وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە گوندێکی دووبز پیاوێک 50 ساڵە جلی ژنان لەبەر دەکات

لەلایەن هیوا حوسامەدین 16/7/2017
بە تەنیا دەژی و خزم و كه‌سه‌كانیشی لێی ناپرسنه‌وه

رووداو- کەرکووک

لە گوندێکی سنووری دووبز، پیاوێک 50 ساڵە جلی ژنان لە بەردە دەکات و بەتەنیا پەلەوەر و ئاژەڵ بەخێودەکات و خێزانەکەیشی لێی ناپرسنەوە. حەبووبە دەڵێت: "تا بووەتە گەنج کەس نەیزانیوە کوڕە و خزم و کەس و باوکیشی وەک کچ مامەڵەیان لەگەڵ کردووە و سێ جاریش خوازبێنی هاتووە ، ئەو دوای دەیان ساڵ بیری منداڵەکانی دەکات و ترسی ئەوەشی هەیە دوای مردنی کەس نەبێت بینێژێت".


لە‌ گوندی شیرناوه‌ له‌ سنووری قەزای دوبز، له‌ نێو خانوویەکدا پیاوێك ده‌ژیت كه‌ زیاتر له‌ 50 ساڵه‌ جلی ژنان له‌به‌ر ده‌كات ، ئه‌و ناوی حه‌بوبه‌یه‌ ، گه‌ر بۆ بازاڕ كردنیش بچێته‌ دوبز هه‌ر ئه‌و جلانه‌ له‌به‌ر ده‌كات. حه‌بوبه‌ ئێستا ته‌مه‌نی 64 ساڵه‌، هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ باوكی مامه‌ڵه‌ی كچی  له‌گه‌ڵ كردووه‌ و وه‌كو خۆی ده‌ڵێت كچێكی جوان بووه‌.

حه‌بوبه‌ عه‌لی دانیشتووی گوندی شیرناوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند: پرچێكی درێژم هه‌بوو ، خۆمیش گه‌لێك جوان بووم ، باوك و دایكم هه‌ر ده‌یانوت كچه‌ نه‌یانده‌وت كوڕه‌ ، كه‌ میوان و خزمه‌كانمان ده‌هاتنه‌ ماڵمان منیان ده‌شارده‌وه‌ له‌ نێو ته‌نور و دۆڵاب تاوه‌كو كه‌س نه‌مبینێ ، ئه‌و كاته‌ی گه‌وره‌بووم زانرا كه‌ من كوڕم و سێ جاریش خوازبێنیم هاتووه‌ ، زۆر
چێشت ده‌زانم ، كوبه‌ی برنج و سه‌روپێ و بریانی و یاپراغ و زۆر شتی دیكه‌ش ده‌زانم.

ئه‌گه‌رچی حبوبه‌ په‌ڵه‌وه‌ر و مه‌ڕ و ماڵاتی زۆری هه‌یه‌، به‌ڵام هاوژینه‌كه‌ی لێ جیابووەته‌وه‌ و ده‌ ساڵه‌ كچ و كوڕه‌كه‌ی نه‌بینیوه‌ و خزم و كه‌سه‌كانیشی لێی ناپرسنه‌وه.

حه‌بوبه‌ عه‌لی ده‌ڵێت: له‌ته‌مه‌نی نۆ ساڵییه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا من ئاژه‌ڵداری ده‌كه‌م و به‌بێ ئاژه‌ڵیش ئۆقره‌ ناگرم ، كه‌سوكاره‌كه‌م لێم ناپرسنه‌وه‌ و كه‌س نایەته‌ سه‌ردانم ته‌نیا خودام هه‌یه‌، به‌ فرۆشتی ماسی مه‌ڕ و مانگا و شیر بژێوی خۆم دابین ده‌كه‌م و خواردنیش بۆ مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌م ده‌كڕم.

ئه‌گه‌رچی حه‌بوبه‌ خه‌ڵكی هه‌ولێره‌ به‌ڵام هێشتا، نه‌ ئه‌و شاره‌ و نه‌ كه‌ركووكیشی نه‌بینیوه‌ و زۆریش بیری منداڵه‌كانی ده‌كات ، ده‌ترسێ بمرێت و كه‌س نه‌بێ به‌ خاكی بسپێرێت.

