وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

هاوپەیمانێتییەکەی عەبادی نووسینگە لە دهۆکیش دەکاتەوە

لەلایەن ناسر عەلی 16/4/2018
نووسینگەی لقی دهۆکی هاوپەیمانیی نەسر، فۆتۆ: رووداو

رووداو - دهۆک 

هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادى، سەرۆکوەزیرانى عێراق نووسینگەى خۆى لە شارى دهۆکیش کردەوە. شەش کەس لە خەڵکی پارێزگاکە لەسەر لیستى عەبادى خۆیان کاندیدکردووە، دەشڵێن پارەیەکی زۆریان بۆ بانگەشە وەرگرتووە.

ناسر به‌گ به‌روارى، سه‌رۆكى هاوپەیمانیی نەسر (سەرکەوتن) لە دهۆک بۆ تۆڕی میدیایی رووداو هۆكارى خۆكاندیدكرنی لەسه‌ر لیسته‌كه‌ی عەبادی ئاشكراكرد و گوتی: "خۆم و عه‌بادى له‌ ئێران پێش رووخانى حکومەتی بەعس لە عێراق پێكه‌وه‌بووین، زۆرر سه‌رسامم به‌ كاره‌كانى ئه‌و، بۆیه‌ خۆم له‌سه‌ر لیستى ئه‌و كاندیدكردووه‌".

ناسر تۆفیق ره‌شید ناسراو به‌ ناسر به‌گ به‌روارى، باسى دانیشتنێکی خۆى له‌گەڵ عه‌بادى دەکات و دەڵێت: "ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵی دانیشتم، ئه‌و زۆر بەڵێنى به‌ ئێمه‌دا، به‌ڵێنیدا مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ بنێرێت و رێگاوبانه‌كانى دهۆك خۆشبكات، بۆیه‌ من و پێنج كه‌سی دیکەی دهۆك خۆمان له‌سه‌ر لیستى ئه‌و كاندیدكرد و به‌هیوای ده‌نگى زۆرین".

پارێزگای دهۆك بە چەقی نفوزی پارتى دادەنرێ و له ‌زۆربه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زیاتر لە 70%ی ده‌نگەکانى پارێزگاکەی بردوون، له‌ دوو رۆژى رابردووشدا له‌كاتى كردنه‌وه‌ى نووسینگەی لیستى عه‌بادى له‌ سلێمانی، خەڵکی دهۆک له‌ تۆڕه‌ كومه‌ڵایه‌تییه‌كان رەخنەی زۆریان گرت.

ناسر به‌گ لەمبارەیەوە ‌گوتی: "عه‌بادى نووسراوى فه‌رمى به‌ ئێمه‌ داوه‌ و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى ئه‌منیى دهۆك و كوردستان لەگەڵمان هاوكارن، ئێمه‌ نووسینگه‌مان دامەزراندووە‌ و له‌ دوو رۆژى داهاتووشدا به‌فه‌رمى نووسینگه‌کە دەکەینەوە و ده‌ست به‌ بانگەشە ده‌كه‌ین".

له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك نزیكه‌ى 720 هەزار کەس مافی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنیان هەیە، لە پەرلەمانی عێراقش 12 کورسی بۆ پارێزگاکە دانراون، یەکێک لە کورسییەکانیش کۆتایە و بۆ مەسیحییەکانە. 

له‌سه‌ر وه‌رگرتنى پاره‌ له‌ عه‌بادى به‌رامبه‌ر خۆكاندیدكردنیان، ناسر به‌گ گوتی: "راسته،‌ دوو كه‌سى نزیك لە عه‌بادى هاتبوونه‌ دهۆك و پاره‌یه‌كى باشیان به‌ ئێمه‌ دا بۆ كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌، عه‌بادیش به‌ڵێنى پێداوین‌ پاره‌یه‌كى باش‌ بداته‌ لیستەکەمان‌".

