وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە هەولێر خێزانێك پێنج كاندیدیان بۆ هەڵبژاردن هەیە

لەلایەن رووداو 17/4/2018
  سەرۆك زانا لەگەڵ دوو برا و خوشكێكی و براژنێكی كاندیدن لەسەر لیستی رەوتی نیشتمانیی عەشایری لە عێراق
سەرۆك زانا لەگەڵ دوو برا و خوشكێكی و براژنێكی كاندیدن لەسەر لیستی رەوتی نیشتمانیی عەشایری لە عێراق

رووداو - هەولێر

لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان بەختی خۆی تاقیكردەوە و دەرنەچوو، ئەوكات بەڵێن و قسە سەمەرەكانی سەرنجی میدیا و خەڵكی بۆ خۆی راكێشابوو، زانا عەزیز كەریم كە لە نێو خەڵك بە سەرۆك زانا ناسراوە و تاوەكو ئێستا چەندین رێكخراوی دامەزراندووە، ئەمجارەیان لەگەڵ دوو برا و خوشكێكی و براژنێكی، خۆیان لەسەر لیستێكی عەرەبی بەناوی رەوتی نیشتیمانی عەشایری لە عێراق بۆ پەرلەمانی عێراق پاڵاوتووە. ئەو دەڵێت بەغدا بۆ ئاژاوەچییەكی وەكو ئەو باشە. هەروەها دەڵێت ئەگەر دایكی بڕوانامەی هەبووایە، دەیكردە سەرۆك لیست لە هەولێر.
 

 
سەرۆك زانا: بەڵێنیان پێداوم بمكەنە سەركۆمار

رووداو: ئەوە چەندەمجارە خۆت كاندید دەكەی؟

سەرۆك زانا: ئەوە دووەمین هەوڵمە، یەكەمیان لە خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان بوو.

رووداو: چۆن بوو بڕیارت دا لەسەر لیستێكی عەرەبی خۆت هەڵبژێری؟

سەرۆك زانا: پارەم نەبوو لیستەكەم دروست بكەم، ناچار لە لیستێكی عەرەبی خۆم كاندید كرد.

رووداو: هیچ لیستێكی كوردی داوای لێنەكردی؟

سەرۆك زانا: لە زۆر لایەن داوایان كرد خۆم هەڵبژێرم لە بەغدا و كوردستان، بەڵام هیچیان وەكو ئەم لیستە نەبوون بۆ سەربەخۆییمان نەدەبوو، ناتوانم ناوی لیستەكان بهێنم لەبەر ئەوەی دەبێت دابەزمە سەریان، بەتایبەتی ئەوانەی خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆن دەزانن، ماوەی چەندین ساڵە من بە پاراستن لە قەڵەم دەدەن.

رووداو: تۆ كەسێكی مۆدێرنی و ساڵانێكی زۆر لە ئەوروپا ژیاوی، چۆن بوو بڕیارت دا لەسەر لیستی عەشیرەت خۆت هەڵبژێری؟

سەرۆك زانا: راستە من لەگەڵ رەوتی هۆزەكان خۆم كاندید كردووە، بەڵام سەربەخۆیی خۆم هەیە لە بڕیاردان.
 
سەرۆک زانا: بە تەنیا سێ‌ كورسی دێنم

رووداو: ئێوە سێ برا و خوشكێك و براژنێك لە لیستەكەدان، چۆن بوو بڕیارتان دا هەمووتان خۆتان هەڵبژێرن؟

سەرۆك زانا: ئەو كەسایەتییە باشانەی شاری هەولێر كە سەربەخۆ و زوڵملێكراو بوون، نەیانوێرا خۆیان هەڵبژێرن ناچار بووم كەسە نزیكەكانی خۆم هەڵبژێرم.

رووداو: كەسی دیكەشتان نەبوو خۆی هەڵبژێرێ‌؟

سەرۆك زانا: وەڵڵا دایكم شەهادەی نەبوو، نەخۆ ئەوم دەكردە سەرۆكی لیستەكەمان.

