رووداو - هەو‌لێر
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق کۆبووەوە و ده‌رباره‌ی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ده‌توانێت رۆڵی ئه‌رێنی بگێڕێت.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 16-7-2017، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق و كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر و وەفدێکی یاوەری کرد.
بەپێی هەواڵیکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق بره‌ودانی زیاتری به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران له هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه.
باڵیۆزی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق گوتی "كۆماری ئیسلامیی ئێران چۆن له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بووه، ئێستاش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات به رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه گرفته‌كانی نێوان هەو‌لێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات كرده‌وه".

لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تارانی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها پاڵپشتیی خۆی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشاندا و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه نوێكه‌یدا بۆ خواست.
لەبارەی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه "چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه پێویستی به دیالۆگێكی جددی هه‌یه و كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌توانێت رۆڵێكی ئه‌رێنی بگێڕێت".
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به شه‌ڕی دژی داعش و دوا گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی بارودۆخی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
رۆژی یەکشەممە 16-7-2017، ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق گەیشتە باشووری کوردستان و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتی کۆبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