وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

"برایەتی و پێكەوەژیان" ناتوانن پێكەوە كۆببنەوە

لەلایەن نەوزاد مەحموود 15/11/2017
دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە رۆژی 9-10-2017 بەڕێوەچوو
دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە رۆژی 9-10-2017 بەڕێوەچوو

رووداو- سلێمانی 

ئەو لیستەی حیزبە كوردستانییەكانی كەركووك لە هەڵبژاردنی ساڵی 2005 دا ناویان نا برایەتی و پێكەوەژیان و زۆرینەی دەنگەكانی بردەوە، ئێستا ئەندامەكانی ناتوانن تەنانەت یەك كۆبوونەوەش لە نێوان خۆیان رێكبخەن. ئەندامێكی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەڵێ، ئەوان بەردەوام لەگەڵ عەرەب و توركمانەكان دادەنیشن "بەڵام كێشەكە ئەوەیە لیستی برایەتی كۆنابێتەوە". 

رۆژی 9/10/2017 ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆبووەوە. ئەوە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە بوو. هەفتەیەك دواتر و بە دروستی لە 16ی ئۆكتۆبەردا، هێرشی سەربازیی سوپای عێراق و گرووپەكانی حەشدی شەعبی، تابلۆی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئیداریی شارەكەی بەتەواوی گۆڕی. هەزاران خێزان لەگەڵ پارێزگار و نیوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای شارەكە ئاوارەی سلێمانی و هەولێر بوون، لەوكاتەوە هەوڵەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا تاوەكو پارێزگاری نوێ دەستبەكار ببێ، بێئاكام بووە.

ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی یەكێتی لە فراكسیۆنی برایەتی و پێكەوەژیان دەڵێ چاوەڕوانی لیستی برایەتی دەكەین كۆببێتەوە، چونكە ئێمە لێرە بەردەوام لەگەڵ لیستی عەرەب و توركمانەكان دادەنیشین و كێشەیەكمان نییە "عەرەبەكان لەبەر ئەوەی بەوەكالەت پارێزگار بەدەست خۆیانەوەیە، حەز دەكەن دۆخەكە هەروا بمێنێتەوە، توركمانەكانیش داوای سەرۆكی ئەنجوومەن دەكەن و سێ ناویان هەیە و دەڵێن دەنگتان بۆ دەدەین پارێزگار وەربگرن".

عەسكەری گلەیی لە پارتی دەكات كە بەدەم داوای ئەوانەوە نایەت بۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا. ئەو بەلایەوە سەیرە كە پارتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لە هەولێر دەبەستێ و دەڵێت "نازانین بۆ كێشەیان لەگەڵ كەركووك هەیە؟ مووسڵیش سوپا و حەشدی شەعبی لێ نییە؟ ئەی بۆچی هەر لە هەولێرەوە پارێزگاریان بۆ مووسڵ هەڵبژارد؟ بەڕاستی دەبێ پارتی وا بیرنەكاتەوە بەرامبەر كەركووك".

بەڵام نوێنەرەكانی پارتی لەو ئەنجوومەنە پێناچێ وا بە ئاسانی 16ی ئۆكتۆبەر لەبیر بكەن. ئەندامێكی پارتی لە فراكسیۆنی برایەتیی كەركووك دەڵێ "16ی ئۆكتۆبەر رووداوێك بوو ئێمەی زۆر ئازار دا، دوای 16 ئۆكتۆبەریش یەكێتی بەرامبەر ئێمە زۆر ئازاردەرانە قسەیان دەكرد و دەیانگوت لەگەڵ عەرەب و توركمان زۆرینە پێكدێنین و پارێزگار دیاری دەكەین". 

مەجید مەحموود گوتیشی: " ئێستا ئەوان لەگەڵ عەرەب و توركمان 26 ئەندام پێكدێنن و دەتوانن كۆبوونەوە بكەن و پارێزگار دیاری بكەن، بۆچی نایكەن؟ بابڕۆن پیرۆزیان بێت و چاوەڕوانیی ئێمەی ناوێ".

ئەو ئەندامەی لیستی برایەتی كەركووك  هەروەها دەڵێ "مەرجی ئێمە بۆ گەڕانەوە بۆ كەركووك ئاشكرایە، گوتوومانە لە ژێر حوكمی پۆستاڵ ناگەڕێینەوە، بەڵام مووسڵ وەك كەركووك داگیر نەكراوە و بەرێككەوتن بووە بە ئامادەبوونی هاوپەیمانان و لەوێ لەپشتەوە خەنجەری ژەهراویمان لەكەس نەداوە، بەڵام لە كەركووك بە زەبری چەك هاتوون و ماڵان تاڵانكراون و خەڵك گیراون و ستەمی زۆر كراوە".

