وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

كوڕەكەی و ژنەكەی پێكەوە دەكوژێ و هەڵدێت

لەلایەن رووداو 15/11/2017
هێدی لەگەڵ دایکی سەرقاڵی لێنانی چای بوون کاتێک باوکی دەستڕێژی لێکردن
هێدی لەگەڵ دایکی سەرقاڵی لێنانی چای بوون کاتێک باوکی دەستڕێژی لێکردن
رووداو- كۆیە

 ژنەكەی و كوڕەكەی پێكەوە لە ماڵ دانیشتبوون و سەرقاڵی چالێنان بوون كە جەوهەر دەستدڕێژی گوللەی لێكردن و هەر لەوێدا هەردووكیانی كوشت، جەوهەر لەدوای رووداوەكەوە خۆی حەشارداوە و ئێستا پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێ‌.

ئەو رووداوە رۆژی 8/11/2017 لە گەڕەكی كۆیەستی لە قەزای كۆیە روویدا. پیاوێكی تەمەن 49 ساڵ بەناوی (جەوهەر.م) بە دەمانچە تەقەی لە (نەزیف رەشید)ی هاوژینی و (هێدی جەوهەر)ی كوڕی كرد و هەردووكیانی كوشت. هەرچەندە دەگوترێ‌ كە جەوهەر بەردەوام كێشەی لەگەڵ كوڕەكەی هەبووە، بەڵام روون نییە ئایا كێشەی لەگەڵ ژنەكەی هەبووە، یان ژنەكەی بەهۆی تەقەكردن لە كوڕەكەی پێوە بووە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار كە لە نزیكەوە ئەو خێزانە دەناسێ‌، بە (رووداو)ی گوت: "نزیكەی هەشت مانگە ئەو خێزانە دەناسم، مام جەوهەر خەریكی ئاژەڵداری بوو، هەستمان بەوە كردبوو كە خێزانەكە كێشەی تێدایە. كێشەكەشیان تەنیا كوڕەكەیان بوو كە كەسێكی لاسار بوو، بە قسەی باوكی نەدەكرد".
ئەو پێكەوە نەگونجانەی جەوهەر و كوڕە تەمەن 18 ساڵانەكەی، جارێك وای لەو پیاوە كرد كە كوڕەكەی بنێرێتە دەرەوەی وڵات، بەڵام تاوەكو ئیتاڵیا رۆیشت و دووبارە گەڕایەوە كوردستان.

ئەو سەرچاوەیە سەبارەت بە هاوژینەكەی مام جەوهەر گوتی "هەستمان دەكرد نەخۆشیی دەروونی هەیە، بەڵام لەگەڵ دەرودراوسێ‌ زۆر بێ كێشە بوو. كەسێكی تێكەڵ بوو، بەڵام لە نێوخۆیاندا كێشەیان زۆر بوو، دواجاریش بووە قوربانی كێشەی نێو خێزانەكەی".

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، دایكی هێدی زۆر پشتگیریی كوڕەكەی دەكرد، گومان دەكرێ‌ هەر بەهۆی پشتگیریی ئەو لە هێدی، هاوژینەكەی ئەویشی كوشتبێ‌، بەڵام هێدی لەگەڵ دایكیشی كێشەی زۆر بوو. ئەو سەرچاوەیە گوتی "تەنانەت جارێك تەقەی لە دایكی كرد و برینداری كرد، دواتر كێشەكەیان چارەسەر كرد".

نەزیف هاوژینی دووەمی جەوهەر بوو، ئەو پیاوە لەگەڵ ژنی یەكەمی كە دوو منداڵی هەبووە، بە هەمانشێوە كێشەی هەبووە و لێی جیابووەتەوە. لەم ژنەی دووەمیشی چوار منداڵی هەیە.

عەمید شۆڕش كاكە فەتحوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای كۆیە بە (رووداو)ی گوت: "كاژێر نۆی شەو هێزەكانی پۆلیس لە رووداوێكی تەقەكردن ئاگاداركرانەوە. كە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە دەركەوت پیاوێك بە دەمانچە تەقەی لە هاوژینەكەی و كوڕەكەی كردووە".

