وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بەکۆبوونەوەیەکی جەماوەری یەکێتی بانگەشەی هەڵبژاردنی لە کەرکووک دەستپێکرد

لەلایەن هیوا حوسامەدین دوێنێ کاژێر 10:36
ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه‌ و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ، له‌لای یه‌كێتی به‌ روونی دیاره‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یانه‌وێ له‌ پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام بن

رووداو-کەرکووک

دوای سێ رۆژ له‌ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ كه‌ركووك بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بانگه‌شه‌ی ده‌ستپێكرد و كاندیده‌كانی به‌ خه‌ڵك ناساند.


ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه‌ و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ، له‌لای یه‌كێتی به‌ روونی دیاره‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یانه‌وێ له‌ پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام بن ، ئه‌وان كه‌چه‌ند سكاڵایه‌كیان له‌دژی پێشێلكارییه‌كان تۆماركردووه‌ پێیانوایه‌ خه‌ڵكی كه‌ركووك ، به‌شدارێكی باشی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌بێ.

ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ تۆڕی میدیای رووداو رایگه‌یاند: "ئه‌و حیزبانه‌ی له‌ كه‌ركووك به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن مۆڵه‌تی یاساییان هه‌یه ‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌ رێگری و خرووقات رووبەڕوویان ده‌بین و چه‌ند سكاڵایه‌كی یاساییمان تۆماركردووه‌ و به‌هه‌موو هێزێكمانه‌وه‌ رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه‌".

رێگریكردن له‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و نووسینی درووشمی كوردستانیبوونی شارەكه‌ ، به‌شێكن له‌ رێگرییه‌كانی به‌رده‌م بانگه‌شه‌ی كورد ، به‌ڵام رێگرییه‌كان حیزب و كاندیده‌كانی له‌ پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ و هه‌ڵبژاردنیش سارد نه‌كردووەتەوە.

عه‌بدولڕەحمان خه‌لیفه‌ ، كاندید له‌ لیستی نیشتمان بە رووداوی راگەیاند: "له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانیش چۆن ره‌وایه‌ ئاڵای عێراق هه‌ڵده‌كرێت ، پێویسته‌ ئاڵای كوردستانیش هه‌ڵبكرێت و پێشێلکاریی حكومه‌تی عێراقه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ هه‌ڵكردنی نادات ، ده‌بوو هه‌ڵبكرێت‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌یه‌كی كێشه ‌له‌سه‌ر ده‌بێت به‌ هاوبه‌شی ئیداره‌ی بدرێت.

بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ چوارساڵی رابردوو ، به‌ دڵ و خواستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش نییه‌ ، به‌ڵام ئه‌وانیش سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌ پرۆسه‌كه‌ و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی بۆ هه‌ڵگرتنی رێگرییه‌كانی به‌رده‌م بانگه‌شه‌كه‌.

ئاسكه‌ شكور رۆژبه‌یانی كاندیدی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه‌ به‌راورد بكه‌ین به‌ چوار ساڵ له‌مه‌وپێش بته‌وێت و نه‌ته‌وێ ره‌وشه‌كه‌ جیاوازه‌ ، ئێستا ئێمه‌ له‌ شكستداین و ده‌بێت له‌رێگەی یاسا و فشاره‌كانه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ نه‌هێشتنی پێشێلكاری و به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌".

22 لیست و هاوپه‌یمانێتی له‌ پارێزگای كه‌ركووك ، كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 12 كورسی ده‌كه‌ن ، رووداوه‌كانی 16-ی ئۆكتۆبه‌ر و رۆژانی دواتری ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگی كورد له‌لای حیزبه‌ كوردییه‌كان دروستكردووه‌

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دڵشاد | 17/04/2018 08:16:25 ص
به قه‌ولی کۆریس کۆچیرا ، حیزبه کوردیه‌کان هه‌ر یه‌که و بە شوعارێک دێنه مه‌یدانی خه‌بات و پێیان وایه دوژمنانی کورد به پێی شوعار هەڵس و که‌وتیان له گەڵ...
خالد احمدی
خالد احمدی | 18/04/2018 09:13:24 ص
سپاس بۆ لێکدانەوەکەت دەتوانین بۆ زانیاری زیاتر سەردانی کتێبی توتالیریزم نووسینی هانا ئاڕێنت بەکەن کە کاک حەمە رەشید زەحمەتی کێشاوە وەریگێڕاوەتەوە...
كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكە بەپێی كۆنفیدراڵیزمی دێموكراتیك
| 17/4/2018 | (3)
Rebwar | 18/04/2018 06:03:13 ص
ganjeki bahramandu dastrangina, hiway sarkawtni bo axwazm la gsht karakan
گەنجێک لە سۆران هاوشێو‌ه‌ی چاپ وێنه‌ی دراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه
| دوێنێ کاژێر 11:41 | (1)
Ayub dara | 17/04/2018 12:50:13 م
وه لا شتيكي سه يره ههههههه
ناوبژیوانی ڤیدیۆیی یاریزانانی لە ژووری خۆگۆڕین گەڕاندەوە ناو یاریگە
| دوێنێ کاژێر 02:26 | (1)
Khoshi tahir | 16/04/2018 11:46:00 ص
ده ستىت خوش و هه ربژى به ريز كاك عارف قوربانى
ره شید | 17/04/2018 06:06:29 ص
نوسینی داکیومینتاری و نووسینی رومان له سه رئه نفال و نه هامه تیه کانی گه لی کورد دروستکردنی فیلمی سینه مایی و تیکوشانی ئه ده بی یه کیک له ریگه هه ره...
 شەش كتێبی عارف قوربانی بە ئینگلیزی بڵاودەكرێنەوە
| 16/4/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رێکخراوی 14 کاژێر لەمەو بەر |

رێکخراوی "فوودوۆچ": کۆکاکۆلا بووەتەهۆی زیادبوونی قەڵەوی و شەکرە

کۆکاکۆلا: تەنیا بانگەشەمان بۆ خواردنەوە زۆرتر
پارتی: دەمانەوێت بە هێمنی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەین 21 کاژێر لەمەو بەر |

پارتی: دەمانەوێت بە هێمنی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەین

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لەبارەی هەڵبژاردن زۆرتر
 لە لەندەن پرسە بۆ دلۆڤان بارزانی دادەنرێت 21 کاژێر لەمەو بەر |

لە لەندەن پرسە بۆ دلۆڤان بارزانی دادەنرێت

رووداو شوێن و کاتەکەی بڵاودەکاتەوە زۆرتر
0.25 seconds