وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

نازم دەباغ بۆ رووداو: هەر كەسێك پشتیوانیی گشتپرسی نەكات خائینە

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 17/7/2017
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران

رووداو- هەولێر

نازم عومەر دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران دەڵێت سەردانی شاندەكەی یەكێتی بۆ تاران لەسەر داوای كۆماری ئیسلامیی ئێرانە و دەمێكە بەرنامەی بۆ دانراوە. دەشڵێت شاندی لیژنەی باڵای گشتپرسی سەردانی تارانیش بكەن، هەر یەك وەڵامیان دەستدەكەوێت.

رۆژی یەكشەممە شاندێكی یەكێتی بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێكەوت. نازم عومەر، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران كە نوێَنەری یەكێتیشە، باسی ئەجێندای سەردانی شاندەكەی یەكێتی دەكات و دەڵێت: "دەمێكە بەرنامەی ئەو سەفەرە داڕێژراوە كە لە دەرفەتێكدا شاندێكی باڵای یەكێتی بە سەرۆكایەتی جەنابی كاك كۆسرەت رەسوڵ بێنە ئێران، بەڵام ئەجێندای سەردانەكە هەڵسەنگاندن و تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی ناوچەكە و پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، بە تایبەتی پەیوەندی یەكێتی و ئێرانە".

هەرێمی كوردستان رۆژ بەڕۆژ لە وادەی ئەنجامدانی گشتپرسی نزیك دەبێتەوە، كۆماری ئیسلامیی ئێران هەرزوو دژایەتی خۆی بۆ پرۆسەكە نیشاندا، عەلی خامنەیی رێبەری ئێران، هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاشكرا هەڵوێستی وڵاتەكەیان بەرامبەر ئەو هەنگاوەی هەرێمی كوردستان دەربڕی.

نازم دەباغ بەدووری دەزانێ‌ هیچ گۆڕانكارییەك لەو هەڵوێستەی ئێراندا رووبدات و دەڵێت "تاكە شتێك كە كۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵاتانی دیكە جیا دەكاتەوە، ئەوەیە كە هەڵوێستی بەستراوەتەوە بە دوایین هەڵوێستی حكومەتی عێراقەوە".

نازم دەباغ هەروەها دەڵێت: "ئێران لەو هەنگاوەی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتی حیزبەكانی كوردستان نیگەرانە، ئەوەی من ئاگادارم پەیامی بۆ پارتی، یەكێتی، یەكگرتوو، كۆمەڵ، حیزبی سۆسیالیست و بزووتنەوەی ئیسلامی ناردووە".

نازم دەباغ هەروەها دەڵێت: "دەبووایە لیژنەی باڵای ریفراندۆم زووتر سەردانی ئێران بكەن، بەڵام دەبێ‌ بزانن جگە لەو وەڵامە هیچ وەڵامێكی دیكە وەرناگرن كە پێویستە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستوور و یەكپارچەیی عێراق بڕیار لە چارەسەركردنی كێشەكانی خۆی بدات".

بەشێك لە سیاسەتوانان و شرۆڤەكاران، ئەنجامدانی گشتپرسی بە هەڕەشە لەسەر هەرێمی كوردستان دەزانن و پێیانوایە ئێران لە رێگەی حەشدی شەعبییەوە گوشار لە هەرێمی كوردستان دەكات، بە تایبەتی لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان.

نازم دەباغ لەو بارەیەوە دەڵێت "ناتوانم پشتڕاستی بكەمەوە، بەڵام دەتوانم بڵێم ئێران لەسەر گشتپرسی بە ئاسانی ناكەوێتە شەڕ، بەڵكو هەڵوێستی ئێران بەستراوەتەوە بە هەڵوێستی حكومەتی عێراق كە سوپا و حەشدی هەیە، بەشێك لە فەرماندەكانی ئەم سوپایە بیركردنەوەی بەعسیانەیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد هەیە".

یەكێكی دیكە لەو نیگەرانیانە، داخستنی سنوورەكانی ئێرانە بەڕووی هەرێمی كوردستان. سەبارەت بە داخستنی سنوور لە حاڵەتی ئەنجامدانی گشتپرسی، نازم دەباغ دەڵێت: "بە قەناعەتی خۆم بواری ئابووری و بازرگانی دوایین شتە بیری لێ بكرێتەوە، بەتایبەتی لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە".

