وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بە دەنگدان رێواس فایەق و بە رێككەوتن بێگەرد تاڵەبانی دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان

لەلایەن نەوزاد مەحموود 16/4/2019
لۆگۆی یەکێتی، پارتی و گۆڕان
لۆگۆی یەکێتی، پارتی و گۆڕان

رووداو - سلێمانی 

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، لە دوای رێككەوتنیان لەگەڵ پارتی بۆ دابەشكردنی پۆستەكان و پشكی یەكێتی لە كابینەی داهاتوو، كێشەی یەكلاكردنەوەی بەربژێرەكانیان بۆ ئەو پۆستانەی بەریانكەوتووە ئاسانتر بووە. بەو پێیەی سەرۆكی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی حكومەت، جێگری سەرۆكی هەرێم، وەزارەتی پلاندانان و پێشمەرگە دەكرێ لە نێوان بەربژێری باڵە جیاوازەكاندا باشتر سازانیان لەسەر بكرێ.

لە سەرەتای دانوستاندنەكانی پێكهێنانی كابینەی حكومەتەوە، پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ یەكێتی یەكلابووەوە و ئەو حیزبەش هەر زوو رایگەیاند كە دوو بەربژێری ژنی هەیە بۆ ئەو پۆستە. یەكێتی لەو ماوەیەدا نەیتوانی یەكێك لەو دوو ژنە یەكلایی بكاتەوە و ساخكردنەوەی بەربژێری هەموو پۆستەكانی كردە یەك پاكێج و ئەو پاكێجەشی بەستەوە بە واژۆی كۆتایی رێككەوتنی لەگەڵ پارتی، سەرباری هەموو ئەوانە هێشتا لەنێو ئەو حیزبە گفتوگۆی نافەرمی بەردەوامن بۆ ئەوەی دواهەمین لیست لە نێو بەربژێرە زۆرەكاندا پاڵفتە بكەن.

رابەر سەید ئیبراهیم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێ لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتیدا باسی بەربژێرەكان كرا "بەڵام هەموو بەیەكەوە بڕیاریاندا كاتێك ئەوە لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی ببێتە گفتوگۆی جددی كە واژۆی رێككەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی كردبێت، بەڵام لیژنەیەك دروستكرا بۆ ئەوەی هەر لە ئێستاوە كار لەسەر ئەوە بكات".

ئەو لیژنەیەی یەكێتی دروستیكردووە، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی سەرپەرشتی دەكات و عومەر فەتاح، ئەندامی دەستەی كارگێڕی یەكێتی و پەروین كاكە حەمە، ئەندامی سەركردایەتی تێیدا ئەندامن و ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە سیڤی ئەوانە وەردەگرن كە دەیانەوێ پۆست وەربگرن، بەڵام وەزیرەكان بە سیڤی دانانرێن.

هەرچەندە ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێ، لە نێو مەكتەبی سیاسی بەشێك لەو ئەندامانەی خوازیاری ئەوەن پۆستی وەزارەت وەربگرن، پێشنیازیان كردووە "تیمە وەزارییەكەی یەكێتی لەنێو مەكتەبی سیاسی دەستنیشان بكرێن، واتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی بن"، بەڵام رەهبەر سەید ئیبراهیم دەڵێ: "لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی باسی ئەوە نەكراوە و تەنیا گوتراوە لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی بێت نەك تەنیا مەكتەبی سیاسی".