به‌راورى هیچ پێشبینىییەکی بۆ ژماره‌ى كورسى و ده‌نگەکانی لیستەکەی نه‌كرد و تەنیا گوتی: "ناتوانم بڵێم چه‌ند كورسى یان چه‌ند ده‌نگ دەهێنین، به‌ڵام دڵنیام زۆر له‌ خه‌ڵكى دهۆك ده‌نگ به‌ ئێمه‌ ده‌ده‌ن".

له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك 17 قه‌وارى سیاسى هه‌ن، نۆ لەو قەوارە سیاسییانە سەر بە هەرێمى کوردستانن و ئەوانی دیکە سەر بە عێراقن.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
| 16/4/2018
لەو 9 قەوارەی تر کە عەلەساس سەر بە هەرێمی کوردستانن تەنیا 2 دانەی کوردایەتی دەکەن.... زۆر بە داخەوەم بۆ کورد خۆزگە ئەم رۆژانەم نەدیبا
ئەندازیار : غازی محمد | 16/4/2018
ئەس ب حەقێ خودێ کەمە ، بغەیری ژ بو پارەی ، ئەگەر ناسر بەگێ بەرواری ژ تشتەکی دیکە خو هەلبژارت بت .مافێ کوردایێ چ و حالێ چ ، ما هەر ئەف عەبادی یە نەبوو هێرش کریە سەر کوردان ل 16 ی ئوکتوبەرێ ؟؟ بەس دیارە کابرا یێ غەریبی یا جەحشکاتیێ دکەت . خەلکێ دهوکێ هەمی شاهدە چەند جارا مالا بارزان ب دەفتەرا دولارێ دایە ناسر بەگێ بەرواری ، بەلێ پا ب تەڤە بەزین وە هند دشێن تە خودان بکەن ، ئەو پارێت داینە ناسر بەگێ دا سێ قوتابخانا پێ ئاڤاکەن و دا مووچێت هەرسێ قوتابخاناژی پێ دەن ، بەلێ پارتی تو نیاسی لەوما دەست ژتە بەردان . جار تو ئێکەتی بووی و جار تو پارتی بووی و جار تو گوڕان بووی وهەردەمەکێ تو حزبەک بووی وە دیارە ڤێ جارێ دورا عەرەبانە . خالێ ناسر بەرواری باش باش بزانە . سەرێ دلێ عەبادی نەبوتە و نەبو چ کوردان ناسوژیت ، عەقلێ خو بینە سەرێ خو وهشێت خو بینە سەرێ خو هەمی عەرەب ب شیر و ب پیر ، ب نێر و ب مێ ، ب بچیک و ب مەزن ، ب مری و ب مایی دوژمنێت مللەتێ کوردن . بەس دیارە مێرو تو یێ ژ جاشاتیێ خەریب بووی و ژمێژە هەوە نانێ چاڤشوڕیێ و جەحشکاتیێ نەخواری یە . باش باش بزانە کەلێ سەرێ تە دگەل کەلێ سەرێ عەرەبەکێ د ئێک مەنجەلدا ناکەلیت ئەڤچا جەوا دێ مافا دەتەهەوە ؟؟؟؟ ئەگەر عەبادی راست بێژیت و دێ مافێ مللەتێ کورد دەتێ ، ئەم مەمنونن ژ عەبادی و کوڕێ حەمشایێ بلا بهێت پارێ گەنمێ جوتیارێن کوردستانێ یێ ژ سالا 2014 ێ وەرە کە دکەتە چوار سال ب دەتێ . خو چ خێر و خێراتا پێ ناکەت !! خو کەسێ تەعدائی لێ نەکر بوو ؟؟؟ تجارەتە ئەگەر گەنم نەڤیا بوو بلا ستویێ خو بابێ خو شکاند بو نەکڕی بو .

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت دوێنێ کاژێر 10:13 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 17/7/2018 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.516 seconds