وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

وەزیری گواستنەوەو گەیاندن: داخستنی ماڵپەرە سێكسییەكان پێویستی بە یاسایە

لەلایەن رووداو 16/2/2017
مەولود باوەموراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان
مەولود باوەموراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان

رووداو- هەولێر

وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە ئەوان پشتگیری داخستنی ماڵپەڕە سێكسییەكان دەكەن و ئەو بابەتەش پێویستی بە یاسایەكی تایبەتە.


رۆژی پێنجشەممە 26-2-2016 مەولود باوەموراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی داخستنی ماڵپەرە سێكسییەكان لە باشووری كوردستان لێدوانێكی رۆژنامەڤانی بڵاوكردەوە.

مەولوود باوەمراد رایگەیاند: "داخستنی ئەمجۆرە ماڵپەرانە پێویستی بە یاسا هەیە و هەركاتێك پەرلەمانی كوردستان یاسای تایبەتی بۆ دەركرد یانیش یاساكەی عێراقی دەربارەی داخستنی كەناڵە سێكسیەكان لە هەرێمی كوردستان بەكاربخات، ئێمە پشتگیری لێ دەكەین و جێبەجێی دەكەین و ئەو كات هەر كۆمپانیایەك یاساكە جێبەجێ نەكات لێپرسینەوەی یاسایی بەرامبەر دەكرێت".

مەولود باوەموراد گوتی: "وەكو وەزارەت و وەزیر پشتگیری لەهەموو ئەو رایانە دەكەین كە داواكاری داخستنی ماڵپەرە سیكسییەكان دەكەن، چونكە زیان بە هاووڵاتیان بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی دەگەیەنێت و سەرگەرمیان دەكات لە زۆركاری سوودبەخش و باشی ئەم تەكنەلۆژیایە، لەبەرئەوەی ئەم پرسە پەیوەستە بەو كۆمپانیایانەی كە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پێشكەش دەكەن و ئەو كۆمپانیایانەش سەرجەمیان كۆمپانیای كەرتی تایبەتن و ئەهلین، بۆیە پێویستە بە یاسا مامەڵە لەگەڵ پرسێكی لەو شێوەیە بكرێت و پێویستیمان بە یاسایەكی تایبەت هەیە تا كۆدێك بدرێت بەو كۆمپانیایانە تا ئەو سایتانە داخەن".

وەزیری گواستنەو و گەیاندن دەڵێت: "لەعێراق قەدەخەكردنی ئەو سایتانە بەیاسا رێكخراوە كە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەركراوە ، بۆیە لەهەرێمی كوردستان بەهەمان شێوەی پێویستمان بەیاسا هەیه و پەرلەمان دوو رێگەی لەبەردەستە یان ئەوەی ئەو یاسایەی لە عێراق دەرچووە لەهەرێمیش بەركاربێت یانیش رێگەی دووەم بگرێتە بەر كە پەرلەمان لە هەرێمی كوردستان پرۆژە یاسایەك پەسەند بكات و دەریبچێنێت، ئەوكات ئێمە وەكو وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لە هەردوو حاڵەتدا پشتگیری ئەكەین و جێبەجێی دەكەین و ئەو كات هەر كۆمپانیایەك یاساكە جێبەجێ نەكات و سەرپێچی بكات لێپرسینەوەی یاسایی بەرامبەر دەكرێت".

رۆژی 14-9-2015 پەرلەمانی عێراق بە دەنگی 163 پەرلەمانتار بڕیاریدا سەرجەم ماڵپەرە سێكسییەكان لە عێراق دابخرێت و لایەنە پەیوەندارەكان و حكومەتی عێراق پابەندكراوە بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكراوە.

پەیامنێری رووداو لە بەغدا گوتی: "وێڕای ئەوەی بڕیارەکە دەرەکراوە بۆ داخستنی ماڵپەڕە سێکسییەکان بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە".


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

مامكاک | 20/06/2018 12:04:53 م
شايستەيە، دەستى ساغ بێت و بەرهەمى بەرفرە و جوانتر بن.
khoshi tahir | 20/06/2018 12:20:29 م
پيروزى بى هونةرمةندى گةورة دلشاد سةعيد 👏 چاويشمان رون ئةمةى كورد ☺
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (2)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| دوێنێ کاژێر 11:23 | (1)
Mahmood | 20/06/2018 09:23:37 ص
کەمی هۆشیاری خەلک و سستی جێ بەجێ کردنی یاسا لە لایەن بەرپرسانی هاتووچۆ وەزعەکە گەیشتیتە رادەیەکی مەترسیدار ئاخەر کامیرا دانان چ سوودی دەبی لە کاتیکدا...
لە هەولێر بەهۆی شكاندنەوە سەر یەكدی بە ئۆتۆمبێل ، كەسێك كوژرا
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
hussein ahmed abbas | 19/06/2018 09:32:53 م
كه نكي ئه نجام دهينة بةلاوكردن
ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان دوادەكەوێت
| دوێنێ کاژێر 11:45 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ 5 کاژێر لەمەو بەر |

لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ

بەشێکن لە کۆئەندامی بەرگری زۆرتر
پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ 5 کاژێر لەمەو بەر |

پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ

پرۆگرامێکی ئاسان بۆ نەخۆشەکانی دادەنێ زۆرتر
پەیوەندی بەهێز لەنێوان رەپنەبوونی چووک و نەخۆشییەکانی دڵ دەبینرێتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

پەیوەندی بەهێز لەنێوان رەپنەبوونی چووک و نەخۆشییەکانی دڵ دەبینرێتەوە

ئەوانەی گرفتیان لە رەپبوونی چووک هەیە، دەبێ زۆرتر
0.703 seconds