رووداو - هەولێر
شەپۆلێکی باران و بەفر سەرتاسەری کوردساتانی گرتووەتەوە، بەجۆرێک لە زۆربەی شارەکان بەفر کەوتووە و لە چەند شوێنێکیش بەهۆی زۆری بەفر رێگاکانی هاتووچۆی شار و گوندەکان داخراوە.
لە باشووری کوردستان شەپۆلێکی بەفر و باران بارین، ناوچە جیاوازەکانی گرتەوەتەوە و رێگەی هاتووچۆی نێوان چەند گوند و شارۆچکەیەکش داخراون، کە لەگەڵ شەپۆلەکەدا، پلەکانی گەرما نزمبوونەتەوە، بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان.
بەفربارین لە سۆران
هاوکار یاسین، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی
لەهەندێک ناوچەی دەڤەری سۆران زیاتر لە شەش سانیتمەتر بەفر باریووە و ئەوەش وایکردوە رێگای هاتووچۆی نێوان زینی - وەرتێ کە قەزای رواندوز بە پشدەر دەبەستێتەوە و رێگای کورتەکیش کە قەزای پشدەر، چۆمان و رێگای سیدەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە بەهۆی بەفربارینەوە داخراون.

دەڤەری بارزان، وێنە؛ سەروان وڵاتژێری
کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "تەنیا لە 24 کاژێری رابردوودا لەناوچە شاخاوییەکان 50 سانتیمەتر بۆ دوو مەتر بەفرباریووە و ئەوەش زیاترە لەوەی کە لەساڵی رابردوودا باریووە".
لە شاری ئاگری باکووری کوردستان ئاستی کەڵەکەبوونی به‌فر 70 سانتیمەترە
لە باكووری كوردستان سه‌رما و سۆڵه له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی باكووری كوردستان درێژه‌ی هه‌یه و نزمترین پله‌کانی گه‌رما له شاری ئاگری تۆماركرا كه 31 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی وه‌رگیراوه، پێشبینیدەکرێت ئاسمانی ناوچه‌كه به‌گشتی هه‌وراوی بێت. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانده‌كرێت پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 17-02-2017، له ناوچه‌كانی باكووری شاری قارس، ئه‌رزه‌ڕۆم و ئه‌رده‌خان بەرێژەیەکی دیاریكراو به‌فر ببارێت.
باکووری کوردستان
نزمترین پله‌كانی گه‌رما به‌شه‌و له ناوچه‌كانی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی باكووری كوردستان بەم شێوەیە بوو: قارس 26، ئاگری 31، ئه‌رده‌خان 19، ئه‌رزه‌ڕۆم 20، ئیدیر 15 و ئه‌رزینجان 9 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی.
پێشبینی دەکرێت بەرزترین پله‌كانی گه‌رما له‌م ناوچانه‌دا بەم شێوەیە بێت: ئه‌رزینجان 1، ئاگری 15، ئیدیر 3، ئه‌رزه‌ڕۆم 6، قارس 9، ئه‌رده‌خان 13 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی.
ئاستی کەڵەکەبوونی به‌فر له ئاگری 70 سانتیمەتر، ئه‌رزه‌ڕۆم 40 سانتیمەتر، قارس 26 سانتیمەتر، ئیدیر 11 سانتیمەتر و ئه‌رده‌خان 15 سانتیمەتر.
بەفروباران سێ رۆژە رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە
بەفربارین لە مەریوان

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لەماوەی سێ رۆژی رابردوو لە مەریوان و سەوڵاوا، رێگەی هەورامان و 10 گوندی دەوروبەری گیراوە، لە گەردەنەی ژاڵانە کە رێگای هاتووچۆی مەریوان و سەوڵاوەیە بۆ هەورامان و هەروەها شاری پاوە لە پارێزگای کرمانشان نزیکەی پێنج مەتر بەفر بەسەریەکەوە باریووە.

بەهۆی بارینی ئەو بەفرە و رنوی بەفر چوار ئۆتۆمبێل کەوتوونەتە ژێر بەفر و تیمەکانی راماڵینی بەفر توانیویانە 16 کەس لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلانە رزگار بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە رێگای سەقز - مەریوان و سەقز - دیواندەرە، بەهۆی بەفربارین 118 ئۆتۆمبێل گیریانخواردبوو و توانرا لەلایەن تیمەکانی مانگی سووری ئێرانەوە رزگار بکرێن. هەرەوەها بەفربارین پارێزگاکانی سنە و ورمێی گرتووەتەوە و رێگای 454 گوندی پارێزگای ورمێ داخراون.