وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

یەکێتی: لە کۆبوونەوەی سه‌ركردایه‌تی بڕیار لەسەر بەربژێری سەرۆککۆمار دەدرێت

لەلایەن راوچی حەسەن 16/9/2018
 کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی 16-9-2018
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی 16-9-2018

رووداو - هەولێر 

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆتاییهات و ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتیش دەڵێت، پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق پشكی یه‌كێتییه‌ و لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیار لەسەر بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەدرێت.

ئه‌مڕۆ (یەکشەممە 16-9-2018) مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق كراوە.

حاكم قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی بە میدیای حیزبەکەی رایگه‌یاندووە: "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتی پرسی سه‌رۆككۆماری عێراق تاوتوێكراوە". دەشڵێت: "پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق پشكی یه‌كێتییه‌ و یه‌كێتی كاندیدی ده‌بێت بۆ ئه‌و پۆسته"‌.

ئەو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی رایگەیاندووە: "پرسی دیاریكردنی كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆكکۆماری عێراق ده‌خرێته‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه"‌.

پێش ئەم کۆبوونەوەیەش، مەکتەبی سیاسی یه‌كێتیی بە زۆرینەی دەنگ لەکۆی پێنج بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کە لەنێویاندا بەرهەم ساڵح هەبووە، دوو کەس دیاریکراون، ئەوانیش مەلا بەختیار و لەتیف رەشیدن. 

پێشتر ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاندبوو کە: "یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەناوخۆیدا 4 بەربژێری هەن، لە دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بەرهەم ئەحمەد ساڵح، نیازی هەیە و داواکاریش هەیە و کاریش بۆ ئەو مەبەستە کراوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتووە لە دەرئەنجامی کۆبوونەوەی دوێنێی مەکتەبی سیاسی، چانسی بەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار لەسەر پشکی یەکێتی زۆر لاوازە، لە کۆبوونەوەکە بڕیاری ئەوەدراوە دەبێت کەسێک بەربژێر بکرێت کە هەم لەڕووی عورفی سیاسییەوە، هەم لەڕووی لایەنی ئۆرگانیزمی یەکێتی ئەوەیە کەسێک بێت لەنێو یەکێتیدابێت".

پەیامنێری رووداو دەڵێت: "هەر بەپێی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی دوێنێی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاری ئەوەدراوە، تاوەکو بەرهەم ساڵح نەگەڕێتەوە نێو یەکێتی و نەبێتە ئەندامێکی کارا و نەگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی کە جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، ناکرێت بە بەربژێر، هەروەها تاوەکو ئێستا دەستلەکارکێشانەوەی دکتۆر بەرهەم لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی قبووڵنەکراوە".

هەر بەپێی زانیارییەکانی رووداو ئەمڕۆ لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە داخراوی بەڕێوەدەچێت، دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەو بەربژێرەی یەکلادەبێتەوە، دەبرێتە پیرمام و لەوێ لە کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی داخراودا رەزامەندی پارتی لەسەر وەردەگیرێت.



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 14/11/2018 10:07:46 ص
ده سخوش برا جا سه یر ئه وه یه دوای نزیکبوونه وه له م ته وافوقه جه ماعه ته دزه که هوشدار ده داتن که گوایه ئه مجاره نه وتی که رکووک بوته بونیاتیک بو ته...
کەرکووک و نەوتی دزراو
| 12/11/2018 | (1)
ره شید | 14/11/2018 10:02:13 ص
ده سخوش به لام پیم وابی که میک دره نگتان به م موهیممه زانی ته نانه ت چونه زور زوو دوای ئاشکرا بوونی نزیکبوونه وه ی سازانی هه نارده ی نه وتی که رکووک...
كەركووك سەرچاوەی پارەداركردنی میلیشیا عێراقییەكان
| 14/11/2018 | (1)
ره شید | 14/11/2018 05:43:25 ص
هیفیدار ئه حمه د به م نووسینه پوخت و ریک و پیکه و ئه م لیکدانه وه واقیعیه سه لماندی که روژنامه نووسیکی ره سه ن، هه م ده توانی سیاسه تمه داریکی ئاگا...
پارتی شەراكەت لەگەڵ كێ دەكات؟
| 13/11/2018 | (1)
ره شید | 11/10/2018 06:43:11 ص
دیسانیش ده ستخوش ؛ مه لا به ختیار به بیر و باوه ریی نوی و له زرووفی نوی و به ته ماحی سیاسی نوی رووداوه کونه کان ده گیریته وه !
خالید | 13/11/2018 09:48:07 م
ده‌ست و خامه‌ت خۆش و ڕه‌نگین بێت مامۆستا جه‌عفه‌ری به‌ڕێز ئه‌م وورده‌کاری و ژێر په‌رده‌ییانه‌ی که‌ له‌ناو سه‌رکرده‌کاندا ده‌کرا گرنگه‌ بخرێته‌ ڕوو و...
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان هه‌ڵوه‌شایەوە.. یان هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ ؟
| 9/10/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە ئەڵمانیا پەرستارێك 6 کەس بە دەرزی دەکوژێت دوێنێ کاژێر 12:09 |

لە ئەڵمانیا پەرستارێك 6 کەس بە دەرزی دەکوژێت

هەوڵی کوشتنی ٣ کەسی دیکەی داوە زۆرتر
دووبز؛ عەرەبی هاوردە دەستبەسەر حەوت هەزار و 500 دۆنم زەوی کورددا دەگرن دوێنێ کاژێر 10:34 |

دووبز؛ عەرەبی هاوردە دەستبەسەر حەوت هەزار و 500 دۆنم زەوی کورددا دەگرن

جووتیاران داوای هاوکاری لە حکومەت و لایەنە زۆرتر
 ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرەیە 14/11/2018 |

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرەیە

"شەکرە و خێزان" دروشمی ئەمساڵی رۆژی جیهانی زۆرتر
0.313 seconds