وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

مریەم هەڵەبجەیی دەبێتە چالاكڤان

لەلایەن نەوزاد مەحموود 17/4/2018
مریەم هەڵەبجەیی
مریەم هەڵەبجەیی

رووداو - سلێمانی

لە مەراسیمی 30 ساڵەی ئەنفالدا، لەنێو ئاپۆڕای خەڵك و كەسوكاری قوربانیاندا لە كەلار، فرمێسك بە چاوانیدا دێنە خوارەوە، وەك ژنە جلوبەرگ رەشەكان دەگری، بەڵام ئێش و ئازاری پشت فرمێسكەكانی ئەو جیاوازن. هەر كە بیر لە چارەنووسی خۆی دەكاتەوە لە رۆژگارێكی ئاوا پڕ لە نائومێدیدا، تێدەگات ژنان و كچانی گەرمیانی چییان بەسەرهاتووە.

رۆژی 10/4/2018 دادگای سلێمانی بڕیاری دا، چیدی ئەو هاوناز نییە و دەبێتەوە بە مەریەم، ئەو دەڵێ "دەستبەرداربوون لە هاوناز، هێندەی دیكە مەینەتییەكانی قووڵ كردمەوە، بەڵام ئەو بڕیارەی دادگا هیچ لە خۆشەویستیم بۆ كوردستان كەم ناكاتەوە". 

مەریەم یەكێك بووە لەو منداڵانەی لە دوای كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە ساڵی 1988، ون بوون. لەدوای ساڵی 1991ەوە كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە و وەزارەتی شەهیدان و كەسایەتییە خێرخوازەكان، سۆراخی كەسانی وەكو مریەم دەكەن. چەند كەسێك لەوانە دۆزرانەوە و لە رێگای پشكنینی (DNA) گەڕانەوە باوەشی خێزانە راستەقینەكانیان، بەڵام گەڕانەوە بۆ مەریەم، دەستپێكردنی چیرۆكێكی پڕ لە دەردەسەری بوو لە نێوان ماڵەوە و دادگادا "بە داخەوە دەركەوت من دایك و باوكم نەماوە و دیارنین، خاوەنی رەگەزنامەی عێراقی نیم و ناتوانم هیچ مامەڵەیەك بۆ راپەڕاندنی كاروباری ژیانم بكەم، بەڵام ناشتوانم جارێكی دیكە رێگای ئاوارەیی هەڵبژێرمەوە و لەم خاكە دووربكەومەوە". مریەم وایگوت.

هەرچەندە لە ئێران خێزانێكی فارس باوەشیان بۆ كردبووەوە و نەیاندەهێشت هەست بە بێكەسی بكات، بەڵام مریەم وێڵ بوو بە دوای دۆزینەوەی خێزانە راستەقینەكەی خۆیدا "زیاتر لە دوو ساڵە من بەڕێگای دادگاوەم، زۆرم ئازار و ناڕەحەتی چەشت، دواتریش ئەنجامەكە ئەمە بوو".

خێزانێكی فارسی دانیشووی شاری ساری، ناوەندی پارێزگای مازندەران، باوەشیان بۆ مریەم كردبووەوە. ئەو لە مانگی شوباتی 2015 لەڕێگەی خێزانێكی رۆژهەڵاتی كوردستان و كۆمەڵەی قوربانیانەوە گەڕایەوە هەڵەبجە، وەزارەتی شەهیدان و ئیدارەی شارەكەش لیژنەیەكیان بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسێكەی پێكهێنا. دوای شەش مانگ مەریەم بە خێزانێك ئاشنا كرا كە ئەوانیش منداڵیان لە كیمیابارانەكەدا دیارنەمابوو، بەڵام دوای ماوەیەك ئەو خێزانە رایانگەیاند كە مریەم كچی ئەوان نییە. ناچار خێزانەكەی بەجێهێشت و لە هەولێر نیشتەجێ بوو.

