وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پرۆژەی دەنگدانی ئەلیكترۆنی دەدرێتە حكومەت

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 16/5/2017
دیمەنێکی دەنگدان لە هەرێمی کورستان، فۆتۆ: رووداو
دیمەنێکی دەنگدان لە هەرێمی کورستان، فۆتۆ: رووداو

رووداو- هەولێر

پرۆژەیەك لەبارەی دروستكردنی حكومەتی ئەلیكترۆنی دەدرێتە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، شارەزایەكی بواری ئاسایشی زانیاریش دەڵێ‌ "دەتوانین لە رێگای ئەو سیستەمەوە گشتپرسی بكەین".

د.عەبدولڕەحمان میرانی، كە ئەزموونی زیاتر لە 15 ساڵ كاركردنی لە بەڕێوەبەرایەتی و راوێژكاریی ئاسایشی تەكنۆلۆژیای زانیاری و تۆڕی ئینتەرنێتدا هەیە، پرۆژەیەكی داوەتە حكومەت بۆ دامەزراندنی حكومەتی ئەلیكترۆنی. 

میرانی بە (رووداو)ی گوت "پرۆژەكەی ئێمە دروستكردنی سیستەمی بایۆمەتری ئاسایشی نیشتمانی و نەتەوەییە كە تێیدا سەرجەم زانیارییە كەسییەكان، وێنەی، گرووپی خوێن، DNA و سیفەتی هاووڵاتیانی دانیشتووی هەرێمی كوردستان داخڵ دەكرێت و راستەوخۆ بە وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆوە دەبەسترێتەوە بە ئاگاداری ئاژانسەكانی دیكەی ئەمنی وەكو ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان".

بەپێی پرۆژەكەی میرانی، هەر هاووڵاتییەك كە لە بایۆمەتری تۆمار دەكرێت ژمارەیەكی نەتەوەیی دەدرێتێ‌ كە بەهۆیەوە لە هاووڵاتییەكی دیكە جیادەكرێتەوە.

پرۆژەكە 5 تا 10 ملیۆن دۆلاری دەوێت

د.عەبدولڕەحمان میرانی باسی سوودەكانی ئەو سیستەمە دەكات و دەڵێت بۆ زانین و ئاگاداربوونی حكومەتە لە جموجۆڵی خەڵك و بەكارهێنانی لە بواری پاراستنی ئاسایش و بەشداریكردنە لە هەڵبژاردن و پڕۆسەكانی گشتپرسی و  دەڵێ‌: "راستە بەشێك لە ئازادیی تاكەكان كەم دەكاتەوە، بەڵام بۆ پاراستنی ئاسایش گرنگە".

بەبۆچوونی ئەو شارەزایە، ئەم پرۆژەیە 3 تاوەكوو 5 ساڵ كاتی پێویستە و نزیكەی 10 ملیۆن دۆلاریش تێچووەكەیەتی.

بایۆمەتری هاوكاریی پرۆسەكە دەكات

میرانی دكتۆرای لە بواری "Cyber Security" لە زانكۆی نوتینگهام ترێنت لە بەریتانیا وەرگرتووە. وەك ئەو دەڵێت: "بەو سیستەمە ئێمە دەگەینە دروستكردنی حكومەتی ئەلیكترۆنی، بۆیە دەتوانی بۆ هەڵبژاردن و گشتپرسی سوودی لێوەربگرن، سیستەمەكە خێرایە و دەستكاری ناكرێت و مەترسی هاككردنیشی لەسەر نییە".

بەپێی قسەی سەركردە سیاسییەكانی باشووری كوردستان بێت، لە پایزی ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان گشتپرسی بەڕێوەدەچێت، بە بۆچوونی د.عەبدولڕەحمان میرانی، پرۆسەی بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، هاوكاریی پرۆسەكەی ئەوان دەكات. 

ئەو گوتی "ئەگەر ئێمە ژوورێكی عەمەلیات دروستبكەین، نزیكەی هەزار كەس كاری تێدا بكات لە 3 تاوەكو 6 مانگ دەتوانین زانیاری تەواو لەسەر هەموو ئەو كەسانە كۆبكەینەوە كە مافی دەنگدانیان هەیە، چونكە ئەوانەی كە ماون لە سیستەمی بایۆمەتری فەرمانبەران كەمن و دەتوانین سوود لەو بایۆمەترییە وەربگرین. ئەو خەڵكانەی بایۆمەترییان كردووە پێویست ناكات دووبارەی بكەنەوە".



