وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لە هەولێر دەستبەسەر 17 تۆن گۆشتی ماوەبەسەرچوودا گیرا

لەلایەن هەژار جەوهەر 15/7/2017
18287 ژمارەی بینین

رووداو -  هەولێر 

لە کۆگایەکی گەڕەکی شادی لە هەولێر، ئەمڕۆ (شەممە، 15-7-2017) دەست بەسەر 17 تۆن گۆشتی ماوەبەسەرچوو و قەدەخەکراودا گیرا.

سیداد لەشکری، پەیامنێری رووداو رایگەیاند "بەگوتەی ئەندامانی لیژنەی قایمقامییەتی هەولێر، ئەوە دووەمجارە خاوەنی ئەو کۆگایە کاری هاوشێوە دەکات، پێشتریش بەهۆی سەرپێچیکردنەوە بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزادراوە".

بەگوتەی پەیامنێری رووداو لە کۆگاکەدا سێ ساردکەرەوە هەبوون، کە گۆشتی بەسەرچوو، ماسی بەسەرچوو و جگەری هاوردەکراویان تێدا بووە، ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی بڕیارێکی ساڵی 2014ـی حکومەت هاوردەکردنی جگەر بۆ هەرێمی کورستان قەدەخە کراوە.


داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

0.156 seconds