وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کۆمپانیایەکی باشووری کوردستان خەڵاتێکی جیهانی پێبەخشرا

لەلایەن لیزان ئەمین 15/8/2015
رووداو

رووداو- سلێمانی

بۆ یەکەمجار کۆمپانیایەک لە باشووری کوردستان خەڵاتی باشترین هاوبەشی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی وەرگرت لە سەر ئاستی عێراق.


پێش مانگێک لە 16 تەمموز کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەڕێوەچوو، گرووپی ئاڤێستاش لە باشووری کوردستان وەک هاوبەشێک بەشداربوون و خەڵاتی نێودەوڵەتی مایکرۆسۆفتیان پێبەخشرا .

بەپێی سیستەمی کارکردنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ساڵانە لە هەزاران هاوبەش تەنیا48 یان خەڵات وەردەگرن، ئەمساڵیش یەک لەو هاوبەشانە کۆمپانیایەکی کوردی بوو.

15-7-2015 رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ كۆمپانیایەكی تەكنەلۆژیای كورد، چونكە ئەوان توانیان ببنە یەكەمین كۆمپانیای كورد كە بتوانێت بە سەركەوتنەكانی خەڵاتی كۆمپانیایەكی جیهانی بەدەست بێنێت ، رەنگە ئەم سەركەوتنە باشترین گۆڕان لە تەكنەلۆژیای باشووری كوردستان بكات.

ئامانج ئەبوبەكر بەڕێوەبەری بازرگانی كۆمپانیاكە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" دەتوانم بڵێم لە کوردستان و عێراقیشدا تاکە کۆمپانیایە کە بووەتە خاوەنی خەڵاتێکی لەو شێوەیە ، دوای ئەوەی ئێمە خەڵاتەکەمان وەرگرت زیاتر متمانەمان پەیداکرد لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە بۆ ئەوەی بە راستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن".

مایكرۆسۆفت لە كۆنفرانسی ساڵانەی خۆی خەڵات دەبەخشێت بە باشترین هاوبەشەكانی بۆ هەر وڵاتێك, لە كۆی هەزاران هاوبەش تەنیا 48یان خەڵات كران بۆ ساڵی 2015 ، ئەوانەی كە توانیان بە باشترین شێوە بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفت بەكاربهێنن و داهێنان بكەن لە پەرەپێدان و بڵاو كردنەوەی بەرهەمەكان.

یاد کەمال رەشید بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە كۆمپانیای تەكنەلۆژیا بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" توانیمان بە ماوەی کەمتر لە شەش مانگ ئەم تەکنەلۆژیا بڵاوبکەینەوەو بۆ زیاتر لە 200 شوێنی جیاواز، ئەوە وایکرد کە مایکرۆسۆفت سەرسام بێ بەوەی کە ئێمە لە وڵاتێکی وادا توانیومانە ئەو تەکنۆلۆژیا نوێیە بە زووترین کات کاری لەسەر بکەین و بڵاوی بکەینەوە لەکاتێکدا بە قسەی خۆیان تاوەکو ئێستا ئەم کارە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەلایەن هیچ کۆمپانیاییەکەوە نەکراوە".

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ساڵانە كۆنفرانسی خۆی لەگەڵ هاوبەشەكانی دەبەستێت لە هەموو جیهان ، جیاواز لە ساڵانی رابردوو  بۆ یەكەمجار كۆمپانیایەك لە باشووری كوردستان و عێراق بەشداریی كۆنفرانسەكەی كرد و خەڵاتی باشترین هاوبەشی وەرگرت لەسەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی 2015 .

نیشانەکردن : مایکرۆسۆفت
4403 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)
پاداشت | 21/03/2019 08:05:39 م
ته‌قاندنه‌وه‌ی كارێكی باش نه‌بوه‌، له‌وانیه‌ پڕ بوبێت له‌ مادده‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی ترساناك وه‌ به‌ تاك تیك به‌ردرابێته‌وه‌.
مووشەکەکەی قەڵادزێ تەقێندرایەوە
| 21/3/2019 | (1)
Shex darawan | 21/03/2019 06:48:03 م
خوات لەگەڵ ئامۆزا گیان جیگات بەهەشت بێت
گەنجێکی خەڵکی سۆران لە مەککە کۆچی دواییکرد
| 20/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی: دەبێت توندتر کۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا بکرێت 1 کاژێر لەمەوبەر |

رێکخراوی تەندروستی جیهانی: دەبێت توندتر کۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا بکرێت

تەندروستی جیهانی ستراتیژییەتێكی نوێ بۆ زۆرتر
تەندروستی جیهانی ستراتیژییەتێكی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی سیل رادەگەیێنێت 3 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی ستراتیژییەتێكی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی سیل رادەگەیێنێت

رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی سیلە زۆرتر
لە جیهاندا دوو ملیار و 100 ملیۆن کەس ئاوی خاوێنی خواردنەوەیان دەستناکەوێت دوێنێ کاژێر 11:15 |

لە جیهاندا دوو ملیار و 100 ملیۆن کەس ئاوی خاوێنی خواردنەوەیان دەستناکەوێت

WHO: ساڵی 2018 لە یەمەن زیاتر لە 2700 منداڵ بە زۆرتر
0.281 seconds