حه‌بوبه‌ عه‌لی گوتی: ئه‌گه‌ر ئێستا بچم بۆ كه‌ركووك ون ده‌بم ، مه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك بمبات و بمهێنێته‌وه‌ ، هیچ كوێم نه‌بینیوه‌، یه‌ك داواكاریم هه‌یه‌ موچه‌یه‌كم بۆ ببڕدرێته‌وه‌ 200 هه‌زاریش بێ هه‌ر رازیم و ئه‌م داواكارییه‌شم له‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌.

كه‌می كاره‌با و نه‌بوونی ئاو و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، حه‌بوبه‌ی‌ له‌ كاری رۆژانه‌ی سارد نه‌كردووەته‌وه‌ ، وه‌ك خۆی دەڵێت هه‌ركاتێك مه‌ڕه‌كان بۆ له‌وه‌ڕاندن نه‌بات نه‌خۆش ده‌كه‌وێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

نیشانەکردن : کەرکووک ,
17450 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 12/02/2018 04:52:01 م
کاک ریبواری ئازیز وا ویده چی سیاسه ت و حیزبه سیاسیه کانی سلیمانی وه ک حیکایه ت و نه قلی گوچانه که ی حه زره تی سلیمانی لیهاتبی ! ده لین حه زره تی...
یاسین حەمە غەریب | 12/02/2018 06:41:20 م
من تێناگەم لایەنەکانی سلێمانی چیان دەوێت؟ سەریان لە خۆیان و لە خەڵکی سلێمانیش تیکداوە و باری کوردستانیشیان شێواندووەو دەستی عەبادی و دوژمنانی...
حیزبەكانی سلێمانی چییان پێ دەكرێت؟
| 12/2/2018 | (2)
ره شید | 12/02/2018 04:29:03 م
بایکوتی خویندن و داخران قوتابخانه له ژیر هه ر پاساویک خه یانه تیکی نیشتیمانی چاووپوشیلینه کراوه و بیروکه ی هه رکه س بیت و هه رحیزبیکی سیاسی له پشتی...
هەشت حیزب پشتیوانییان بۆ مامۆستایانی ناڕازی راگەیاند
| 12/2/2018 | (1)
Botan Maghdid | 12/02/2018 12:05:51 م
به‌ریز كاك قوباد په‌یامیكی قۆل، هاوسانگ، كورت. هیوادارم به‌رده‌وام بی له‌‌م شیوازه‌ له‌ ئه‌قلانیه‌تی ده‌ربرین‌، له‌ ولاتیك كه‌ نا ئه‌قلانیه‌ت ‌بالی...
 قوباد تاڵەبانی: هیوادارم بەرژەوەندیی حیزبی نەبێتە کۆسپ لەبەردەم مووچە
| 12/2/2018 | (1)
ره شید | 08/02/2018 04:43:44 م
به ریز کاک عارف ، وتاره که ت پیش هه موو شتیک پیشانده ری ئه م راستیه حاشاهه لنه گره یه که خویندنه وه ی ریفراندوومخوازنی کوردستان و له سه ره وه ی هه...
Muhammad Sardar | 11/02/2018 11:00:06 ص
zor grnga hkumati harem u komalgai kurdi am shikrdnawai kak arif zor bahand warbgrin
بەغدا نیازی رێككەوتنی هەیە؟
| 8/2/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی بەریتانیا لە میونشن کۆبوونەوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی بەریتانیا لە میونشن کۆبوونەوە

شاندی کوردستان کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی زۆرتر
عەبادی لە کۆنفرانسی میونشن ستایشی سوپای عێراق و پێشمەرگەی کرد 4 کاژێر لەمەو بەر |

عەبادی لە کۆنفرانسی میونشن ستایشی سوپای عێراق و پێشمەرگەی کرد

"کۆمەڵێک تەحەدامان لەپێشن دەبێت بەسەریاندا زۆرتر
دڵەڕاوکێی پیاو، تۆوەکانی دەشێوێنێ 4 کاژێر لەمەو بەر |

دڵەڕاوکێی پیاو، تۆوەکانی دەشێوێنێ

کار لە جینی منداڵەکانی دەکات زۆرتر
0.828 seconds