پارتی دیموكراتی كوردستان كە پەلەی پێكهێنانی حكومەتیەتی، ئێستا كۆسپێكی دیكە هاتووەتە سەر رێگای، ئەویش  چارەسەركردنی پرسی دوو جێگرە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، دەڵێ یەكێتی لەنێوخۆیدا سەرقاڵە بە دیاریكردنی بەربژێرەكانییەوە، تەنیا دوو پۆست یەكلاكردنەوەیان بڕێك قورسە "سەرۆكی پەرلەمان و وەزارەتی پێشمەرگە، چونكە جێگری سەرۆكی حكومەت لەنێو هەموو بۆچوونە جیاوازەكاندا بۆ قوباد تاڵەبانی، یەكلا بووەتەوە".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی هەروەها دەڵێ: "دوای ئەوەی جێگری سەرۆكی هەرێمی وەرگرت، یەكێتی ئەركی ئاسانتر بووە بۆ پاكنووسی كۆتایی لیستی بەربژێرەكانی، چونكە وەرگرتنی پۆست لە هەموو دامەزراوە باڵاكاندا، گرێكەی شل كردووە و ئەوەش وادەكات پەنابردن بۆ دەنگدانی سەركردایەتی ببێتە ئەگەرێكی لاواز و رەنگە بە سازانی نێوخۆیی بەربژێرەكان دەستنیشان بكرێن". وەك ئەو گوتیشی "بە رێككەوتنی نێوخۆیی، چانسی بێگەرد تاڵەبانی بەهێزترە، بەڵام بە دەنگدانی سەركردایەتی رێواس فایەق دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە بەو پێیەی هەریەكە لە شۆڕش ئیسماعیل، مستەفا چاوڕەش و جەبار یاوەر و چەند كەسێكی دیكە بەربژێرن، بڕێك قورسە یەكلایی بكرێتەوە".

بزووتنەوەی گۆڕان، بە چڕی سەرقاڵی دەستنیشانكردنی بەربژێرەكانی بوو بۆ حكومەت و تەنانەت هەندێك لە ناوەكانیشی دابووە پارتی بۆ وەزارەت و پۆستە باڵاكان، بەڵام كێشەی دوو جێگری سەرۆكی هەرێم، گۆڕانی لە پرۆسەكە ساردكردووەتەوە.

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی كە لەبەر یەكلانەبوونەوەی بیرۆكە و بڕیارەكان داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، دەڵێ "ئەگەری بەهێز ئەوەیە ئەمجارە، وەزارەتی داد بدرێتە كریستیانەكان و وەزارەتێك یان دەستەیەك بدرێتە توركمانەكان و یان بریكارێك یان بەڕێوەبەری گشتی دەدرێتە سۆشیالیست و هێشتا ئەوەش نەبڕێنراوەتەوە كە وەزارەتی ئەوقاف دەدرێتە بزووتنەوەی ئیسلامی یان بریكاری وەزارەت".

گوتیشی: "ئەو پۆستانەی دەدرێتە لایەنەكان، پارتی لە پشكی خۆی دەیاندات".

پشكی لایەنەكان لە كابینەی داهاتوو

پارتی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش
جێگری سەرۆكی پەرلەمان 
وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
وەزارەتی تەندروستی.
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان.
وەزارەتی پەروەردە.
وەزارەتی داد
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
وەزارەتی كارەبا
وەزارەتی ئەوقاف
 فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم
 سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.
دەستەی وەبەرهێنان
 ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان
دەزگای گشتیی كاروباری مین.
فەرمانگەی میدیا‌ و زانیاری

یەكێتی

سەرۆكی پەرلەمان
جێگری سەرۆكی حكومەت
جێگرێكی سەرۆكی هەرێم
 وەزارەتی پێشمەرگە
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی كشتوكاڵ 
وەزارتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی رۆشنبیری
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و هەولێر
بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان.
بریكاری وەزارەتی ناوخۆ.
جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە. 
دەستەی گەشتوگوزار
دەستەی ناوچە كوردستانییەكان
دەستەی ژینگە.‌

گۆڕان

جێگرێكی سەرۆكی هەرێم
یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی.
وەزارەتی دارایی
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
بریكاری وەزارەتی ناوخۆ
بریكاری وەزارەتی پەروەردە
دوو نوێنەرایەتی لە دەرەوە


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
28609 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.187 seconds