بەرپرسانی یەكێتی لە لێدوانە رۆژنامەڤانیەكانیاندا بەردەوام نیگەرانی لە ئەنجامدانی گشتپرسی نیشان دەدەن و ترس و دڵەڕاوكێ و هەڕەشەی وڵاتانی دەوروبەر زەق دەكەنەوە كە زۆر لە چاودێران پێیانوایە ئەو ترس و نیگەرانیە لەجێی خۆیدا نییە، بۆ ئەمەش مەسەلەی فیدراڵیەت لە ساڵی 1992 بە نموونە دەهێننەوە كە سەرەتا زۆر وڵات دژی بوون، بەڵام دواتر مامەڵەیان لەگەڵ كرد، وەكو ئەمری واقیع.

نازم دەباغ دەڵێت: "پێموایە نەك بەشێك لە سەركردایەتی یەكێتی، بەڵكو سەركردایەتی لایەنە سیاسییەكانی دیكەش ئەو نیگەرانییانەیان هەیە، بەڵام بەرنامەی فیدراڵەت پێش راپەڕین و لەنێو بەرەی كوردستانی بە ئاگاداریی ئێران و كەسانی دیكە دانرا، رەزامەندی و پشتیوانیی زۆر وڵاتی لەگەڵ بوو، بەڵام ئەو گشتپرسییەی ئێستا تەنیا سەركردایەتیی كورد بڕیاری لەسەر داوە".

نازم دەباغ رەتیكردەوە یەكێتی لەگەڵ گشتپرسی نەبێت و گوتی "ئێمە واقیعەكە دەخوێنینەوە نەك لەگەڵ گشتپرسی نەبین، ئەوە قەناعەتی خۆمە، هەر كەسێك پشتیوانی گشتپرسی و سەربەخۆیی كوردستان نەكات خیانەت لە گەلی خۆی دەكات، بەڵام كەی و چۆن ئەو گشتپرسییە بكرێت؟".

لە ماوەی رابردوودا ئێران ئاوی زێی بچووكی گرتەوە، هەندێك لایەن وایان لێكدایەوە كە ئەوە ئینزاری ئێران بووە بۆ هەرێمی كوردستان كە ئەگەر گشتپرسی بكات، برسی و تینوی دەكات، بەڵام نازم دەباغ رەتیكردەوە گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك پەیوەندی بە مەسەلەی گشتپرسییەوە هەبێ‌ و گوتی "داوام لە وەزارەتی كشتوكاڵ و ئیدارەی پشدەر كردووە خۆیان بێنە ئێران و سەیری بەنداوەكان بكەن، ئەم بابەتە پەیوەندی بە گوشاری سیاسییەوە نییە، با بێن لە نزیكەوە كێشەكان چارەسەر بكەن، ئێران 10 ساڵە پرۆژەی هەیە بۆ دروستكردنی زیاتر لە 20 بەنداوی بچووك، ئەو بەنداوانەش پێویستیان بە گلدانەوەی ئاو هەیە، بۆیە ئەو بابەتە دوور و نزیك پەیوەندی بە گشتپرسییەوە نییە".

هەندێك لە میدیاكان بە تایبەتی ئێران بەشێوەی جیاواز باسی سەردانەكەی مام جەلالیان بۆ تاران كرد و بە بابەتی سیاسییانەوە بەستەوە، بەڵام نازم دەباغ دەڵێت سەردانەكە پەیوەندی بە سیاسەتەوە نەبووە.

لەوبارەوە گوتی "ئەوانەی ئەو پروپاگەندانە بڵاودەكەنەوە خەونی چۆلەكە دەبینن، سەردانەكە دوور لە سیاسەت بوو، بۆ گۆڕینی جەو و كەشوهەوای جەنابی مام جەلال بوو. مام جەلال توانای قسەكردن و گفتوگۆی سیاسی نییە، نابێ‌ ئێمە بەوە هیلاكی بكەین، ئەمە كاری مەكتەبی سیاسی یەكێتییە".

نازم دەباغ زیاتر لەبارەی تەندروستی مام جەلال قسەی كرد و گوتی "دەتوانێت جوڵە بكات و تەندروستی بەرەو باشبوون رۆیشتووە، بە تایبەتی دەست و سەری دەجوڵێنێ‌، كاتێك قسەی بۆ دەكەی تێدەگات، بەبێ‌ ئەوەی بڕیار بدات بە باشە یاخود بە خراپە. من ئەو چەند رۆژە لە خزمەتیدا بووم، لە هەمان ئەو شوێنە دەمایەوە كە پێشتر بۆی دەهات. زۆریشم پێ ناخۆش بوو كە زوو گەڕایەوە، بەڵام بەهۆی هاتنی شاندی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ ئێران و بۆ تێكەڵنەبوونی ئەو دوو پرسە، گەڕایەوە كوردستان".

