وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کۆمەڵی ئیسلامی داوای پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەکات

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 16/9/2018
ئەحمەد حاجی رەشید: بەربژێرمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەبێت

رووداو -  بەغدا

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کۆمەڵ بەربژێری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەبێت.

ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، کە خۆی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەربژێر کرد و سەرنەکەوت، بە رووداوی راگەیاند "دڵنیای ئەو لایەنە سیاسییانە دەکەمەوە، کە ئەوە یەکەم وێستگە نابێت کێبڕکێی تێدا دەکەم. من خۆم بۆ پۆستی سەرۆککۆماری کاندید ناکەم، بەڵام دوور نییە هەر لە کوتلەی کۆمەڵی ئیسلامی کاندیدمان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، سەیری واقیع و زروفەکە دەکەین بزانین چۆنە، ئەوکاتە بڕیاری لێدەدەین، بەدڵنیاییشەوە ئامادەکاریمان لەوبارەیەوە کردووە، خۆکاندیدکردنی منیش سەرەتایەک بوو بۆ ئەو قۆناخە".

ئەندامەکەی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رەتیدەکاتەوە بە خۆپاڵاوتنی نێوماڵی کوردی لێکترازاندبێت و گوتی "ئەوەی نێو ماڵی کوردی ترازاند ئەوەبوو بەبێ گەڕانەوە بۆ ئێمە رێککەوتنی سیاسی ژێربەژێری کردووە بۆ دابەشکردنی پۆست و ئیمتیازاتەکان و، بەناوی کورد رێککەوتنی کردووە".

کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دوو کورسی هەیە ئەوانیش پەرلەمانتاران سەلیم شووشکەیی و ئەحمەد حاجی رەشیدن. 

د. موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی و ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی  لەگەڵ د. بەشیر حەداد، پەرلەمانتاری پارتی خۆیان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێر کرد، لە خوولی دووەمی دەنگداندا د. بەشیر بە 185 دەنگ بۆ پۆستەکە هەڵبژێردرا.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، پەرلەمانتارانی گۆڕان، یەکگرتوو و هاوپەیمانی  لە خوولی دووەمدا دەنگیان بە ئەحمەد حاجی رەشید داوە، ئەوەش مافێکی یاسایی خۆیانە.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 14/11/2018 10:07:46 ص
ده سخوش برا جا سه یر ئه وه یه دوای نزیکبوونه وه له م ته وافوقه جه ماعه ته دزه که هوشدار ده داتن که گوایه ئه مجاره نه وتی که رکووک بوته بونیاتیک بو ته...
کەرکووک و نەوتی دزراو
| 12/11/2018 | (1)
ره شید | 14/11/2018 10:02:13 ص
ده سخوش به لام پیم وابی که میک دره نگتان به م موهیممه زانی ته نانه ت چونه زور زوو دوای ئاشکرا بوونی نزیکبوونه وه ی سازانی هه نارده ی نه وتی که رکووک...
كەركووك سەرچاوەی پارەداركردنی میلیشیا عێراقییەكان
| 14/11/2018 | (1)
ره شید | 14/11/2018 05:43:25 ص
هیفیدار ئه حمه د به م نووسینه پوخت و ریک و پیکه و ئه م لیکدانه وه واقیعیه سه لماندی که روژنامه نووسیکی ره سه ن، هه م ده توانی سیاسه تمه داریکی ئاگا...
پارتی شەراكەت لەگەڵ كێ دەكات؟
| 13/11/2018 | (1)
ره شید | 11/10/2018 06:43:11 ص
دیسانیش ده ستخوش ؛ مه لا به ختیار به بیر و باوه ریی نوی و له زرووفی نوی و به ته ماحی سیاسی نوی رووداوه کونه کان ده گیریته وه !
خالید | 13/11/2018 09:48:07 م
ده‌ست و خامه‌ت خۆش و ڕه‌نگین بێت مامۆستا جه‌عفه‌ری به‌ڕێز ئه‌م وورده‌کاری و ژێر په‌رده‌ییانه‌ی که‌ له‌ناو سه‌رکرده‌کاندا ده‌کرا گرنگه‌ بخرێته‌ ڕوو و...
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان هه‌ڵوه‌شایەوە.. یان هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ ؟
| 9/10/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە ئەڵمانیا پەرستارێك 6 کەس بە دەرزی دەکوژێت دوێنێ کاژێر 12:09 |

لە ئەڵمانیا پەرستارێك 6 کەس بە دەرزی دەکوژێت

هەوڵی کوشتنی ٣ کەسی دیکەی داوە زۆرتر
دووبز؛ عەرەبی هاوردە دەستبەسەر حەوت هەزار و 500 دۆنم زەوی کورددا دەگرن دوێنێ کاژێر 10:34 |

دووبز؛ عەرەبی هاوردە دەستبەسەر حەوت هەزار و 500 دۆنم زەوی کورددا دەگرن

جووتیاران داوای هاوکاری لە حکومەت و لایەنە زۆرتر
 ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرەیە 14/11/2018 |

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرەیە

"شەکرە و خێزان" دروشمی ئەمساڵی رۆژی جیهانی زۆرتر
0.328 seconds