وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

دووگین: لە بیرۆکەکەمدا یەک جەمسەری و دوو جەمسەری جێگای نابێتەوە

لەلایەن عومەر شایان 18/5/2017
"جیهانی رۆژئاواییەکان یەک جەمسەرییە"

رووداو- هەولێر

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو سیمینارێکی بۆ بیرمەندێکی رووسی لە ژێر ناوی "ئۆراسیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست" رێکخست کە تێیدا ئەو بیرمەندە باسی تیۆرییەکی خۆی دەکات بۆ رێکخستنەوەی جیهان بە شێوازێک گەلانی جیهان ئەم جەمسەربەندیانەی ئێستا تێپەڕێنن و نابێت لە جیهانێکدا بژین کە رۆژئاواییەکان خولقاندوویانە بۆ ئەوەی تەنیا گرووپێک حوکمی جیهان بکەن.


ئەلیکساندەر دووگین راوێژکاری کرێملن و دۆستی پوتین کە دەگوترێت لەپشتی بیرۆکەکانی سەرۆکی رووسیایە ، ساڵی 1962 لە مۆسکۆ لەدایکبووە سەرەڕای ئەوەی لە وڵاتێکی کۆمۆنیستی بووە بەڵام هەرگیز باوەڕی بە بیروباوەڕی کۆمۆنیستی نەبووە ، لە نەوەدەکانەوە بە کاری رۆژنامەڤانی دەستیپێکرد و لەساڵی 1997 تیۆرییە گەورەکەی خۆی لە کتێبێکدا بە نێوی (بونیاتەکانی جیوپۆلیتیک) کە لە ساڵی 1997 نووسی خستەڕوو و دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە جیهاندا هەبوو.

ئەو کتێبە بە زۆربەی زمانەکانی جیهان وەرگێڕدرا و لە ناوەندی ئەکادیمییەکان مشتومڕێکی زۆری دروستکرد.

لە ساڵی 2000 -ەوە بیرۆکەی پارتی ئۆراسیایی لەلایان گەشەی کرد و ئەو پارتەیان دامەزراند، بەڵام دواتر پارتەکە داخرا. لە 2003 بەدواوە بوو بە سەرۆکی بزووتنەوەی ئۆراسیایی جیهانی ، خاوەنی 30 کتێبی چاپکراوە، لە ساڵی 2009 کتێبی تیۆری چوارەمی سیاسەتی دەرکرد کە دەنگدانەوەیەکی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە بیرۆکەی ئەو بیرمەندە رووسەدا جیهانی یەک جەمسەری و دوو جەمسەری جێگای نابێتەوە و پێیوایە قۆناخی دووەمی مرۆڤایەتی قۆناخی کۆمەڵگای مەدەنییە.

ئەلیکساندەر دووگین بە ئاماژەدان بەوەی وشەی خەڵک و گەل مەفهوومێکی بنچینەییە کە دەتوانێت لە کۆمەڵێک هۆزی جیاواز پێک بێت گوتی: "من دڵنیام کە کورد گەلن و ئەمەش قوڵترین و بەهێزترین شووناسە ، مێژوویەکی هەزاران ساڵەیان هەیە و هیچکەس ناتوانێ نکوڵی لە ئێوە بکات وەک نەتەوەیەک".

سەبارەت بە بیرۆکەی ئوراسیا، ئەلیکساندەر دووگین گوتی: "بۆ خەڵکانی وەک ئێمە خەڵک گرنگترین رەگەزە ، جیاوازی رەگەزی لەنێوان خەڵک لەم بیرۆکەیەدا رێگە پێدراو نییە ، هیچ گرووپێک ناتوانێت بەسەر گرووپی دیکەدا زاڵبێت، ئەو جیهانە نوێیە لەسەر ئەوە دامەزراوە کە خەڵک بەهێزترین رەگەزی ناو ئەو بیرۆکەیەیە".

ئەو بیرمەندە رووسە رەخنەی لە جیهانبینی رۆژئاوایی گرت و گوتی: "جیهانی ئەوان یەکجەمسەرە و پێیانوایە یەک بەها هەیە لە جیهاندا و ئەویش جیهانگیرییە، ئەو جیهانەی کە رۆژئاوا خەولقاندوویەتەی ئەوەیە کە گرووپێک زاڵدەبێت بەسەر خەڵکدا، ئەوان جیهان پۆلێن دەکەن بۆ دوو لایەن ، گەشەکردوو و گەشە نەکردوو، ئەگەر گەشەکردوو بی لەگەڵ ئەوانی ئەگەر گەشەکردوو نەبی لەوان نیت ".

