وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

حەیدەر شەشۆ: بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و عێراقیش دەكەین

لەلایەن ناسر عەلی 17/7/2017
 حەیدەر شەشۆ
حەیدەر شەشۆ

رووداو- دهۆك

بە بەشداریی نزیكەی 500 كەس لە سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق و باشووری كوردستان، یەكەمین كۆنگرەی پارتی ئێزیدیی دیموكرات كە سكرتێرەكەی حەیدەر شەشۆیە لە دهۆك بەڕێوەچوو، لە كۆنگرەكەدا 17 كەس وەكو ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری حیزبەكە دەستنیشانكران. حەیدەر شەشۆ دەڵێ پارتی و یەكێتی ئاگاداری دامەزراندنی حیزبەكەی ئەون.

كاتێك داعش لە ئابی 2014 هێرشی كردە سەر شنگال، حەیدەر شەشۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی بوو، لەگەڵ ژمارەیەك كوردی ئێزدی هێزێكیان پێكهێنا و توانییان بەرگرییەكی بێ‌ وێنە لە مەزاری شێخ شەرفەدین لە بناری چیای شنگال بكەن، شەشۆ لەوێ‌ بووە ناوێكی دیار. لە سەرەتای 2015 هێزێكی بەناوی هێزی پاراستنی ئێزدیخان دروستكرد كە سەرەتا هاوكاریی لە بەغدا وەردەگرت، بۆیە بۆ ماوەیەك لەلایەن ئاسایشی پارتی لە دهۆك دەستگیركرا و دواتر ئازاد كرا.

سەرەتای ئەمساڵ، بەشێك لەو هێزە كە ژمارەیان هەزار كەس بوو، بوونە لیوایەكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە. حەیدەر شەشۆ دواتر حیزبێكی بەناوی حیزبی ئێزدیی دیموكرات دروستكرد، رۆژی 15\07\2015 لە هۆڵی كۆنگرەكان لە شاری دهۆك، یەكەمین كۆنگرەی ئەو حیزبە بەسترا.

حەیدەر شەشۆ باسی هۆكاری دامەزراندنی ئەو پارتەی كرد و گوتی "دوای ئەو كارەساتەی بەسەر ئێزدییەكانی شنگال هات، هەستمكرد ئێزدییەكان پێویستیان بە پارتێكە كە بتوانێ‌ خزمەتی ئێزدییان بكات و بەرگرییان لێ بكات. سەرەتا وەكو هێزێكی سەربازی بووین، دوای كەمبوونەوەی مەترسیی داعش، هەستمانكرد پێویستمان بە دامەزراندنی پارتێكی سیاسییە".



پارتەكەی شەشۆ، ناوەكەی ئێزدییە، بەڵام شەشۆ دەڵێت دەرگای بۆ هەموو نەتەوە و كەمینەیەك كراوەیە "ئەم پارتە تەنیا بۆ ئێزدیان نابێت، بەڵكو لە سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق، عەرەب، كوردی موسوڵمان، كریستیان، ئەوانەی پێش ئێستا بەرگریان لە ئێمە دەكرد، ئێستا بەشدارن لەناو پارتی ئێمە و بەرپرسیارێتیان هەیە".

ئەو حیزبە مۆڵەتی لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وەرگرتووە، حەیدەر دەڵێت "بەپێی یاسای دامەزراندنی پارت، شەش مانگ لەمەوبەر پەیڕەوی ناوخۆمان پێشكێشی كۆمیسیۆن كردبوو، ئێستا مۆڵەتی فەرمیمان لە كۆمسیۆن وەرگرتووە". 

سەبارەت بە مۆڵەت وەرگرتن لە كوردستان، شەشۆ گوتی "تەنیا پێویستی بە ئاگاداركردنەوەی وەزارەتی ناوخۆ هەیە، وەزارەتی ناوخۆشمان بە فەرمی ئاگادار كردووەتەوە. بەستنی كۆنگرەكەش لە دهۆك بە رەزامەندیی پارتی و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە".

بارەگای حیزبەكەی حەیدەر شەشۆ لە شاری سلێمانییە، بەڵام حەیدەر شەشۆ دەڵێت لە نزیكترین دەمدا بارەگا لە هەولێر و دهۆكیش دەكەنەوە. شەشۆ گوتی "پاش تەواوبوونی رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ، بارەگا لە دهۆك و هەولێریش دەكەینەوە. لەبەر ئەوەی ئێزدییەكان نزیكن لە دهۆك بۆیە مەكتەبی سیاسیمان لە دهۆك دەبێ‌".

سەبارەت بە بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكان، حەیدەر شەشۆ گوتی "لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و كوردستان بەشدار دەبین، ناتوانین پێشبینی رێژەی دەنگی خۆمان بكەین، چونكە لە شنگال پارتی و یەكێتی و زۆر پارتی دیكەش جەماوەری خۆیان هەیە، بەڵام هەتا ئێستا ئێزدی زۆربەیان پشتگیریمان دەكەن".

