رووداو- هەولێر
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە هونەرمەندی کۆمێدی ئیبراهیم هەمزە کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند ئەیام ئەکرەم، هاوڕێی هونەرمەند ئیبراهیم خدر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-2-2017 ئیبراهیم هەمزە لە نەخۆشخانە و بەهۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە.
ئیبراهیم هەمزە لە فیلمە کۆمێدییەکاندا بە "بلە خەنجەر" نێوبانگی دەرکردووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێ بوو، بەشداریشی لە دەیان فیلم ، دراما و شانۆی کۆمێدی کردووە.