وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بەرکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجە داوا دەکەن گشتپرسی لە وادەی خۆیدا بکرێت

لەلایەن سامان بەشارەتی 17/9/2017
لە مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە ، ھەر ھەڵەبجەییەک بێنیتە نێو ھۆڵەکانی، برینێکی خۆی دەبینێتەوە

رووداو- هەڵەبجە

بەشێکی زۆر لە هاونیشتمانیانی باشووری کوردستان لە چاوەڕوانی رۆژی ئەنجامدانی گشتپرسیدان و هاونیشتمانییەکی دانیشتووی هەڵەبجەش کە یەکێکە لە بەرکەوتووانی کیمیابارانی ئەو شارە دەڵێت، ئەو زۆر پێشتر  لە سەرکردەکانی کورد بڕیاری جیابوونەوەی لە عێراق داوە. دەشڵێت لەبەر ئەوەی دانیشتووانی ئەم شارە نەھامەتی زۆریان بە سەر ھاتووە ئامادەین دەنگ بە بەڵی بۆ گشتپرسی و سەربەخۆی باشووری کوردستان بدەین.


ئەم پیاوە ژیانی بووە بە دوو بەشەوە ، بەشێکی لە سەر قەرەوێڵەکانی نەخۆشخانە و ئەو بەشەشی کە لە ماڵەوەیە لە دۆخێکی ناھەمواردا بەڕێدەکات ، چونکە ئەو یەکێکە لە بەرکەوتوانی ئەو چەکە کیمیاییەی لە ساڵی 1998دا فڕۆکەکانی حکومەتی ئەوکاتی عێراق بە سەر ھەڵەبجەدا باراندیان، کامیل عەبدولقادر زۆر پێش سەرکردەکانی کورد جیا بوونەوەی لە عێراقی ھەڵبژاردووە.

کامیل عەبدولقادر، بەرکەوتەی چەکی کیمیایی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە لەبەر ئەوەی ئازار و نەھامەتی زۆرمان بەسەر ھاتووە بە دەست ئەو حکومەتە یەک لە دوای یەکانەی عێراق ، بۆیە 25 ئەیلوول ئێمە دەنگ بە جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق دەدەین".

لەم شارەدا ھەرکەسێک دەبینی چیرۆکێکی تاڵ بە دوای خۆیدا رایدەکێشێت ، ئەم پیاوە30 کەسی خانەوادەکەی بە چەکی کیمیایی خنکان ، ھەرکاتێک بیر لەو کەسانە دەکاتەوە کە لە دەستی داون لە دڵەوە ئاوات دەخوازێت کوردیش  لە 25-ی ئەیلوولدا ھەموو ئازارەکانیان بکەنە بەڵێ ، بۆ پێشوازیکردن لەو گشتپرسییەی کە ئەمڕۆ تاکە رێگایە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆی.

سەعید کاکە شێخ، پاشماوەی کیمیابارانی هەڵەبجە ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەبەر ئەوەی نەھامەتی زۆرمان بەسەر ھاتووە ئێمە ئامادەین دەنگ بە گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان بدەین".
 
لە مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە ، ھەر ھەڵەبجەییەک بێنیتە نێو ھۆڵەکانی، برینێکی خۆی دەبینێتەوە ، ھەر ئەوەش وایکردووە زۆرترین چاوەڕوانی لە سەر دەنگەکانی خەڵکی ئەم ناوچەیە بێت بۆ رەتکردنەوەی ژیان لەگەڵ بەغدا.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

نیشانەکردن : گشتپرسی , هەڵەبجە
1034 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 25/04/2018 07:49:14 ص
dast xosh
ره شید | 25/04/2018 11:58:21 ص
ده ستخوش کاک " مه جید" گرینگترین بابه ت بو ره وتیکی سیاسی و ستراتیجیکتر له پروسه ی هه لبژاردن ئه م موهیممه یه که جه نابتان ئیشاره تتان پیداوه ؛...
ئەو عێراقەی كە كەم كەس پێشبینی دەكات
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (2)
کورد | 23/04/2018 07:54:35 م
تا ئه و جیگایه ی من له بیر مه پارتی هه میشه یکیک له حزبه راسته قینه کان له ناو کوردستان دا بو و خه لکیش متمانه ی باشیان پی هه بو له بروا ی ئه و حیزبه...
یاسین حمه‌ غریب | 25/04/2018 09:56:21 ص
بەڕێز دکتۆر یوسف دەیەوێت "ریفراندۆمچییەكان" دادگایی بکات، واتە نزیکەی ٩٣٪ ی خەڵکی کوردستان. کەواتە بەبۆچونی نو ئامانجی گۆڕانی جوان پێکاوە، ئەو...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| 23/4/2018 | (4)
aso haydar | 24/04/2018 08:33:56 م
من بارتيم به لام له كه ركوك ده نك به يه ككرتوو ده ده م جونكه دواي بارتي ته نها يه ككرتوو داواي مافه كاني كه لي كورد ئه كات
لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک داوای دەنگەکانی پارتی دەکەن
| دوێنێ کاژێر 10:52 | (1)
Azad Azad | 24/04/2018 02:56:57 م
به‌قسه‌كانی كاك عارف قوربانی ده‌بێت كورد وه‌ به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك و خانه‌قین و گه‌رمیان چاو بپۆشی بكه‌ین له‌و خائین وخۆفرۆشه‌كانی ١٦...
هەڵبژاردن لە كەركووك و 16ی ئۆكتۆبەر
| دوێنێ کاژێر 08:33 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خواردنەوە گەرمەکان تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاددەکەن 11 کاژێر لەمەو بەر |

خواردنەوە گەرمەکان تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاددەکەن

دەبێ چاوەڕوان بکەی تاوەکوو سارددەبنەوە زۆرتر
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان متمانەبەخۆبوونی کچان کەمدەکەنەوە 11 کاژێر لەمەو بەر |

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان متمانەبەخۆبوونی کچان کەمدەکەنەوە

کەمپینێک لە ئەڵمانیا ئەو گرفتە رووندەکاتەوە زۆرتر
ئەردۆغان گرەو لەسەر لاوازیی ئۆپۆزیسیۆن دەكات 14 کاژێر لەمەو بەر |

ئەردۆغان گرەو لەسەر لاوازیی ئۆپۆزیسیۆن دەكات

گۆڕانكارییەکان ئاكامی گشتپرسییەكەی پارساڵی ئەو زۆرتر
0.172 seconds