لە یەكەم كۆنگرەی حیزبەكەی شەشۆدا 17 كەس وەكو ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن دەستنیشان كران، كە چواریان خەڵكی بەغدان و هەندێكیشیان خەڵكی مووسڵن. شەشۆ گوتی "500 كەس بەشداریی كۆنگرەكەیان كرد، ئەو ستافە 17 كەسییەی بۆ بەڕێوەبردنی حیزب دەستنیشانكراون كاتین، هەتا كۆنگرەی داهاتوو كە رەنگە لە ناوەڕاستی 2018 ببەسترێ‌".

پارتی و یەكێتی پشتیوانی لێدەكەن



یەكەم كۆنگرەی ئەو پارتە بەشێوەیەكی زۆر ئاشكرا نەبوو، هیچ پارتێكی سیاسی و نوێنەری وڵاتان بانگهێشت نەكرابوون. شەشۆ لەو بارەیەوە گوتی "یەكەم كۆنگرەمان بوو، نەمانویست كەس بانگ بكەین،  كۆنگرەكە زۆر بە سەركەوتوویی بەڕێوەچوو. راستە هەتا ئێستا كەس پیرۆزبایی لێنەكردووین، بەڵام خۆی رێپێدان بە كردنەوەی بارەگامان لە سلێمانی و بەڕێوەچوونی كۆنگرە لە دهۆك، نیشانەی ئەوەیە كە پارتی و یەكێتی پشتگیریمان دەكەن". هەروەها گوتی: "پێش ئێستا مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانم ئاگادار كردووە، ئەویش ئاگاداری دامەزراندنی ئەم پارتەیە".

پشتگیری لە گشتپرسی دەكەین

دوای هێرشی داعش بۆ سەر شنگال، گۆڕانكارییەكی زۆر بەسەر نەخشەی سیاسی ناوچەكەدا هات، پێشتر تەنیا پارتی لەوێ‌ حاكم و دەسەڵاتدار بوو، بەڵام ئێستا نزیكەی 15 پارت و گرووپی سەربازی و سیاسی لە شنگال هەن، 64%ی خاكی شنگال لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدایە و 21%ی لە ژێر دەسەڵاتی پەكەكەدایە، هەروەها 15%یشی لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدایە.

حەیدەر شەشۆ لەبارەی هەڵوێستیشی لە گشتپرسی دەڵێت: "هەر پارت و لایەنێك هەوڵی دابڕینی شنگال بدات لە كوردستان، من بە خیانەتی دەزانم، داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، وەكو هەموو ناوچەكانی دیكە، گشتپرسی لە شنگالیش بەڕێوەبچێ‌، ئێمە بە هەموو توانایەك پشتیوانی لە گشتپرسی دەكەین".

نیشانەکردن : حەیدەر شەشۆ
33193 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/09/2017 10:54:26 ص
بی شک جه نابی سه روک بارزانی ئه فه رموی " به چاوان "
ئەگەر بگەمە خزمەت جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)
وه رزير | 19/09/2017 09:01:05 ص
بارزانی قسەی سەنەدە هەرچی ووت دوایکەون ومەترسن ! بیخوێنەوە مێژوو وادەڵێت من واناڵێم !! ـ ساڵی ۱۹۸۸دوای ئەنفال و کیمیا باران و رووخاندنی ٥٠٠٠هەزار...
سعودیە: داوا دەکەین بارزانی حیکمەت و ئازایەتی خۆی بنوێنێت
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (1)
مسرور محمد معروف | 18/09/2017 03:42:13 م
بژى كوردستان
welat | 19/09/2017 06:09:14 ص
بوچی ناتوانم په‌یچی كومسیون ناوێك توماربكه‌م ؟؟ په‌یچه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ ؟؟؟
مەرجی فۆرمی خۆراک بۆ کوردستانیانی تاراوگە لابرا
| دوێنێ کاژێر 10:22 | (2)
Azad Azad | 18/09/2017 11:32:06 م
جه‌بهه‌ی توركمانی به‌ پشت كیری شیعه‌ ده‌یانه‌وێت ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك بۆ په‌كخستنی گشتپرسی ئه‌مه‌ ڕاست دروستیه‌كه‌یه‌.
لە کەرکووک لەسەر بانگەشە بۆ گشتپرسی کەسێک کوژرا
| دوێنێ کاژێر 11:12 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 راوێژکارێکی ئەردۆغان: پێویست ناکات دژی گشتپرسی هیچ هەنگاوێک بگرینەبەر 5 کاژێر لەمەو بەر |

راوێژکارێکی ئەردۆغان: پێویست ناکات دژی گشتپرسی هیچ هەنگاوێک بگرینەبەر

"ترسمان هەیە ئێران و حەشدی شەعبی هێرش بکەنە سەر زۆرتر
هەر 30 خولەک جارێک جووڵەیەک بکە 6 کاژێر لەمەو بەر |

هەر 30 خولەک جارێک جووڵەیەک بکە

بۆ رزگاربوون لە مەترسییەکانی زۆر دانیشتن زۆرتر
گۆڕان رابوون مەعرووف دەردەکات 6 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان رابوون مەعرووف دەردەکات

لە ئەندامێتی و فراکسیۆنی گۆڕان دوورخرایەوە زۆرتر
0.344 seconds