وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ئێران داوا لە پارتی و یەکێتی دەکات گشتپرسی ئەنجام نەدەن

لەلایەن سەنگەر عەبدولڕەحمان 17/7/2017
بەپرسێکی پارتی ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئێران بۆ کورد ئاشکرا دەکات

رووداو - هەولێر

ئێران داوای لە پارتی و یەکێتی کردووە گشتپرسی ئەنجام نەدەن، لەگەڵ بەغدا گرفتەکان چارەسەر بکەن و بە گفتوگۆ بگەنە ئەنجام. 

شاندێکی پایە بڵندی ئێران لە هەولێرەوە دەیەوێ دۆستەکانی لە گشتپرسییە چاوەڕوانکراوەکەی باشووری کوردستان پەشیمان کاتەوە، ئیرەج مەسجدی لە یەکەم سەردانی بۆ هەولێر وەک باڵیۆزی ئێران لە عێراق چووە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پەیامی روونی ئێرانی پێگوتن.

عەدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گوتی "شاندی ئێران بە راشکاوی بۆچوونی خۆیان گوت و ئێمەش قسەی خۆمانمان پێگوتن".

شاندەکەی ئێران جگە لە باڵیۆز، پێکهاتووە لە کونسوڵەکانی ئێران لە بەسڕە، نەجەف، کەربەلا، سلێمانی و هەولێر، لەگەڵ نێچرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کۆبوونەوە، بەپرسێکی پارتی ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئێران بۆ کورد ئاشکرا دەکات و دەڵێت، فشاری ئێران ناتوانێ گشتپرسی دوابخات.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "داوایان کردووە گشتپرسییەکە نەکرێت و لەگەڵ عێراق بگەینە ئەنجامێک، بەڵام گشتپرسی لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، هەڵوێستی نێگەتیڤی هیچ لایەنێک دژایەتی هیچ دەوڵەتێک نابێتە هۆی ئەوەی گشتپرسی دوابخرێت".

ئەو پرسیارە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو دەکەین، کە بۆچی ئێران بەو تووندییە دژایەتی گشتپرسی باشووری کوردستان دەکات؟  زریان رۆژهەڵاتی شارەزا لە کاروباری ئێران و توێژەر لە ناوەندەکە، وەڵامەکە بە سێ خاڵ دەداتەوە.

ئێران دەیەوێ بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ، کورد لە گشتپرسی پەشیمان بکاتەوە، بۆ ئەوەش ئامادەیی نێوەندگیری دەربڕیوە و چاوەڕێ دەکرێ داوا لە بەغداش بکات نەرمی زیاتر بەرامبەر هەرێمی کوردستان پیشان بدات.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

نیشانەکردن : گشتپرسی
9118 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Maher husssein | 23/04/2018 12:24:10 م
هەرێ بە پاشەکەوتە یان بە بێ پاشەکەوت
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 02:32 | (1)
Rebwar | 23/04/2018 11:39:08 ص
Dastxosh
ره شید | 23/04/2018 12:11:39 م
ده سخوش "کاک ریبوار" خوشه ویستی و سوزداری به شی زوری خه لکی به شه ره فی کوردستان بو پارتی ریشه یی و چه سپاوو نه هادینه یه ؛ پارتی ئه زانی چی ده وی و...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| دوێنێ کاژێر 08:13 | (2)
ناظم بابان | 23/04/2018 10:04:11 ص
هيوادارم ليستى 162ى يه كيتيى 80 كورسى بهينيت*****
 سەنتەرێکی ئەمریكی: 70%ی خەڵکی کوردستان دەنگ بە حیزبە کۆنەکان دەدەنەوە
| دوێنێ کاژێر 08:24 | (1)
Azad Azad | 23/04/2018 08:18:36 ص
والله‌ به‌رێزان ئه‌مه‌ راستی و دروستی كۆمه‌ڵگای مه‌حروم كراوی گه‌نجی فه‌قیره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست به‌ په‌رده‌پۆش كردنی ئافره‌ت و نه‌زه‌ر حه‌رامه‌...
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار
| دوێنێ کاژێر 09:44 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نزیکەی 20 ملیۆن منداڵی ساوا لە کوتان بێبەشن 8 کاژێر لەمەو بەر |

نزیکەی 20 ملیۆن منداڵی ساوا لە کوتان بێبەشن

لە هەفتەی جیهانیی کوتانداین زۆرتر
تورکیا چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی بۆردوومانکرد 8 کاژێر لەمەو بەر |

تورکیا چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی بۆردوومانکرد

نۆ پێگەی پەکەکە کراونەتە ئامانج زۆرتر
عەبادی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەردانی سلێمانی دەکات 9 کاژێر لەمەو بەر |

عەبادی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەردانی سلێمانی دەکات

بڕیاڕە سەردانی هەولێریش بکات زۆرتر
0.36 seconds