رووداو: لەو باوەڕەدای كامتان دەنگ زیاتر بهێنن؟

سەرۆك زانا: من بە تەنیا سێ‌ كورسی دەهێنم

رووداو: هەڵمەتی هەڵبژاردنی تۆش وەكو حیزبەكان تەقلیدی دەبێ و تەنیا پۆستەر هەڵواسینە، یان شتێكی جیاواز دەكەی؟

سەرۆك زانا: من هەمیشە بیرۆكەی تازەم هەبووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەیبینن.
 
سەرۆک زانا: دایكم بڕوانامەی هەبووایە دەمكردە سەرۆك لیست

رووداو: بەو قەیرانە چۆن دەتوانی پارە بۆ بانگەشە دابین بكەی. چەند پارەت بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن داناوە؟

سەرۆك زانا: ئێستا هیچمان نییە، بەڵام چەند خانوویەكمان هەیە بە نیازین بیانفرۆشین و بانگەشەی پێ بكەین.

رووداو: بۆچی دەچی بۆ بەغدا؟

سەرۆك زانا: بەغدا بۆ ئاژاوەچییەكی وەكو من باشە، یەك كورد كارێكی پیرۆزی نەكردووە لە بەغدا هەموو بەغدا بێنێتە لەرزین.

رووداو: هەڵبژاردنی رابردوو حەرەكەیەكی تایبەت بە خۆت هەبوو لەكاتی وێنەگرتن، حەرەكەی ئەمجارەت چییە؟

سەرۆك زانا: ئەوجارە شێوازێكی دیكەیە، ئەویش ماناكەی بەسە بۆ كوشتن و كاولكاری، لۆگۆی ئێستای تۆڕەكەمانە.

رووداو: سەرۆكی لیستەكەتان چ بەڵێنێكی پێداوی؟

سەرۆك زانا: كاتێك سەرۆكی حیزبەكە لە بەغدا ناوبانگی منی بیستبوو بەو شێوەیە، داوای لێكردم كە من ببمە سەرۆكی داهاتووی هەموو عێراق.

رووداو: لە هەڵبژاردنی رابردوو بەڵێنی زۆرت بە قەیرە كچان و كوڕان دا، ئەمجارە چییان بۆ دەكەی؟

سەرۆك زانا: بەردەوامم لە ژنهێنان بۆ كوڕان و بە شوودانی قەیرە كچەكان. ئەمجارەیان عەرەبەكانیش دەگرێتەوە.

رووداو: ئەگەر چوویتە بەغدا و عەبادیت بینی، چی پێ دەڵێی؟

سەرۆك زانا: ئەگەر عەبادی ببینم پێی دەڵێم تۆ كەركووكت داگیركرد تەنیا بۆ ئەوە بوو كە نەوتەكەی بۆ خۆت ببەی، شتی دیكەش هەیە، بەڵام باسی ناكەم.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سەرۆکی فەڕەنسا: سیستمی تەندروستی وڵاتەکەم دەکەمە یەکەم لە جیهاندا 12 کاژێر لەمەو بەر |

سەرۆکی فەڕەنسا: سیستمی تەندروستی وڵاتەکەم دەکەمە یەکەم لە جیهاندا

ئیمانوێڵ ماکرۆن گۆڕانکاری لە سیستمی تەندروستی زۆرتر
هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ چاکسازی لە کەرتی تەندروستی 14 کاژێر لەمەو بەر |

هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ چاکسازی لە کەرتی تەندروستی

بەهۆی بوونی کەموکورتییەکان 30 کەس دەستگیرکراون زۆرتر
چـــامپــیــۆنــتــرس 22 کاژێر لەمەو بەر |

چـــامپــیــۆنــتــرس

بێ زیدان – دۆنێک لە دۆڵێک زۆرتر
0.359 seconds