میرانی ساڵی 1991 چووەتە سوێد و لە ساڵی 2001ەوە لە بەریتانیا نیشتەجێیە، بڕوانامەی ماستەری بە پلەی شەرەف لە ئاسایشی تەكنۆلۆژیای زانیاری IT Security  لە زانكۆی وێستمینستەر لە لەندەن بەدەستهێناوە. لەبارەی گشتپرسییەوە زیاتر قسە دەكات و دەڵێ‌ "پرۆسەی دەنگدان بە ئەلیكرۆنی دەبێت، هەر كەسێك پەنجەمۆری خۆی دەبێت، ئەم پرۆسەیە مافی ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات یاخود بەرەی بەڵێ‌ و نەخێر دەپارێزێت، چونكە دەتوانین سیستەمێك بهێنین، كە لێزەرێكە ژێر پێستی پەنجەی ئەو كەسانە بخوێنێتەوە كە دەنگ دەدەن، بوونی ژمارە یان كۆدەكەش گرێنتی رێگرتنە لە تەزویر".

ئەو شارەزایە رەخنە لە دانانی كەسانی بیانی لە پێگەكانی بڕیاردان لە سیستەمی ئەلیكترۆنی لە كوردستان دەگرێت و دەڵێت "كەسانی بیانی دەبێت تەنیا راوێژیان پێ بكرێت نەك بڕیار لەسەر سیستەمی ئەلیكترۆنیی كوردستان بدەن، چونكە ئەم سیستەمە مەترسی دزەپێكردنی زانیاری هەیە، ئەوانەی لە كوردستان بوونەتە بڕیار بەدەست لە سیستەمی ئەلیكترۆنی، لایەنگری ئەم وڵاتە نین، ئەمەش مەترسییەكی گەورەیە".

د.عەبدولڕەحمان میرانی دامەزرێنەر و سەرۆكی سەنتەری میللیی كوردە بۆ لێكۆڵینەوە و ئاسایشی تەكنۆلۆژیای زانیاری KNCIS لە لەندەن كە لە ساڵی 2007 دامەزراوە، ئەو رەخنە لە فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێت كە نەیتوانی حكومەتی ئەلیكترۆنی دروست بكات. میرانی دەڵێ‌: "پارەی زۆر لە بواری حكومەتی ئەلیكترۆنی خەرج كراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا 30%ی بەرهەمەكەی نەبووە، چونكە بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە كاری تێدا نەكراوە".

 


کۆمێنتەکان

 
جمال | 16/5/2017
بڕۆن زۆرتان خوارد و زۆرتان خراپكرد بەناوی سیستمی بەناو ئیلیكترۆنی، بڕواتان بێت گەر سیستمی ئەلیكترۆنی بیزانیایە ئاوای بەسەردێت كە لەم هەرێمە بەسەری هاتووە بوونی نەدەبوو!!!!!!

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/09/2017 10:54:26 ص
بی شک جه نابی سه روک بارزانی ئه فه رموی " به چاوان "
ئەگەر بگەمە خزمەت جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)
وه رزير | 19/09/2017 09:01:05 ص
بارزانی قسەی سەنەدە هەرچی ووت دوایکەون ومەترسن ! بیخوێنەوە مێژوو وادەڵێت من واناڵێم !! ـ ساڵی ۱۹۸۸دوای ئەنفال و کیمیا باران و رووخاندنی ٥٠٠٠هەزار...
سعودیە: داوا دەکەین بارزانی حیکمەت و ئازایەتی خۆی بنوێنێت
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (1)
مسرور محمد معروف | 18/09/2017 03:42:13 م
بژى كوردستان
welat | 19/09/2017 06:09:14 ص
بوچی ناتوانم په‌یچی كومسیون ناوێك توماربكه‌م ؟؟ په‌یچه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ ؟؟؟
مەرجی فۆرمی خۆراک بۆ کوردستانیانی تاراوگە لابرا
| دوێنێ کاژێر 10:22 | (2)
Azad Azad | 18/09/2017 11:32:06 م
جه‌بهه‌ی توركمانی به‌ پشت كیری شیعه‌ ده‌یانه‌وێت ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك بۆ په‌كخستنی گشتپرسی ئه‌مه‌ ڕاست دروستیه‌كه‌یه‌.
لە کەرکووک لەسەر بانگەشە بۆ گشتپرسی کەسێک کوژرا
| دوێنێ کاژێر 11:12 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 راوێژکارێکی ئەردۆغان: پێویست ناکات دژی گشتپرسی هیچ هەنگاوێک بگرینەبەر 6 کاژێر لەمەو بەر |

راوێژکارێکی ئەردۆغان: پێویست ناکات دژی گشتپرسی هیچ هەنگاوێک بگرینەبەر

"ترسمان هەیە ئێران و حەشدی شەعبی هێرش بکەنە سەر زۆرتر
هەر 30 خولەک جارێک جووڵەیەک بکە 6 کاژێر لەمەو بەر |

هەر 30 خولەک جارێک جووڵەیەک بکە

بۆ رزگاربوون لە مەترسییەکانی زۆر دانیشتن زۆرتر
گۆڕان رابوون مەعرووف دەردەکات 6 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان رابوون مەعرووف دەردەکات

لە ئەندامێتی و فراکسیۆنی گۆڕان دوورخرایەوە زۆرتر
0.469 seconds