وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ئارێز عەبدوڵڵا وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتی لە بەغدا دەستبەكار بوو

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 17/7/2017
ئارێز عەبدوڵڵا
ئارێز عەبدوڵڵا

رووداو - هەولێر

ئارێز عەبدوڵڵا وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا دەستبەكاردەبێت. لە پەیامێکیشدا بۆ فراكسیۆنە كوردستانییەكان داوادەکات لە پرسەی نەتەوەییەكاندا یەكدەنگ بن و دەڵێت: "ئەگەر هاوپەیمانێتیشمان نەبێت، خۆ دەبێت لە پرسە نەتەوەیی ‌و نیشتمانییەكاندا لە بەغدا یەكدەنگ بین، كاری جددیش بۆ ئەو پرسە دەكەم".

ئارێز عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری عێراق و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە بە بڕیاری مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا دەستبەكار بووە.

گوتیشی "دوای گەڕانەوەمان بۆ بەغدا كاری جددی لەسەر ئەوە دەكەین پەیوەندیی نێوان فراكسیۆنە كوردستانییەكان پتەوتر بكەین، چونكە ئەگەر هاوپەیمانێتیی فراكسیۆنە كوردستانییەكانیشمان نەبێت، خۆ دەبێت لە پرسە نەتەوەیی ‌و نیشتمانییەكاندا یەكدەنگ بین".

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە بە بڕیاری مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی بووەتە سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز، بەڵام دوای گەڕانەوەیان لەنێوان پەرلەمانتارەكانی حیزبەكەیدا لە بەغدا هەڵبژاردنیش بۆ سەرۆكی فراكسیۆن هەر دەكەن.

پێشتر ئاڵا تاڵەبانی لە پەرلەمانی عێراق سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بوو، بەڵام بەپێی بڕیارێكی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی، لە 12-7-2017 ەوە ئارێز عەبدوڵڵا وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بەوەكالەت تاوەکو خولێکی دیکەی پەرلەمان  دیاریكرا.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
ره شید | 17/7/2017
جا کاک ئاریز بو دوای گه رانه وه بو به غدا کار بو پته و ترکردنی په یوه ندیه کانو کاری هاوبه شی فراکسیونه کورده کان ده کا ! ناکری لیره له کوردستان ئه م کاره بکا و به ده سی پرو متمانه جیددیهوه بگه ریته وه به غا؟
نیشانەکردن : ئارێز عەبدوڵڵا
3501 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahoora | 23/11/2017 11:19:19 م
گوران باشتر وایه پروژه و پلانی هبی بو هلوشانوه و راست و دروست بوونی خویی، هلوشینیتوه و دستی هاوکاری بو حکومتی کوردی دریژ بکا و پشت و متمانه یی...
گۆڕان پرۆژەکەی بۆ حکومەتی کاتی بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:29 | (1)
ره شید | 23/11/2017 10:05:10 م
نه ته وه یه کگرتوه کان له ژیر هه ژموونی ئه مریکا دایه و سیاسه تی زلهیزه کان وه ک به رژه وه ندیه کانیان عه ینی حه لقه کانی زنجیر به یه ک به ستراونه ته...
یان کوبیش: ئەو هێزانەی هاتنە کەرکووک هێزی فیدراڵی عێراق بوون
| دوێنێ کاژێر 09:50 | (1)
bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
Rondek Be Dang | 23/11/2017 09:33:18 م
پیڕۆز به‌ت و به‌ هیواێ ژیانه‌ک خۆش بۆ هموو کورده ک و کوردوستانیک و ئه‌وانه‌ی کوردیان و کوردوستانیان خۆش ده‌ۆه‌ت۰
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| دوێنێ کاژێر 05:51 | (2)
Azad Azad | 23/11/2017 06:42:15 م
ته‌نیا ڕێگا بۆ حكومه‌تی كوردستان ئه‌ویش ده‌بێت پارتی بیكات ئیعلانی مقاوه‌مه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی گۆمه‌كه‌ بشڵقێنێت نه‌ێڵن ئه‌مانه‌ جێی پێی خۆیان قه‌یم...
جەواد یارئەحمەدی | 23/11/2017 08:21:26 م
کاربەدەستانی هەرێم باش دەزانن کە تاکه کەسێکی دەزگای فیدراڵی باوەڕی بەو دەستوورە نیە کە ئەمان هەموو ڕۆژێک پەنای بۆ ئەبەن. دەستوور تەنیا هێزە، لە...
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:02 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پیشەسازیی شەکر تاوانباردەکرێ بە شاردنەوەی زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ 8 کاژێر لەمەو بەر |

پیشەسازیی شەکر تاوانباردەکرێ بە شاردنەوەی زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ

"تەنیا ئەو توێژینەوانەیان بڵاوکردووەتەوە کە زۆرتر
 مەترسیدارترین بکوژەکەی جیهان بناسە! 9 کاژێر لەمەو بەر |

مەترسیدارترین بکوژەکەی جیهان بناسە!

نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشك کوشندەترین نەخۆشیین زۆرتر
لە رۆژی مامۆستایان سیستەمی پەروەردەی تورکیا رەخنەباران دەکرێت 11 کاژێر لەمەو بەر |

لە رۆژی مامۆستایان سیستەمی پەروەردەی تورکیا رەخنەباران دەکرێت

لە تەمموزی 2016 ەوە دەیان هەزار مامۆستا زۆرتر
0.39 seconds