وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

هێمن هەورامی: ناهێڵین دەنگەکانی پارتی لە کەرکووک بەفیڕۆبچن

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 16/4/2018
هێمن هەورامی: بایکۆتمان لە کەرکووک بۆ شەرعیەتنەدانە بە داگیرکاری لەو شارە

رووداو - هەولێر

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت، بەشداری هەڵبژاردن لە کەرکووک ناکەن "بۆ ئەوەی شەرعیەت بە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر لە کەرکووک نەدەن". دەشڵێت خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەنەوە دەنگی پارتی لە کەرکووک بە قازانجی کۆی گشتی پێگەی کورد لە کوردستان و لە عێراقیشدا بەکاردەهێندرێت.

لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی بەشداری پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند "پارتی شانازی بەوە دەکات کە داینەمۆی ئەساسی گشتپرسی بووە، پرسی ریفراندۆم نە دەستمان لێی هەڵگرتووە نە پەشیمانیشین لێی و نە رەتیشکراوەتەوە، ئێمە پێش ریفراندۆمیش سەرکردایەتی و کۆمیتەی باڵای ریفراندۆم گوتوویەتی ریفراندۆم بە مانای راگەیاندنی سەربەخۆیی لە رۆژی 26ی ئەیلوول نایەت، دوای ریفراندۆم قۆناخی دەستپێکردنی گفتوگۆیە، واتە ئێمە ئەو گفتوگۆیانە دەکەین و بەشدارێکی کارا دەبین لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا".

هێمن هەورامی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "ریفراندۆم دەستی لێ هەڵنەگیراوە، ئەوەشمان گوتووە لە پاش ریفراندۆم قۆناخی ئینتیقالی دەستپێدەکات، لەو قۆناخەدا هەرێمی کوردستان دەبێت رۆڵێکی گەورە لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا بگێڕێت بۆ ئەوەی بە گفتوگۆ و شێوازێکی ئاشتییانە ئەو بابەتە لەگەڵ بەغدا یەکلایی بکەینەوە".

هەورامی دەشڵێت، پارتی لەگەڵ ئەوەدا بوو هەموو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بایکۆت بکات، بە یەکڕیزیی هەموو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە بایکۆتی پرۆسەی سیاسی عێراق بکرایە، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی لە 16ی ئۆکتۆبەر کرانە سەر کەرکووک.

هێمن هەورامی گوتیشی "بەداخەوە بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ بایکۆت نەبوون، سەرەڕای ئەوەش ئێمە داوامانکرد با هەموو لایەنە سیاسییەکان بە یەک لیستی کوردستانی وەکو هاوپەیمانێتییەک بەشداری هەڵبژاردنی عێراق بکەین بۆ ئەوەی یەکڕیزی خەڵکی کوردستان پیشانبدەین، بەڵام بەداخەوە لایەنە سیاسییەکان لەبەر بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی نەهاتنە ژێر ئەو بارە. هاوکات داواشمانکرد ئەگەر لە هەموو کوردستانیش نەتوانین بە هاوپەیمانێتییەک بەشداربین با لە ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان بە یەک لیست بەشداربین وەکو وەڵامێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر، بەڵام بەداخەوە هەندێک هێز پێش ئێمە کەوتن و چوون لیستێکیان دروستکرد بەبێ ئەوەی گوێ بەوە بدەن لیستی یەکڕیزی دروستببێت، کە نەتوانرا لە ناوچە کوردستانییەکانیش یەک لیستی دروستببێت، ئەوکات پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا لە کەرکووک بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکات".

لەبارەی بەشداری پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هێمن هەورامی گوتی "پارتی بۆیە بەشداردەبێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە ئێمە بەغدا بە سەنگەری یەکەمی بەرگریکردن لە کوردستان دەزانین، بەغدا بە سەنگەری یەکەمی بەدەستهێنانی مافی چارەنووسی گەلی کوردستان دەزانین، بەغدا بە سەنگەری بەدەستهێنان و زیاترکردنی دەستکەوتە نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان دەزانین".

سەبارەت بە بەشدارینەکردنیشیان لە کەرکووک، هێمن هەورامی گوتی "ئەوە هەڵوێستێکی سیاسییە بۆ ئەوەی شەرعیەت نەدەینە ئەو خیانەتەی 16ی ئۆکتۆبەر کە لە کەرکووک کرا، ئەو داگیرکارییەی کە ئێستا حەشدی شەعبی و حکومەتی عێراقی و سوپای عێراقی بەهێز کەرکووکیان داگیرکردووە. ئێمە بەشداری هەڵبژاردنێک ناکەین کە رەمزی نەتەوەیی تێدا نەبێت، بەشداری هەڵبژاردنێک ناکەین کە شەرعیەت بداتە ئەو خیانەتەی لە 16ی ئۆکتۆبەردا کراوە، بەڵام دڵنیای خەڵکی کوردستان دەکەینەوە دەنگدەری پارتی لە کەرکووک بە قازانجی کۆی گشتی پێگەی کورد لە کوردستان و لە عێراقیشدا بەکاردەهێندێت، ئێمە تەکنیکێکی خۆمان هەیە کە نایەڵین ئەو دەنگانەی پارتی لە کەرکووک بەفیڕۆبچێت، پارتی لەو بارەیەوە بڕیاری سیاسی خۆی داوە".


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.422 seconds