وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ژنەكەی و منداڵەكانی بە پاچ كوشتیان

لەلایەن تریسكە شێرزاد 16/4/2019
سێ ئەندامی خێزانەكەی و كەسێكی دیكە بە تۆمەتی كوشتنی یونس گیراون
سێ ئەندامی خێزانەكەی و كەسێكی دیكە بە تۆمەتی كوشتنی یونس گیراون

رووداو- هەولێر

یونس لە خەودا بوو كاتێك هاوژین و منداڵەكانی بە هاوكاریی خۆشەویستی كچەكەی، پەلاماریان دا و كوشتیان، دواتر تەرمەكەیان لە چۆڵەوانییەك فڕێدا.

 شەوی 9/4/2019، پیاوێكی تەمەن 48 ساڵ، دانیشتووی گوندی قەرەبەگی سەر بە ناحیەی پردێ‌، لەلایەن هاوژین و منداڵەكانییەوە كوژرا. یونس پاسەوانی بارەگای حیزبی شیوعی كوردستان بوو لە ناحیەی پردێ‌.

عەقید عابدین نەجمەدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی پردێ بە(رووداو)ی راگەیاند: "شەوی 9/4/2019 پۆلیسی ناحیەی پردێ تەرمی پیاوێكیان لە نزیك گوندی نەبیاوە دۆزییەوە كە لەنێو بەتانییەك دانرابوو، پێڵاوی لە پێ‌ نەبوو، بە پاچ لێیدرابوو، هەموو جەستەی خوێن بوو، تەرمەكەمان نارد بۆ پەیمانگەی دادوەریی كەركووك". 

رۆژی دواتر كوڕەكەی یونس دەچێتە بنكەی پۆلیس و دەڵێت باوكی لە سەعات نۆی شەوەوە بێسەروشوێنە. پۆلیس یەكسەر گومانی لێدەكەن. عەقید عابدین دەڵێت: "لە كوڕەكەمان پرسی كە باوكت لە دوێنێ‌ شەوەوە دیار نییە بۆچی تازە پۆلیس ئاگادار دەكەیەوە؟ ئەویش گوتی: لەبەر ئەوەی شەو بوو. گومانمان لا دروست بوو، لەگەڵ كوڕەكە چووینەوە ماڵیان، داوای وێنەیەكی باوكیمان كرد، دەركەوت ئەو تەرمەی شەوی پێشتر دۆزیمانەوە پیاوی ئەو ماڵەیە، پێڵاوەكانی لەوێ بوو، سەیری ژوورەكانمان كرد، لە یەكێك لە ژوورەكان پەڵەی خوێن لەسەر مافوورەكە بوو، بۆیە دەستبەجێ كوڕەكە و دایكی و كچە تەمەن 20 ساڵانەكەیمان گرت و بردمانن بۆ بنكەی پۆلیس".

(ن) كە دایكی منداڵەكانە، لە كاتی ئیفادەكەیدا لە بنكەی پۆلیس ئیعترافی لەسەر كوشتنی یونس كردووە و گوتوویەتی: "یونس خەوتبوو، من لەگەڵ كوڕەكەم و كچەكەم بە هاوكاریی (ئا) بە پاچ لێماندا. كە دڵنیابووین گیانی دەرچووە، تەرمەكەمان خستە ناو ئۆتۆمبێلی كوڕەكەم، لەگەڵ (ئا) بردیان لە نزیك گوندی نەبیاوە فڕێیاندا".

 بۆچی كوشتیان؟ (ن) لە وەڵامدا گوتبووی: "چونكە زۆر خراپ بوو لەگەڵمان". 

بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی پردێ گوتیشی: "كوڕەكەشی كە تەمەنی 21 ساڵە بەهەمانشێوە ئیعترافی كردووە و گوتوویەتی باوكم لەگەڵم خراپ بوو، بەردەوام لێیدەداین، بۆیە بڕیارماندا بیكوژین، بە دایك و خوشكەكەمم گوت ئەوانیش رازی بوون".
كچە 20 ساڵانەكەی یونس لە ئیفادەكەیدا گوتوویەتی: "باوكم رازی نەبوو بمدات بە (ئا)، چونكە خێزاندار بوو، منداڵیشی هەبوو، بەس من خۆشمدەویست و حەزم دەكرد شووی پێبكەم، كاتێك باوكم رازی نەبوو، منیش (ئا)م لە پیلانەكەی خۆمان ئاگادار كردەوە و بەیەكەوە كوشتمان".

(ئا) لە ئیفادەكەیدا قسەكانی كچەكەی یونس پشتڕاست دەكاتەوە و دەڵێت: "من كچی یونسم خۆشدەویست، داواشم كرد، بەڵام باوكی رازی نەبوو. رۆژێك پێیگوتم بەتەماین لەگەڵ دایكم و براكەم، باوكم بكوژین، منیش لەبەر ئەوەی خۆشمدەویست رازی بووم".

ئەو چوار كەسە كە تۆمەتبارن بە كوشتنی یونس، بەپێی ماددە 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە.
سەبارەت بەوەی ئایا یونس منداڵەكانی و هاوژینەكەی ئەشكەنجە داوە؟ عەقید عابدین گوتی: "لە كاتی لێكۆڵینەوە سەیری جەستەی كوڕەكەیمان كرد، شوێنی ئەشكەنجەدانی پێوە دیار بوو، بەڵام نازانین ئایا باوكیان ئەو كارەی كردووە یان نا. ژنەكەشی لە ئیفادەكەیدا دەڵێت یونس زۆر جار لێیداوە. ئازاری ئەو و منداڵەكانی داوە، بۆیە كوشتوویانە".

بەختیار محەممەد، بەرپرسی پەیوەندییەكانی حیزبی شیوعی كوردستان لە كەركووك كە هاوڕێی یونس بووە، لەوبارەوە دەڵێت: "یونس كەسێكی بێ كێشە بوو، ئەوەمان زانیبوو كە لەگەڵ منداڵەكانی خراپ بووە و كوڕێكی لە دەستی هەڵاتووە".  
 بەڵام (ش) كە كەسێكی نزیكی یونسە، رەتیكردەوە یونس لەگەڵ هاوژین و منداڵەكانی خراپ بووبێت و گوتی "ئەو قسانەی دەكرێن كە گوایە یونس لەگەڵ ژن و منداڵی خراپ بووە، بنەمای نییە. ئەگەر ئەو هێندە خراپ بووە، بۆچی سكاڵایان لەسەر تۆمار نەكردووە".

(ش) پێیوایە كوشتنی یونس پەیوەندی بە (ئا) وە هەیە و دەڵێت: "(ئا) كە خێزاندارە و وەستای كوڕەكەی یونسە، پەیوەندی لەگەڵ كچی یونس هەبووە، دەچێتە داوای، بەڵام باوكی رەتیدەكاتەوە كچەكەی بداتێ‌، پێیدەڵێ‌ من كچەكەی خۆم نادەمە یەكێك ژنی هەبێ‌".

سەبارەت بە هەڵاتنی كوڕەكەشی، (ش) گوتی: "كوڕە گەورەكەی یونس پۆلیس بوو لە كەركووك، ئەو لە كەركووك دەمایەوە، باوكی هیچ كێشەی لەگەڵی نەبوو، زوو زووش سەردانی دەكرد".




  


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 18 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.188 seconds