عەمید شۆڕش باسی هۆكاری رووداوەكە دەكات و دەڵێت: "ئەو خێزانە لە نێوخۆیاندا زۆر ناكۆك بوون. بەتایبەت باوكەكە لەگەڵ كوڕە كوژراوەكەی. كوڕەكە چەند جارێك بەهۆی دەرچوون لە یاسا و تەقەكردن و چەقۆ وەشاندن و شەڕ و ئاژاوەوە، دۆسیەی لە پۆلیس بۆ كراوەتەوە، تەنانەت حوكمیش دراوە. واتە پێشینەی هەبووە لە دروستكردنی كێشەدا بۆیە باوكەكەی بەو كارانەی كوڕەكەی زۆر نیگەران بووە، هەر ئەوەش وای لێكردووە تەقەی لێ بكات و بیكوژێ‌".

سەبارەت بە ژنەكە، عەمید شۆڕش گوتی: "ئافرەتەكە هیچ كێشەی نەبوو، ئەو بووەتە قوربانی كێشەی نێوان هاوژینەكەی و كوڕەكەی".

جەوهەر دوای رووداوەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە. عەمید شۆڕش دەڵێت: "ئەو تۆمەتبارە بەپێی ماددە 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەرچووە. گومانمان لە چەند شوێنێك هەبوو كە خۆی تێدا حەشاردابی، گەڕاین و نەماندۆزییەوە، بۆیە ئێستا گومان دەكەین هەڵاتبێ‌ بۆ هەولێر".

عەمید شۆڕش پێیوایە ئەگەر جەوهەر دەستگیر بكرێ‌ و دادگایی بكرێ‌، رەنگە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەربچێ‌، چونكە زیاتر لە كەسێكی بە ئەنقەست كوشتووە. (رووداو) پەیوەندی كرد بە كەسوكاری كوژراوەكە، بەڵام ئامادەنەبوون قسە لەسەر رووداوەكە بكەن.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلدار | 16/11/2017 08:11:56 م
ئەگەر پێشتر سزای جاشەکانیان بدایە ئەمرۆ ئەمانە نائەبوون بە جاش.
دوو پەرلەمانتاری یەکێتی ئامادەنەبوون هۆڵی پەرلەمانی عێراق جێبهێڵن
| دوێنێ کاژێر 10:22 | (1)
شێخ ئارام | 16/11/2017 07:50:11 م
خائین هەر خائینە
ئاشکرابوو.. ریال مەدرید بە ئاسانی نەیمار دەکرێت
| 15/11/2017 | (1)
ئارام شێخ جلال | 16/11/2017 07:44:14 م
ان شاء الله بۆی ناچێتەسەر . ستەم هەت ستەمە . پیاو بوایە وەک م ۱٠ بەهاتریکئ سەرکەوتایە.
ئیتالیا هیوای ماوه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ مۆندیال
| دوێنێ کاژێر 06:33 | (1)
Azad Azad | 16/11/2017 06:47:55 م
كۆڕان له‌ موو هه‌ل ومه‌رجێك و ته‌نگانه‌ێكدا كه‌ ڕووی كردبێته‌ میله‌تی كورد مهانه‌ و پیانوی هه‌یه‌ یان سیلسیله‌ێك كۆبونه‌وه‌ی بێ ماناو وه‌خت كوشتن بێ...
گۆڕان پڕۆژەی پێکهێنانی حکومەتی کاتی دەداتە پارتی
| دوێنێ کاژێر 05:42 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی سەر لە مرۆڤدا ئەنجامدرا 14 کاژێر لەمەو بەر |

یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی سەر لە مرۆڤدا ئەنجامدرا

دکتۆر کاناڤێرۆ جەخت لە سەرکەوتوویی بیرۆکەکەی زۆرتر
سێیەکی ئەڵمانەکان خەویان باش نییە دوێنێ کاژێر 01:46 |

سێیەکی ئەڵمانەکان خەویان باش نییە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
0.703 seconds