وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

جموجۆڵی داعش لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە حەویجە زیادیکردووە

لەلایەن هیوا حوسامەدین 17/6/2017
فەرماندەیەکی پێشمەرگە: عێراق دەیەوێت کێشە وداعش لەو سنوورە بمێنێت

رووداو - کەرکووک

فەرماندەیەکی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەدات ئامادەکاریی تەواو بۆ کۆنترۆڵکرنەوەی حەویجە کراوە و چاوەڕێی فەرمانن، بەڵام حکومەتی عێراق رێگریی لە هێرش دەکات و ئۆپەراسیۆنەکە دوادەخات. 


سێ جار پلانی شەڕی حەویجە لەلایەن سوپای عێراق و پێشمەرگەوە دانراوە، بەڵام هەرجارێک جێبەجێکردنی پلانەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە . فەرماندەکەی پێشمەرگە دەڵێت، بەغدا دەیەوێت داعش و کێشەکان لە سنووری کەرکووک و حەویجە بمێنن.

لە نزیكترین سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌ له‌ قەزای حه‌ویجه‌، قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی داعش جموجۆڵی رۆژانه‌یان هه‌یه‌ و جگه‌ له‌پێشمه‌رگه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌نه‌ ئامانج كه‌ له‌ژێر حكومی ئاڵاكه‌یان هه‌ڵدێن.

جه‌بار عه‌بدوڵڵا، پێشمه‌رگه‌ له‌ فه‌وجی چواری لیوای شه‌ش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند: "داعش 500 بۆ 600 مه‌تر له‌ ئێمه‌ دوورن، رۆژانه‌ قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانیان ته‌قه‌ له‌ئێمه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئاواره‌كان دێن ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن ، خه‌ڵكیان كوشتووه‌ و برینداریان كردووه‌، شه‌وان به‌ ئۆتۆمبێل جموجۆڵی زۆریان هه‌یه‌ و دوایین چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌مه‌ كۆنترۆڵكردنی حه‌ویجه‌یە".

حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ ، سێ جار پلانی شه‌ڕی حه‌ویجه‌ی داڕشتبوو به‌ڵام بۆ كاتێكی نادیار دوای خست و ، له‌و كاته‌وه هه‌مه‌هه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ پچڕاندووه‌.

عه‌مید بارزان ئه‌حمه‌د، جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای شه‌شی پێشمه‌رگه‌  بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "حكومه‌تی عێراق چه‌ند مه‌به‌ستێكی هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت كێشه‌ و داعش له‌م سنوره‌ هه‌ر بمینێت، سنووری حه‌ویجه‌ نه‌ ته‌نیا به‌ سوپا و نه‌ته‌نیا به‌ پێشمه‌رگه‌ پاك ناكرێته‌وه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌ما‌هه‌نگیمان هه‌بێت ، به‌ڵام تاوەکو ئێستا ئه‌و هه‌ما‌هه‌نگییه‌ نیه‌".

زیاتر له‌ جارێك به‌نوسراوی فه‌رمی  ئیداره‌ و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، داوایان له حكومه‌تی عێراق كردووه‌ ئۆپەراسیۆنی حه‌ویجه‌ ئه‌نجامبدات ، ته‌نیا یه‌كجار وەڵامی نوسراوه‌كه‌یان دراوه‌ته‌وه‌ و پێیان ووتوون پێش شه‌ڕى حه‌ویجه‌ شه‌ری به‌شێك له‌ شه‌رگات و ته‌له‌عفه‌ریش ماوه‌.

رێبوار تاڵه‌بانی ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "به‌رده‌وام داواكراوه‌ شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای كه‌مه‌وه‌ مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كه‌ركووك نه‌مێنێت، ئێستاش كه‌ ته‌لەعفه‌ر و ره‌ققه‌ ده‌خه‌نه‌ پێش حه‌ویجه ،‌ واتا درێژه‌ پێدانی ئه‌و دژایه‌تییه‌ كه‌ له‌ دژی كه‌ركووك په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن".

نزیكه‌ی مانگێكه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك، خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌ باشییه‌وه‌ و زانیاری ئه‌وه‌یان پێگه‌یشتووه‌ كه‌ داعش ده‌یه‌وێت ، له‌ حه‌ویجه‌وه‌ چه‌ند چه‌كدارێكی دزه‌ پێ بكاته‌ نێو كه‌ركووك.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Maher husssein | 23/04/2018 12:24:10 م
هەرێ بە پاشەکەوتە یان بە بێ پاشەکەوت
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 02:32 | (1)
Rebwar | 23/04/2018 11:39:08 ص
Dastxosh
ره شید | 23/04/2018 12:11:39 م
ده سخوش "کاک ریبوار" خوشه ویستی و سوزداری به شی زوری خه لکی به شه ره فی کوردستان بو پارتی ریشه یی و چه سپاوو نه هادینه یه ؛ پارتی ئه زانی چی ده وی و...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| 23/4/2018 | (2)
ناظم بابان | 23/04/2018 10:04:11 ص
هيوادارم ليستى 162ى يه كيتيى 80 كورسى بهينيت*****
 سەنتەرێکی ئەمریكی: 70%ی خەڵکی کوردستان دەنگ بە حیزبە کۆنەکان دەدەنەوە
| 23/4/2018 | (1)
Azad Azad | 23/04/2018 08:18:36 ص
والله‌ به‌رێزان ئه‌مه‌ راستی و دروستی كۆمه‌ڵگای مه‌حروم كراوی گه‌نجی فه‌قیره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست به‌ په‌رده‌پۆش كردنی ئافره‌ت و نه‌زه‌ر حه‌رامه‌...
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار
| 23/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نزیکەی 20 ملیۆن منداڵی ساوا لە کوتان بێبەشن 12 کاژێر لەمەو بەر |

نزیکەی 20 ملیۆن منداڵی ساوا لە کوتان بێبەشن

لە هەفتەی جیهانیی کوتانداین زۆرتر
تورکیا چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی بۆردوومانکرد 13 کاژێر لەمەو بەر |

تورکیا چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی بۆردوومانکرد

نۆ پێگەی پەکەکە کراونەتە ئامانج زۆرتر
عەبادی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەردانی سلێمانی دەکات 13 کاژێر لەمەو بەر |

عەبادی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەردانی سلێمانی دەکات

بڕیاڕە سەردانی هەولێریش بکات زۆرتر
0.469 seconds