وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

سەرکردەیەکی یەکێتی: هیوادارین رێکخەری گۆڕان لەسەر رێبازی نەوشیروان مستەفا بەردەوامبێت

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 17/7/2017
لۆگۆی یەکێتی و گۆڕان
لۆگۆی یەکێتی و گۆڕان

رووداو - هەولێر

سەرکردەیەکی یەکێتی هیوادارە ئەو کەسەی بە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵدەبژێردرێت لەسەر رێبازی نەوشیروان مستەفا بەردەوامبێت و زیاتر لە یەكێتی نزیكبێتەوە.

تەنیا جەماوەر و هەڵسوڕاوانی گۆڕان نین چاویان لە پڕكردنەوەی پۆستی رێكخەری گشتییە، بەڵكو حیزب و لایەنە سیاسییەكانی دیكەش چاوەڕێی 25ی تەمووز دەكەن بۆ ئەوەی بزانن رێكخەری دوای نەوشیروان مستەفا كێیە.

سیروان كوێخا نەجم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "یەكێك لە ئامانج و ئاواتی ئێمە كە لە سەركردایەتی یەكێتیش باسمان كردووە، یەكگرتنەوەمانە لەگەڵ گۆڕان، چونكە گۆڕان لە هەناوی یەكێتی هاتووەتە دەرەوە، ئومێد دەكەین رێكخەری داهاتوو لەسەر رێبازی كاك نەوشیروان مستەفا بەردەوام بێت و زیاتر لە یەكێتی نزیك ببێتەوە. بە هەردوولامان رێككەوتنی نێوانمان وەكو خۆی جێبەجێ‌ بكەین، لەسەر پرسە چارەنووسساز و ستراتیژییەكان زیاتر هاوهەڵوێست بین".

بڕیارە رۆژی 25/7/2017 لە ساڵیادی یەكەم بەشداریی گۆڕان لە پرۆسەی هەڵبژاردن كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بوو، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن كۆببێتەوە، دواتریش كەسێك لە خانەكە بە رێكخەری گشتی هەڵدەبژێردرێ‌، بەهێزترین كاندیدیش بۆ ئەو پۆستە هەریەك لە قادری حاجی عەلی و عومەری سەید عەلی، هەڵسوڕاوانی باڵای بزووتنەوەكەن.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

إمتحان | 20/11/2017 05:34:49 م
سلاو كاك عارف ..... بابةتةكةت تفسيرةكةى لة ووشةكانى جةنابتدا دروست دةكةم ، (((( آيا هةلپةرستيةكة گشتى بوو ))) .... پيم واية هةريةكة لة آوازيك...
zana | 21/11/2017 09:47:40 ص
کاکی برا ئیتر ته‌واو هه‌موو شتی کۆتایی هات ئه‌مانه‌ زیاتر له بیست و پێنچ ساله‌ به‌ ئیمه‌ ده‌ڵین خه‌متان نه‌بێ که‌س ناتوانی کوردستان داگیربکات تا...
ئایا گشتپرسی هەڵە بوو؟
| دوێنێ کاژێر 11:55 | (6)
حسێن هرنی | 21/11/2017 08:36:37 ص
هەر بژیت و بە راستی جێ دەستی دیارە و بە هیڤیا سەرکەفتن بو بەرێزیان و هەمی تێکوشەرانی رووداو
 دلبخوین دارا: ئەو ئازادییەی لە رووداو هەیە، لە هیچ تەلەڤزیۆنێکم نەدیوە
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/11/2017 06:47:07 ص
dastxosh
ره شید | 21/11/2017 07:27:11 ص
کا ک ریبوار راست ده فه رمووی ، من خوم له ماموستا مه لا ره شیدی بورهانی که له قایری مه رگه وه ر دائه نیشت و زیاتر له سه د مه لای به ناو بانگی به ده...
پارتیش تابیعی ئێرانە!
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (2)
هادي | 19/11/2017 07:00:22 م
کاك كاوە دەست خۆش ..لەدايك بووني دەوڵەتي كوردي بە عەرەبي پێی ئەڵێن (محاض) یاخود ژان یان ژانێکي قورسي ئەوێت كاك كاوە لە سايکس بیکۆوە حەکەمەكان عادل...
حسێن حسن هرنی | 21/11/2017 06:41:54 ص
دەست خوش کاک کاوە زور زور راستە و بە هیوای خوا چەرخی گەردوون لە گەریان ناوەستێت و روژەک دێت کە حەکەمە نا دادپەروەرەکان بە هوش خویان بێنەوە .
گۆڵەکەی بارزانی!
| 16/11/2017 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە باشووری کوردستان تیمێكی پزیشكی رۆشنبیری تەندروستی بڵاودەکەنەوە 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە باشووری کوردستان تیمێكی پزیشكی رۆشنبیری تەندروستی بڵاودەکەنەوە

هەفتانە جارێک یان مانگانە 2 جار ئەم چالاکییانە زۆرتر
ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك کۆبووەوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك کۆبووەوە

" 22 ئەندام لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن" زۆرتر
 گۆڕان پرۆژەیەکی نوێ پێشکەشی حکومەت دەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان پرۆژەیەکی نوێ پێشکەشی حکومەت دەکات

"بڕیارمان نەداوە وەزیرەکانمان بگەڕێنەوە" زۆرتر
0.406 seconds