وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بارزانی: ئەو سیاسییە عێراقییانەی دژی گشتپرسی بوون سزادران

لەلایەن راوچی حەسەن 17/9/2018
سەرۆک مەسعود بارزانی
سەرۆک مەسعود بارزانی

رووداو - هەولێر 

سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەرپرس و سكرتێر و نوێنەر و ئەندامانی مەكتەب و رێكخراوەكانی سەر بە مەكتەبی ناوەندیی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە و رایگەیاند، هاووڵاتیانی عێراق لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا ئەو دەموچاوە شۆڤێنیانەیان سزادا كە دژی مافی گەلی كوردستان و گشتپرسی وەستابوون.


رۆژی دووشەممە 17-9-2018، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ بەرپرس و سكرتێر و نوێنەر و ئەندامانی مەكتەب و رێكخراوەكانی سەر بە مەكتەبی ناوەندیی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە. 

بەپێی راگەیێندراوێکی کۆبوونەوەکە سەرۆك مەسعود بارزانی "تیشكی خستەسەر بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و قۆناخی دوای ریفراندۆم و خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر و دەرهاوێشتەكانی ئەو خیانەتە لەسەر ژیانی خەڵكی كوردستان".  

هەروەها ئاماژەیشی بە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا و رایگەیاند: "زۆر لایەن خۆیان بۆ ئەوە ئامادە كردبوو لە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە هەڵوەرینی پارتی ببینن، بەڵام سەرباری هەموو گرفتەكان بە هیمەت و خۆڕاگریی ئەندام و لایەنگرانی پارتی، پارتی لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان بووە بە حیزبی ژمارە یەك". 

سەرۆك مەسعود بارزانی لە درێژەی گوتەكەیدا جەختی لەوە كردەوە، كە هاووڵاتیانی عێراق لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا ئەو دەموچاوە شۆڤێنیانەیان سزا دا كە دژی مافی گەلی كوردستان و ریفراندۆم وەستا بوون و ئەوەیش بەڵگەیەكی بەهێزە كە خەڵكی عێراق نەهجی شۆڤێنیەت رەتدەكەنەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سوپاسی قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە شەڕی ''تیرۆریستان'' و شەڕی بەرگری لە كەرامەت و خاكی نیشتمان و رایگەیاند، ئێمە هەموومان قەرزاری پێشمەرگەین، چونكە تەنیا پێشمەرگە بوو كە هەموو هاوكێشەكانی گۆڕی و كوردستانی پاراست.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە رۆژی 30ـی ئەیلوول بەڕێوەدەچێت، سەرۆک مەسعود بارزانی راگەیاند: "هەندێ لایەن دەیانەویست پێچەوانەی بڕیاری دامەزراوەكانی هەرێم و ئیرادەی خەڵك هەڵبژاردن دوا بخەن، بەڵام پێداگریی پارتی بووە هۆی ئەوەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت و ناشكرێ بە بیانووی جۆراوجۆر یاری بە بابەتی هەڵبژاردن و مافی خەڵك بكرێت". 

لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراقی سەرۆك بارزانی جەختی لەوەكردەوە، كە پێویست پڕەنسیپەكانی هاوبەشی لە بڕیار و تەوافوق لە یاسادانان و هاوسەنگ لە دامەزراوەكانی عێراقدا بە میكانیزمێكی روون و بە گەرەنتی جێبەجێبكرێت. 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، ئێستا دانوستاندنی چڕ لە ئارادایە بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنێكی باڵای سیاساتی ستراتیژی كە لایەنی كوردستانیش تێیدا بەشداربێت، ئەویش بۆ رێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەی تاكڕۆیی لە حوكمڕانی و پێویستە بڕیارە ستراتیژییەكان لەو ئەنجوومەنەوە دەربچن. 

لەبارەی بارودۆخی كەركووك و ناوچەكانی دیکەوە رایگەیاند: "ئەو واقیعەی ئێستا لە كەركووك هەیە واقعێكی ناسرووشتییە و قابیلی قبووڵ نییە و كەركووكیش شارێكە بۆ پێكەوەژیان و تەبایی لەنێوان پێكهاتەكان، بەڵام مساوەمە لەسەر ناسنامەی كوردستانیبوونی كەركووك ناكرێت و بڕیاری بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی لە كەركووك لە لایەن پارتییەوە بۆ ئەوە بوو كە دان بە واقعی سەپاوی سەربازی لەو شارە نەنێین".


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| 23/3/2019 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات 45 خولەک لەمەوبەر |

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات

دەیەوێت هاوکاری سەنتەری شێرپەنجە بکەن زۆرتر
 لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات

ساڵانە لە ئیتاڵیا 5000 منداڵ خەتەنەدەکرێن زۆرتر
هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان دوێنێ کاژێر 01:07 |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
0.437 seconds