کۆمێنتەکان

 
ره شید | 17/7/2017
ئه دی بو له زمانی مام جه لال له روژنامه ی کوردستانی نویدا قسه ی بریقه دار ده کری!؟
Botan bradosti | 17/7/2017
ئێران سنوورت بۆ بکاتەوەو نەکاتەوە هیچ کاریگەریەکی لە سەر کوردستان نابێت،مەبەستم لەیەنە خراپیەکەیەتی. لایەنە باشەکەی بۆ کوردستان ئەوەیە بەرهەمە خۆماڵیەکانی کوردستان گرنگی پێ دەدرێت و بە باشی لە بازاڕ ساغ دەبێتەوە جوتیاری قوڕ بە سەر ناچێت بەرهەمەکانی فڕێ بدات وەکو لە ڕابردوو بینیمان جوتیارانی کوردستان چ زەرەرێکیان کرد بەهۆی هەرزان فرۆشی کاڵاکانی ئێران. وێرای ئەمانەش پێگەی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاریەکی زۆر باش بە خۆیەوە دەبینێت و بۆ لەمەولاش لە جیاتی چاوەڕێی کردنەوەی سنور بین لەلایەن ئێران و تورکیا،ئەمجارەیان بازاڕی جیهانی خۆی بە ئۆتۆماتیکی ڕوو لە کوردستان دەکەن و ئابووری وڵات ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەشە دەکات و منەتی هیچ کام لە دراوسێکانت نازانی،وەک چۆن منەتی هیچیانمان هەڵنەگرتووە،بەڵکو ئەوە دراوسێکانمانن چاویان بە سەروەریەکان و داهاتی ئەم کوردستانە جوانە هەڵنایە.... ئێوەش وەکو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەسە بەخۆتان وەرنەوە برسی بوونی هاونیشتیمانیانی کوردستان لە دوای ڕیفراندۆم ئەسڵ و ئەساسی نیە،تەنیا ئەوەی لایەنە سیاسیەکان باسی دەکەن بۆ ئەوەیە خەڵکی پێ چەواشە بکەن و خۆڵ بخەنە چاوی خەڵک.. بژی کورد،بژی کوردستان،نەمری بۆ شەهیدان و سڵاو لە دایکی شەهیدان و کەس و کاری شەهید.....

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

zoheir | 25/09/2017 04:10:21 م
piroze Dewleta KURDI
بارزانی بەشداریی لە گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستاندا کرد
| 10 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/09/2017 06:23:15 م
Bale bo sarbaxoye Kurdstan, bale bo dawlaty fedraly Kurdstan
یاسین حمە غریت | 21/09/2017 09:05:24 م
عەرەب چوو فەلەستین ڕزگار بکات، کەچی سینای لە دەست چوو!!!! عەرەب چوو فەلەستین و سینا ڕزگار بکات ، کەچی (جۆلان)یشی لەدەست چوو!!! عەرەب چوو فەلەستین و...
عەسائیب دەستپێشخەرییەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە
| 21/9/2017 | (2)
Dilgash | 21/09/2017 08:39:55 م
Slaw
| 21/9/2017 | (1)
جەمیل میرکە خەیلانی | 21/09/2017 07:44:58 م
بەڵی راستە خۆم و خانەوادەکەم لە سکۆتلاند گەڕاینەوە کوردستان بۆ ئەوەی لەڕۆژی ڕاپرسی دەنگ بە ((نەخێر)) x بدەین دژی دروست بونی دەولەتێکی کۆریای باکور...
کوردانی تاراوگە بۆ بەشداری گشتپرسی دەگەڕێنەوە
| 21/9/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەڵەوترین خانمی جیهان گیانی سپارد 4 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوترین خانمی جیهان گیانی سپارد

پاش زیاتر لە شەش مانگ لە نەشتەرگەری بچووککردنەوەی زۆرتر
گشتپرسی کار لە تەندروستی مرۆڤ دەکات 18 کاژێر لەمەو بەر |

گشتپرسی کار لە تەندروستی مرۆڤ دەکات

هەست بە دڵخۆشی و هیواخوازی بۆ داهاتوو دەکەن زۆرتر
پشتگیریی نێودەوڵەتی بۆ گشتپرسیی کوردستان لە فراوانبووندایە 22 کاژێر لەمەو بەر |

پشتگیریی نێودەوڵەتی بۆ گشتپرسیی کوردستان لە فراوانبووندایە

دوو دیپلۆماتکاری ئەمریکی: کاتی ئەوە هاتووە کورد زۆرتر
0.421 seconds