وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پێشمەرگە رزگارکراوەکەی دەستی داعش چیرۆکی خۆی بۆ رووداو دەگێڕێتەوە

لەلایەن بەختیار قادر 16/7/2017
سەید ئەحمەد: داعشەکان نە خۆیان بەڕۆژوو دەبوون، نە دەیانهێشت من بەڕۆژوو بم

رووداو - سۆران 

دوای ئازادکردنی له‌ زیندانی داعش، پێشمه‌رگه‌ دیله‌كه‌ی سۆران گه‌یشته‌وه‌ زێدی خۆی و، به‌ كه‌سوكاری شادبووە‌وە‌. بە سەتان کەس لە ده‌روازه‌ی سۆرانەوە له‌ پێشوازی سه‌ید ئه‌حمه‌د بوون و، منداڵه‌كانی به‌ چاوی پڕ لە فرمێسكه‌وه‌ پێشوازیان له‌ باوكیان کرد.

هاوژین و منداڵه‌كانی سەید ئەحمەد دوای نزیكەی دوومانگ به‌دیده‌نی شاد بوونەوە و، تووند له‌ باوه‌شیان گرت. دونیای کچی، فرمێسكی خۆشی بینینه‌وه‌ی باوكی سڕی و تووند ده‌ستی گرت‌، سه‌هه‌ندی دوو ساڵانیش کە کوڕیەتی، بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە نەیبینیوە، باوكی ناناسێته‌وه‌.

سه‌ید ئه‌حمه‌د، پێشمەرگە ئازادکراوەکە، کە نابیستە و بە زەحمەت دەتوانێ قسە بکات، چیرۆکی کاتی دیلبوونی خۆی لەلایەن داعشەوە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو گێڕایەوە و گوتی "هیچ كاتێک منداڵه‌كان له‌ بیرم ده‌رنه‌ده‌چوون، هه‌میشه‌ ده‌مگوت تۆ بڵێی بیانبینمه‌وه‌؟ خوا به‌سۆزە و چاوم پێیان کەوتەوە".

دووه‌م رۆژی ره‌مه‌زان، سه‌ید ئەحمەد له‌ سنووری خورماتوو كه‌وته‌ ده‌ست داعش، ئه‌و ده‌ڵێ رۆژووگر بووه‌، به‌ڵام داعش نه‌ خۆیان بەڕۆژوو بوون و، نه‌ رێگه‌شیان به‌و داوه‌ رۆژوو بگرێت.

سه‌ید ئه‌حمه‌د جەخت دەکاتەوە لەوەی چەکدارانی داعش "پێیان ده‌گوتم نابێت به‌ڕۆژوو بیت، به‌ زۆر خواردن و خواردنه‌وه‌یان ده‌رخوارد ده‌دام، خۆشیان نه‌ نویژیان ده‌كرد و، نه‌ به‌ رۆژووش ده‌بوون".

ژمارەیەکی زۆر ژن دوای ئازادکردنی هاوژینەکەی شەمسە، سەردانی ماڵەکەیان کرد بۆ ئەوەی بەشداری لە خۆشیی گەڕانەوەی سەید ئەحمەد بکەن.

شه‌مسه‌ حاجی، هاوژینی سه‌ید ئەحمەد دەڵێ "دوعا و نزای خه‌ڵك هۆكاری سه‌ره‌كیی ئازادبوونی هاوژینه‌كه‌من، سوپاس و پێزانینمان بۆ په‌رۆشی خه‌ڵك هه‌یه"‌.

سه‌ید خاوه‌نی پێنج منداڵه‌، دووانیان هاوشێوەی خۆی نابیستن، ته‌نها یەکێکیان دەتوانێت قسە بکات. دونیا ئەحمەد، کچی سەید ئەحمەد دەڵێ "هه‌موومان باوكمان ماچ كرد، برا و خوشكه‌كانم خه‌نی بوون‌، خوایه‌ گیان هه‌رچی دیله ئازادی بكه‌ی بۆ ئەوەی خۆشی بۆ ماڵی ئەوانیش بگەڕێتەوە".

ئیسماعیل عه‌بدوڵڵا، ئامۆزای سه‌ید ئەحمەد دەڵێ "پێش بەدیل گیرانی، ئامۆزاكه‌م كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار بوو، به‌ڵام ئێستا له‌ خوا به‌زیاد بێت هه‌م گوزه‌رانی باشه، هه‌م خێرخوازان له‌ خورماتوو پاره‌یان بۆ هاوژینه‌كه‌ی كۆكرده‌ووه‌ و خانوویان بۆی كڕی. كه‌ رۆشت كرێچی بوو و، ئێستا خاوه‌ن خانووه"‌.


داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

نیشانەکردن : سەید ئەحمەد
69356 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دایکی رۆژ | 20/09/2017 01:01:27 م
تا ێستا لە کێ بوون. زۆر درەنگە بۆ گفتۆ گۆ . تەواو کات هات
Baran B | 20/09/2017 01:59:42 م
lagall rai Dayki Rojm
یەکێتیی ئەوروپا راگەیێندراوێکی لەبارەی گشتپرسی کوردستان بڵاوکردەوە
| دوێنێ کاژێر 02:47 | (2)
swrkew kader faraj | 19/09/2017 08:01:53 م
وچی ناتوانم په‌یچی كومسیون ناوێك توماربكه‌م ؟؟ په‌یچه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ ؟؟؟
Dilshad Mostafa
Dilshad Mostafa | 20/09/2017 01:53:34 م
tkaya paychi komsyon blawbkanawa .
مەرجی فۆرمی خۆراک بۆ کوردستانیانی تاراوگە لابرا
| 18/9/2017 | (5)
Sammy | 20/09/2017 01:46:43 م
Slaw le gyani paki . Ru7i shad.Esta le beheshte.
کچە رۆژنامەنووسێكی كورد كۆچی دوایی كرد
| دوێنێ کاژێر 12:16 | (1)
mufid | 19/09/2017 11:46:22 م
Dast Xosh
access | 20/09/2017 12:23:20 م
وەکوو بێلایەنێك: دەست و پەنجەت خۆش بێیت.....
ئەگەر بگەمە خزمەت جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی
| 19/9/2017 | (7)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

بێژەرێکی سووری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە سەری تاشی! 3 کاژێر لەمەو بەر |

بێژەرێکی سووری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە سەری تاشی!

دەڵێ بەمکارە پێشی شێرپەنجەکەم دەکەوم زۆرتر
قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پەرلەمان سیستەمێکی نوێی مووچە دادەنێین 4 کاژێر لەمەو بەر |

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پەرلەمان سیستەمێکی نوێی مووچە دادەنێین

شاندێکی حکومەت و پەرلەمان کۆبوونەوە زۆرتر
داعش بەهۆی پشتگیریی ئیسرائیل هەڕەشە لە کورد دەکات 7 کاژێر لەمەو بەر |

داعش بەهۆی پشتگیریی ئیسرائیل هەڕەشە لە کورد دەکات

"بۆچی ئەمریکا و هاوپەمانان بەمشێوەیە لێتان زۆرتر
0.469 seconds