بە گوتەی عەسكەری، بەپێی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2008، هەركاتێك ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك سێ جار لەسەر یەك داوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەن بكات و ئەنجوومەنەكە نەتوانێ كۆببێتەوە، ئەوا ئەنجوومەنەكە هەڵدەوەشێتەوە بەڵام مەجید مەحموود ئەوە رەتدەكاتەوە و دەڵێ "كێ داوای كۆبوونەوە بكات؟"، گوتیشی دەبێ سەرۆكی ئەنجوومەن و پارێزگار داوای كۆبوونەوە بكەن "بەڵام تاوەكو ئێستاش رۆژانە لەناو كەركووك شەڕە و رەوشەكە ئاسایی نییە و خەڵك پەلاماری ئۆتۆمبێلی سەربازی و حەشدی شەعبی دەدەن، كۆبوونەوەی چی؟".

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە 41 ئەندام پێكدێت كە 26یان سەر بە فراكسیۆنی برایەتی و پێكەوەژیانن. بەپێی یاسای ئەنجوومەنەكە، 14 ئەندام دەتوانن داوای كۆبوونەوە بكەن، بەڵام وەك ئەندامێكی ئەنجوومەن باسی كرد، پەیداكردنی ئەو 14 ئەندامەش دژوار بووە "چونكە عەرەبەكان ئەگەر بزانن كورد لەگەڵ توركمان رێكدەكەون، ئەوان كۆبوونەوەكە بەجێدەهێڵن، توركمانەكانیش هەروا". ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنەكە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، گوتیشی "بۆیە تەنیا چارەسەر ئەوەیە لیستی برایەتی خۆی كۆببێتەوە".

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە تەنیا بەرپرسانی كەركووك نین شارەكەیان جێهێشتووە "بەڵكو سەرووی 50%ی كەركووكییەكان كەركووكیان جێهێشتووە، ئێستاشی لەگەڵدا بێت خەڵك هەر لە دڵەڕاوكێدایە، دۆخەكە بەو جۆرە نییە شامی شەریف بێت، بەتایبەتی بۆ كورد".

بە گوتەی تاڵەبانی، فراكسیۆنی برایەتی كە زۆرینەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك پێكدەهێنێ، ئێستا سەرووی 50%ی ئەندامانی لە دەرەوەی كەركووكن "هەر بەو بۆنەیەوە هەر 26یان لە دەرەوەی كەركووكن، هەندێكیان هاتوچۆی كەركووك دەكەن، لە سەرووی 20 كەسیان ماڵیان لە كەركووك نییە".

سەرۆكی ئەنجوومەن نامەیەكی بۆ حیزبە كوردستانییەكان ناردووە و داوای لێكردوون كۆبوونەوەیەك بكەن بۆ ئەوەی چارەسەرێك بۆ دۆخی كەركووك بدۆزرێتەوە. لە نامەكەدا داوای كردووە "ئەو حاڵەتە نادەستووری و نایاساییەی لە كەركووك هەیە هەموویان چاكبكرێنەوە. دەبێت سوپا و حەشدی شەعبی هەموویان دەربچن، چونكە هەر هەموویان نادەستووری و نایاسایین. دەبێت زیانە گیانی و ماددییەكانی خەڵكی كەركووك قەرەبوو بكرێنەوە. چەند كەس رفێندراون دەبێت هەر هەموویان ئازاد بكرێن، چونكە رۆژانە زانیاری ئەوەمان پێدەگات كە خەڵك دەگرن، دەشبێت هەموو حیزبە كوردستانییەكان بگەڕێینەوە، كە بارەگاكانیان ئێستا بووەتە بارەگای حەشدی شەعبی.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

کەشوهەوای سارد و فێنک چۆن کار لە کێش دەکات؟ 8 کاژێر لەمەو بەر |

کەشوهەوای سارد و فێنک چۆن کار لە کێش دەکات؟

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی دەریخستووە زۆرتر
ساڵی رابردوو 10 ملیۆن کەس تووشی سیل بوون دوێنێ کاژێر 10:33 |

ساڵی رابردوو 10 ملیۆن کەس تووشی سیل بوون

کۆمەڵەی گشتی یو ئێن گەنگەشەی سیل دەکات زۆرتر
خاوێنکەرەوەکانی ماڵ دەبنەهۆی قەڵەوی! دوێنێ کاژێر 05:23 |

خاوێنکەرەوەکانی ماڵ دەبنەهۆی قەڵەوی!

باڵانسی میکرۆبیی جەستە دەشیوێنێ زۆرتر
0.422 seconds