وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە كەركووك 132 کاندید کێبڕکێ لەسەر 12 کورسی پەرلەمان دەکەن

لەلایەن سەرباز سیامەند 16/4/2018
بەسەر 22 لیست و یەک هاوپەیمانی و 7 کاندیدی تاکەکەسی دابەشبوون

رووداو - هەولێر 

دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، کەرکووک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چەقی ململانێ دەبێت لە ناوچەکانی سنووری ماددەی 140ـی دەستووی عێراق.

پارێزگای كەركووك 12 كورسی لە پەرلەمانی عیراق بۆ دانراوە، بەڵام 132 کەس کاندیدن و بەسەر 22 لیست و یەک هاوپەیمانی و حەوت کاندیدی تاکەکەسی دابەشبوون. کە لەنێویاندا شەش لیستی کوردی هەن کە هاوپەیمانییەکی سێ قۆڵیش لەنێویاندایە، شەش لیستی مەسیحی و سێ لیستی تورکمانی و هەشت لیستی عەرەبی تێکەڵەی جیاوازی مەزهەبی دابەشبوون و حەوت کەسیش کاندیدی تاکەسین.

هەرچی پارتی دیموکراتی کوردستانە، دوای ئەو دۆخەی لە دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر دروستبووە لە کەرکووک بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی کردووە، بەڵام خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە کەرکووک پارتی پشت ناکاتە هەزاران دەنگدەری خۆی و لەوبارەیەوە جارێ بڕیاریان نەداوە".

گوتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی باس لەوەدەکات دەنگەکانیان لە کەرکووک زیاد دەکات.

لەدوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 لە کەرکووک، بە هەزاران کەس ئاوارەی هەولێر و سلێمانی بوون، هەرچەندە زیاتر لە 900 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆری ئاوارە و پێشمەرگەش نەگەڕاونەتەوە شارەکە و بەشێکیان کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نەکردووە.

بەگوتەی لێپرسراوه‌كه‌ی ئۆفیسی كه‌ركووكی كۆمسیۆن، كارتی ماوه‌ كورت چاپكراوه‌ بۆ له‌ دایكبووانی 1997 تاوەکو 2000، كه‌ سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆماریان نه‌كردووه‌. ئه‌وانه‌شی سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی كۆمسیۆنیان نه‌كردووه‌ به‌ هه‌مان ئه‌و كارته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆیانكراوه،‌ ده‌توانن ده‌نگبده‌ن.

هەروەها ئەندامێکی هاوپەیامانی فەتح، کە لیستیان لە کەرکووک هەیە، پێیوایە فشارە سیاسییەکان لە کەرکووک کاریگەری لەسەر دەنگەکان نابێت.

کەریم نووری، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بێگومان هەر قۆناخێکی هەڵبژاردن ئەنجامێکی دەبێت، هەڵبژاردن متمانەی دەنگدەرە، فشاری سیاسی کاریگەری لەسەر دەنگەکەی نابێت، هەر کەسەو خاوەنی تێڕوانینی خۆیەتی، وایدەبینین لە کەرکووک هەمان ئەو رێژەیەی هەبووە بۆ کورد بەدەستبهێندرێتەوە".

پارێزگای کەرکووک لە هەڵبژاردنی نیسانی 2014ـدا لە کۆی 12 کورسی، حیزبە كوردییەكان هەشت كورسی، توركمانی دوو كورسی و عەرەب دوو كورسییان بە دەستهێنا، بەڵام كورد چاوی لەوەیە پێگەی هەڵبژاردنەكانی رابردوو لە دەستنەدات و ئاستی دەنگەکانی بەرزبکاتەوە.

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پسپۆڕێكی ئێسک و شکان: لە سەیراندا چەندین پێکان تووشی ئێسکەکان دەبن 18 کاژێر لەمەو بەر |

پسپۆڕێكی ئێسک و شکان: لە سەیراندا چەندین پێکان تووشی ئێسکەکان دەبن

د. ئامانج گەردی: سووڕانی جومگەی پاژنەی پێ لە زۆرتر
  هەندێک هەڵەتێگەیشتن لەبارەی کحوول دوێنێ کاژێر 12:22 |

هەندێک هەڵەتێگەیشتن لەبارەی کحوول

بەشێكی بەکارهێنەرانی پێیانوایە کحوول وریاکەرەوەیە زۆرتر
چۆن گوشاری دەروونی دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی مەمک؟ دوێنێ کاژێر 10:25 |

چۆن گوشاری دەروونی دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی مەمک؟

بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان خێرادەکات زۆرتر
0.438 seconds