وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی دیپلۆماتكارانی ئێران کۆبوونەوە

لەلایەن رووداو 17/7/2017
وێنەی کۆبوونەوەکە
وێنەی کۆبوونەوەکە

رووداو - هەولێر

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17-7-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی دیپلۆماسیی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق، كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، كونسوڵه‌كانی ئێران له‌ هه‌ولێر، سلێمانی، به‌سرا، نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ئامادە بوون. شاندی هەرێمی کوردستانیش لە ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی حیزبی پێکهاتبوون.

بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، له‌ کۆبوونەوەکەدا شاندی ئێران جه‌ختیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرده‌وه‌. 

شاندی ئێران "ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و ئاسانكاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نیشاندا".

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و هاوكارییه‌كانی ئێرانی له‌ رابردوو و ئێستا بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووە. ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ بره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران نیشانداوە. 

سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكردووەتەوە:‌ "ئێران ده‌توانێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، رۆڵی خۆی بگێڕێت". پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌ و پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش پێشكه‌ش كرد.

ئەو کۆبوونەوە فراوانە هاوکاتە لەگەڵ كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی باڵیۆزخانه‌ی ئێران لە عێراق له‌گه‌ڵ كونسوڵخانەکانی، كه‌ ساڵانه‌ له‌ پارێزگایه‌كی عێراق ئەنجامدەدرێت و ئه‌مساڵ له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیاندا.

ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممەش‌ 16-7-2017، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ عێراق و كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر و شاندێکی یاوەری کرد.

داڕشتنەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/09/2017 10:54:26 ص
بی شک جه نابی سه روک بارزانی ئه فه رموی " به چاوان "
ئەگەر بگەمە خزمەت جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی
| 5 کاژێر لەمەو بەر | (1)
وه رزير | 19/09/2017 09:01:05 ص
بارزانی قسەی سەنەدە هەرچی ووت دوایکەون ومەترسن ! بیخوێنەوە مێژوو وادەڵێت من واناڵێم !! ـ ساڵی ۱۹۸۸دوای ئەنفال و کیمیا باران و رووخاندنی ٥٠٠٠هەزار...
سعودیە: داوا دەکەین بارزانی حیکمەت و ئازایەتی خۆی بنوێنێت
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (1)
مسرور محمد معروف | 18/09/2017 03:42:13 م
بژى كوردستان
welat | 19/09/2017 06:09:14 ص
بوچی ناتوانم په‌یچی كومسیون ناوێك توماربكه‌م ؟؟ په‌یچه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ ؟؟؟
مەرجی فۆرمی خۆراک بۆ کوردستانیانی تاراوگە لابرا
| دوێنێ کاژێر 10:22 | (2)
Azad Azad | 18/09/2017 11:32:06 م
جه‌بهه‌ی توركمانی به‌ پشت كیری شیعه‌ ده‌یانه‌وێت ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك بۆ په‌كخستنی گشتپرسی ئه‌مه‌ ڕاست دروستیه‌كه‌یه‌.
لە کەرکووک لەسەر بانگەشە بۆ گشتپرسی کەسێک کوژرا
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دووبارە لە پەرلەمانی عێراق شەڕ روویدا 4 کاژێر لەمەو بەر |

دووبارە لە پەرلەمانی عێراق شەڕ روویدا

شەڕەکە لەنێوان پەرلەمانتارێک و سەرۆکایەتی زۆرتر
کۆسرەت رەسول: دژی پارێزگاری کەرکووک حیساب بۆ بڕیارەکانی بەغدا ناکەین 4 کاژێر لەمەو بەر |

کۆسرەت رەسول: دژی پارێزگاری کەرکووک حیساب بۆ بڕیارەکانی بەغدا ناکەین

"ئەگەر بەدیلی گشتپرسی هەبێت و، پێی رازیبین دەبێت زۆرتر
0.172 seconds