رووداو-هەولێر
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17-4-2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ، پێشوازی له برێت مه‌كگۆرک نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد ، لە دیدارەکەدا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد كه بووه هۆكاری ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی کوردستان و ناردنی به‌شێك له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.

بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، شاندە ئەمریکییەکە کە لە دۆگلاس سیلیمان ، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ، ئه‌ندرۆ پیك یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران ، كین گرۆس كۆنسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند دیپلۆماتكارێك پێكهاتبوو ، هه‌روه‌ها هیوایان خواست هه‌ردوولا گفتوگۆی زیاتر بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان ئه‌نجام بده‌ن. جەختیشیانکردەوە كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و گرنگی و په‌ره‌ی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌ده‌ن.
له درێژەی دیدارەکەدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو ، نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ، سوپاسی پشتگیریی ئه‌مریكای بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ، دیالۆگ تاكه ڕێگەچاره‌ی كێشه‌كانه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆ و دیالۆگ نیشاندا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به پەیوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌دات و هه‌موو ئاسانكارییه‌كیش بۆ بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا دەکرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دۆخی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق تاوتوێ‌کران و گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
داڕشتنەوە؛ عومەر شایان