مریەم هیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ ئەو خێزانە هەڵەبجەییە نەماوە كە ماوەیەك وەك كچیان لەگەڵیان مایەوە و دواتر پشكنینەكان گوتیان كچی ئەوان نییە، بەڵام سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەت دەكات كە خانوویەكی بۆ دابین كرد و هاوكاریی كرد بۆ ئەوەی بخوێنێ "من خوێندكاری زانكۆی كوردستانم لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، ئیدی دەبێ وەك كچێكی تاقانەی كیمیاباران و هەڵەبجەییەك درێژە بە ژیان بدەم، من هەتاوەكو مردن لە كوردستان دەمێنمەوە".

لە مانگی ئابی 2017 مەریەم بێزاربوو لە بێنە و بەردەی دادگا و بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ ئێران بۆ لای دایكە فارسەكەی، ئەو دەڵێ دایكە فارسەكەی دایكێكی باش و میهرەبانە بۆی و زۆریش حەزدەكات لەگەڵ ئەوان بژی و بگەڕێتەوە بۆ لایان "پەیوەندیمان ماوە، بەڵام ژیانی تایبەتی من لە كوردستانە و بە هەموو ئێش و ئازارەكانیشیەوە، هەر ژیان لە كوردستان هەڵدەبژێرم".

خانمە پزیشكێكی كورد لە سویدەوە و لەڕێگای فەیسبووكەوە نامەیەكی كراوەی بۆ مەریەم نووسیوە و داوای لێدەكات ببێتە كچی ئەو "وەرە مریەم ببە بە كچی من، دی ئێن ئەیەكەت هەرچۆن بێت، وەرە من و تۆ یەك دی ئێن ئەی- مان هەیە".

مەریەم بە(رووداو)ی گوت كە بڕیاری داوە ببێتە چالاكڤان. بۆ بەرگری لە مافی ئەو قوربانییانەی لە كیمیابارانی هەڵەبجە و كۆمەڵكوژیی ئەنفال و رووداوەكانی دیكەی ئەمدواییە بەجێماون "هەستەكەم ئێش و ئازارەكانمان، تاڵی و سوێرییەكانی ژیانمان، زۆربەی شتەكانمان لەیەك دەچن".

 دەبێ هەفتەی داهاتوو، مەریم پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە عێراقییەكەی رادەست بكاتەوە، چونكە دادگا بڕیاری كۆتایی دا كە ئەو كچی ئەو خێزانە هەڵەبجەییە نییە. ئەیاد كاكەیی پارێزەری خۆبەخشی مەریەم، دەڵێ ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە رەگەزنامە و باری شارستانی بۆ مەریەم دروستبكەنەوە "بەپێی یاسا هەر منداڵێك دایك و باوكی نەبێ، دەتوانرێ لە تۆماری باری شارستانی ناوی تۆمار بكرێتەوە تاوەكو ئەو كاتەی چارەنووسی یەكلایی دەبێتەوە، بۆیە لەسەر دایك و باوكێكی دیكە رەگەزنامە و باری شارستانی بۆ دەردەهێنینەوە". 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پسپۆڕێكی ئێسک و شکان: لە سەیراندا چەندین پێکان تووشی ئێسکەکان دەبن 18 کاژێر لەمەو بەر |

پسپۆڕێكی ئێسک و شکان: لە سەیراندا چەندین پێکان تووشی ئێسکەکان دەبن

د. ئامانج گەردی: سووڕانی جومگەی پاژنەی پێ لە زۆرتر
  هەندێک هەڵەتێگەیشتن لەبارەی کحوول دوێنێ کاژێر 12:22 |

هەندێک هەڵەتێگەیشتن لەبارەی کحوول

بەشێكی بەکارهێنەرانی پێیانوایە کحوول وریاکەرەوەیە زۆرتر
چۆن گوشاری دەروونی دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی مەمک؟ دوێنێ کاژێر 10:25 |

چۆن گوشاری دەروونی دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی مەمک؟

بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان خێرادەکات زۆرتر
0.422 seconds