وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر

لەلایەن هەژار جەوهەر 16/4/2018
7129 ژمارەی بینین

رووداو - هەولێر

رۆژی یەکشەممە 15ی نیسانی 2018 بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە شاری هەولێر و تەواوی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، کە بڕیارە هەڵبژاردنەکە 12ی ئایار بەڕێوەبچێت. 

ھەولێر، پایتەخت و ناوەندی سیاسیی ھەرێمی کوردستانە، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 1 ملیۆن و 750 هەزار کەسە، لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ رکابەرەکانی کە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆران بوون زۆرترین ژمارەی کورسییەکانی ئەو پارێزگایەی بەدەستهێنان.  

بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق 161 کاندید لە چەند لیستێک رکابەری بۆ بەدەستهێنانی 15 کورسی دەکەن، هەروەها هەولێر کورسییەکی کۆتای مەسیحییەکانیشی هەیە.

پارێزگای هەولێر دەکەوێتە ناوەڕاستی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووک و دهۆک پێکەوە دەبەستێتەوە، ژمارەی دانیشتووانەکەی 1 ملیۆن و 750 هەزار کەس دەبێت.

لە ساڵی  1974 بە پایتەختی حوکمیزاتی کوردستان راگەیێنرا و لە ساڵی 1991 و دوای راپەڕینی خەڵکی باشووری کوردستان و نەمانی دەسەڵاتی بەعس، هەولێر وەکو پایتەختی باشووری کوردستان ناسێنرا. 

بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ملیۆنێک و 194 هەزار و 592 کەس لە پارێزگای هەولێر مافی دەنگدانیان هەیە، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش 15 کورسی بۆ تەرخانکراون. 161 کاندید رکابەری بۆ بەدەستهێنانی ئەو 15 کورسییە دەکەن و لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا رکابەرییەکە لەنێوان پارتی، یەکێتی، کۆمەڵ و گۆڕان بوو.

لە هەڵبژاردنی خولی رابردووی پەرلەمانی عێراق کە لە 30 نیسانی 2014 بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان بە بردنەوەی 7 کورسی پلەی یەکەمی پارێزگای هەولێری بەدەستهێنا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 4 کورسی، هەریەک لە کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕانیش 2 کورسییان بەدەستهێنان، بەڵام یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە لە هەڵبژاردنی 2010دا کورسیەکی بەدەستهێنابوو، نەیتوانی ئەو کورسییەبهێنێتەوە.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

0.187 seconds