وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

قوتابییەکەی سنووری هەڵەبجە سکاڵا لەسەر مامۆستاکەی تۆمار دەکات

لەلایەن رێبین یارئەحمەد 18/5/2017
مامۆستاکە رەتیدەکاتەوە لە قوتابییەکەی دابێت

رووداو - هەڵەبجە

قوتابییەکی11 ساڵ لە قوتابخانەی گوندی گمەی سەر بە هەڵەبجە، سکاڵا دەکات کە سێ مامۆستا لە یەک رۆژدا لێیانداوە، مامۆستاکەش رەتیدەکاتەوە لە قوتابییەکەی دابێت.


په‌يڕه‌و موحسين،  قوتابى پۆلى پێنجه‌مى بنه‌ڕه‌تى قوتابخانه‌ى گوندى گمه‌ى سه‌ر به‌ شارۆچکەی به‌مۆ ده‌ڵێت "سێ مامۆستاى قوتابخانه‌كه‌مان لێيانداوم و زيان به‌ چاوم گه‌شتووه‌".

په‌يڕه‌و موحسين، قوتابی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هيچ هاريیه‌كم نه‌كردبوو، يه‌كێك له‌ مامۆستاكان بۆكسێكى لێدام، ئه‌وى ديكه‌شيان كه‌ رۆیشتم بۆ پۆله‌كه‌ى ديكه‌ سه‌رى گرتم و چاوى كێشام به‌ره‌حله‌كه‌مدا، ئه‌وى ديكه‌شيان كتێبه‌كه‌ى لوول كرد و كێشاى بەناو‌ چاومدا، هيچم نه‌كردبوو هه‌ر سه‌يرى كتێبه‌كه‌م ده‌كرد ئیدی نازانم".

باوكى په‌يڕه‌و دوو قوتابى ديكه‌ى له‌ هه‌مان قوتابخانه‌ هه‌يه، ده‌ڵێت منداڵه‌كانى ديكه‌ى هيچ گرفتێكيان له‌ قوتابخانه‌كه‌دا نيیه‌، ئێستا بۆ نه‌شته‌رگه‌رى كوڕه‌كه‌ى هاتووه‌ بۆ شارۆچکەی وارماوا.

موحسين ئه‌مين، فه‌رمانبه‌ر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "سپێنه‌ى چاوی ده‌رهێنراوه‌ و عه‌ده‌سه‌ى كراوه‌ته‌ چاوى، ئێمه‌ش نازانين نه‌شته‌رگه‌ريه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتووه‌ ياخود نا، تاوه‌كو راپۆرتى كۆتاى، چه‌ند جارێك منداڵه‌كان گوتويانه‌ لێيانداوين ئێمه‌ش به‌ بۆنه‌ى خزمايه‌تى و به‌بۆنه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ گوندێكداين سكاڵامان تۆمار نه‌كردووه‌".

قوتابخانه‌ى گمه‌ى بنه‌ڕه‌تى سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایەتى په‌روه‌رده‌ى كه‌لاره‌، باوكى منداڵه‌كه له‌ دادگا سكاڵاى تۆماركردووه.‌

عه‌داله‌ت له‌تيف، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كه‌ روونكردنه‌وه‌ى داوه‌ و ده‌ڵێت من لێمنه‌داوه‌، هه‌ر به‌ هاتنى سكاڵاكه‌ش ئێمه‌ ليژنه‌يه‌كمان پێكهێناوه‌ و به‌پێى ده‌رئه‌نجامى ليژنه‌كه‌ ئێمه‌ رێكارى ياسايى خۆمان ده‌گرينه‌ به‌ر".

بڕياره‌ رۆژى 22-5-2017، تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتايى وه‌رزى دووه‌م ده‌ستپێبكه‌ن، په‌يڕه‌و ده‌ڵێت ئازارم زۆره‌ و ناتوانم به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌م.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

احمد حسن زێڕۆ | 19/07/2017 06:46:33 م
ده‌ستخۆش كاك ئاكۆ بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌نرخه‌ به‌بۆچوونی خۆم بۆچونی گشتی سوێد و میدیاو گه‌لی سوێد به‌مجۆره‌ نیه‌ كه‌ بالوێزه‌كه‌یان رای گه‌یاندووه‌ ،...
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (2)
omedxalid | 20/07/2017 03:46:21 ص
کاره کی چاک و پئویسته بلام نرخه که ی یکجار زوره
ZaNa KuRDi | 20/07/2017 04:44:45 م
بةراستي ئةمة شتيكي جاكة بؤ ئةم ولاتةي ئيمة دةست خؤشتي لة كشتان ئةكةم دةست خؤشي لةو كةسةش ئةكةم كة بيرؤكةي ئةم برؤزةيي دانا بةلام گةر بيريك لة...
ڤیدیۆ؛ بە هەلیکۆپتەر گەشتی شارەکانی کوردستان بکە
| 19/7/2017 | (4)
Azad Azad | 20/07/2017 03:47:16 م
كورد ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وی ماسی له‌ روبار بگرن قوله‌ پاشیان ته‌ڕ نه‌بێت....!!!
مەلا بەختیار: ئێران گشتپرسی رەتکردەوە و ئێمە داکۆکیمان لێکرد
| دوێنێ کاژێر 06:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە ئامەد و مێردین پشتیوانی بۆ فەڵەستین راگەیێندرا 1 کاژێر لەمەوبەر |

لە ئامەد و مێردین پشتیوانی بۆ فەڵەستین راگەیێندرا

هەنگاوەکانی ئیسرائیل سەرکۆنە کران زۆرتر
دەرمانێکی نوێ هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری سی چاکدەکاتەوە 1 کاژێر لەمەوبەر |

دەرمانێکی نوێ هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری سی چاکدەکاتەوە

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا پەسەندیکرد زۆرتر
0.453 seconds