ئەلیکساندەر دووگین لە درێژەی قسەکانیدا لەبارەی جیهانگیری رۆژئاوا گوتی: "لە روئیا جیهانییەکەیاندا خەڵک بوونی نییە و تەنیا کەڵک لە گەلان وەردەگرن ، بۆیە بزووتنەوە پۆپۆلیستییەکان لە ئەوروپا لە گەشەکردندایە ، نیوەی ئەمریکاش دەیانەوێت خەڵکەکەی خۆیان دەرباز بکەن بۆیە دەنگیان بە ترەمپ دا، ئەگەر بمانەوێت داکۆکی لە مافی گەلان بکەین دەبێت دژایەتی جیهانگیری رۆژئاوا بکەین".

ئەلیکساندەر دووگین:

- ساڵی 1962 لە مۆسکۆ لەدایکبووە.
- 2008 - 2014 لە زانکۆی مۆسکۆ وانەبێژ بووە.
- سەرۆکی پێشووی پارتی نیشتمانیی بۆلشەڤیک بووە.
- سەرۆکی پێشووی بەرەی نیشتمانی بۆلشەڤیک بووە.
- سەرۆکی پێشووی پارتی ئۆراسیا بووە.
- 2015 خرایە لیستی قەدەخەکراوی ئەمریکا و کەنەدا.
- 30 کتێب، دەیان لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی سیاسی هەیە


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Farhad Karim Abas | 25/05/2017 08:31:42 ص
یەکەمی بێ رکابەرە
رووداو دەچێتە شوێنی دەرکەوتنی رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما
| 24/5/2017 | (1)
Rudawi | 25/05/2017 06:34:20 ص
Tkaya am hawala la bash englisi Rudawa blaw bkanawa. Sipas
وردەکاری کوژرانی 23 کەسی خێزانێکی کورد بە دەستی داعش
| 25/5/2017 | (1)
که ریم | 24/05/2017 09:49:29 م
1. پیش هه مو شتیک هاوراتم که ئه مریکا یان هه ر ولاتیکی دیکه راسته وخو رولیان هه بوبی.به لام شتیکی دیکه ش هه یه ؛ ئه مریکا دوای روخانی به عس ، رولیکی...
Azad Azad | 24/05/2017 10:37:28 م
واقعی ئه‌مرۆ و مێژووی ١٩١٦زۆر زۆر جیاوازه‌ له‌ دارشتن و پیلان و سیاسه‌ت و ململانه‌ی زل هێزه‌كانی جهان.....!!! كاك مه‌جید هیچ پیلانێگیش نه‌بۆ بۆ...
قەیرانی سووریا و چارەنووسی هەرێمی كوردستان
| 24/5/2017 | (4)
کرێکار | 24/05/2017 08:26:49 م
زۆر کەمن ئەو کەسانەی بەڕاستی دەستی نوسینیان هەیە،ئەم بەڕێزە یەکێکە لەو کەسانەی کەبەڕاستی ئەم وتارەی خوان نوسیوە نەک لەبەر ئەوەی وتارەکەی لەسەر...
چی لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا نامرێ؟
| 22/5/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئالوودەبوونت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەفتاری منداڵەکەت دەشێوێنێ 1 کاژێر لەمەوبەر |

ئالوودەبوونت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەفتاری منداڵەکەت دەشێوێنێ

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستووە زۆرتر
ڤایرۆس لە دژی شێرپەنجە بەکاردەهێندرێ 4 کاژێر لەمەو بەر |

ڤایرۆس لە دژی شێرپەنجە بەکاردەهێندرێ

کۆئەندامی بەرگری چالاکدەکات زۆرتر
هۆکارێکی دیکەی قژڕووتانەوە دەدۆزرێتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

هۆکارێکی دیکەی قژڕووتانەوە دەدۆزرێتەوە

رێگەخۆشدەکات بۆ چارەسەریکی نوێی قژڕووتانەوە زۆرتر
0.235 seconds