكرێت؟
| 12/2/2018 | (2)
ره شید | 12/02/2018 04:29:03 م
بایکوتی خویندن و داخران قوتابخانه له ژیر هه ر پاساویک خه یانه تیکی نیشتیمانی چاووپوشیلینه کراوه و بیروکه ی هه رکه س بیت و هه رحیزبیکی سیاسی له پشتی...
هەشت حیزب پشتیوانییان بۆ مامۆستایانی ناڕازی راگەیاند
| 12/2/2018 | (1)
Botan Maghdid | 12/02/2018 12:05:51 م
به‌ریز كاك قوباد په‌یامیكی قۆل، هاوسانگ، كورت. هیوادارم به‌رده‌وام بی له‌‌م شیوازه‌ له‌ ئه‌قلانیه‌تی ده‌ربرین‌، له‌ ولاتیك كه‌ نا ئه‌قلانیه‌ت ‌بالی...
 قوباد تاڵەبانی: هیوادارم بەرژەوەندیی حیزبی نەبێتە کۆسپ لەبەردەم مووچە
| 12/2/2018 | (1)
ره شید | 08/02/2018 04:43:44 م
به ریز کاک عارف ، وتاره که ت پیش هه موو شتیک پیشانده ری ئه م راستیه حاشاهه لنه گره یه که خویندنه وه ی ریفراندوومخوازنی کوردستان و له سه ره وه ی هه...
Muhammad Sardar | 11/02/2018 11:00:06 ص
zor grnga hkumati harem u komalgai kurdi am shikrdnawai kak arif zor bahand warbgrin
بەغدا نیازی رێككەوتنی هەیە؟
| 8/2/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی بەریتانیا لە میونشن کۆبوونەوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی بەریتانیا لە میونشن کۆبوونەوە

شاندی کوردستان کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی زۆرتر
عەبادی لە کۆنفرانسی میونشن ستایشی سوپای عێراق و پێشمەرگەی کرد 4 کاژێر لەمەو بەر |

عەبادی لە کۆنفرانسی میونشن ستایشی سوپای عێراق و پێشمەرگەی کرد

"کۆمەڵێک تەحەدامان لەپێشن دەبێت بەسەریاندا زۆرتر
دڵەڕاوکێی پیاو، تۆوەکانی دەشێوێنێ 4 کاژێر لەمەو بەر |

دڵەڕاوکێی پیاو، تۆوەکانی دەشێوێنێ

کار لە جینی منداڵەکانی دەکات زۆرتر
0.359 seconds