وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

وردەکاریی هێرشەکەی داعش بۆ سەر پێشمەرگە لە خورماتوو

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 18/5/2017
پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێکشکاند

رووداو - خورماتوو

چەکدارانی داعش لە پێنج قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە رۆژئاوای خورماتوو، زیاتر لە شەست چەکداری داعش لەو هێرشەدا بەشداربوون، پێشمەرگە چوار کاژێر شەڕی دەستە و یەخەی لەگەڵ کردن و دواجار داعش تێکشکا.

هێمن دارا بەگ، ئەفسەر لە لیوای پێنجی پیادە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "داعش ویستی بە شۆفڵ لە خەندەقەکانی پێشمەرگە بپەڕنەوە، زیاتر لە پێنج هەمەریان لەگەڵدابوو دەیاویست سەرەتا خۆکوژەکانیان بنێرن، بەڵام رێگەمان پێنەدان و تێکمان شکاندن، ناچار بە پاشەکشەمان کردن".

داعش سەرەتا هێرشی کردە سەر حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی، کە لەو ناوچەیەدان، بەڵام دواتر ئامانجی هێرشەکەیان گۆڕیوە و ویستویانە سەنگەرەکانی پێشمەرگە ببڕن.

ئیسماعیل محەممەد، پێشمەرگە لە لیوای پێنج دەڵێت "سەرەتا هێرشیان کردە سەر سوپاو حەشدو پۆلیس، لەدوای ئەوەش هێرشیان کردە سەر ئێمە و بەناو دۆڵەکەدا هاتن بەتەواوی نزیکی سەنگەرەکانمان بوونەوە و شەڕی زۆر قورسیان کرد".

چەکدارەکانی داعش لە حەویجەوە هاتبوون، هەربۆیە فەرماندەکانی پێشمەرگە دەڵێن، تاوەکو ئەو ناوچەیە بەدەستی داعشەوە بێت مەترسییەکان کۆتاییان نایەت.

فەرهاد گەڵاڵی، فەرماندەی فەوجی دوو لیوای پێنج دەڵێت "زۆر زەرورە ناوچەکانی حەویجە پاکبکرێنەوە لە داعش، داوا لە سەرکردایەتی کورد دەکەین ئەم سەرەتانە لەم ناوچەیە کۆتایی پێبێنن، بۆ ئەوەی مەترسییەکانیش کۆتاییان بێت".

لە شەڕ و رووبەڕوونەوەکەدا دوو ئەفسەری پێشمەرگە شەهید و دوانزە پێشمەرگە برینداربوون، نزیکەی 25 چەکداری داعشیش بە دەستی پێشمەرگە کوژران.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

26038 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

إمتحان | 20/11/2017 05:34:49 م
سلاو كاك عارف ..... بابةتةكةت تفسيرةكةى لة ووشةكانى جةنابتدا دروست دةكةم ، (((( آيا هةلپةرستيةكة گشتى بوو ))) .... پيم واية هةريةكة لة آوازيك...
zana | 21/11/2017 09:47:40 ص
کاکی برا ئیتر ته‌واو هه‌موو شتی کۆتایی هات ئه‌مانه‌ زیاتر له بیست و پێنچ ساله‌ به‌ ئیمه‌ ده‌ڵین خه‌متان نه‌بێ که‌س ناتوانی کوردستان داگیربکات تا...
ئایا گشتپرسی هەڵە بوو؟
| دوێنێ کاژێر 11:55 | (6)
حسێن هرنی | 21/11/2017 08:36:37 ص
هەر بژیت و بە راستی جێ دەستی دیارە و بە هیڤیا سەرکەفتن بو بەرێزیان و هەمی تێکوشەرانی رووداو
 دلبخوین دارا: ئەو ئازادییەی لە رووداو هەیە، لە هیچ تەلەڤزیۆنێکم نەدیوە
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/11/2017 06:47:07 ص
dastxosh
ره شید | 21/11/2017 07:27:11 ص
کا ک ریبوار راست ده فه رمووی ، من خوم له ماموستا مه لا ره شیدی بورهانی که له قایری مه رگه وه ر دائه نیشت و زیاتر له سه د مه لای به ناو بانگی به ده...
پارتیش تابیعی ئێرانە!
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (2)
هادي | 19/11/2017 07:00:22 م
کاك كاوە دەست خۆش ..لەدايك بووني دەوڵەتي كوردي بە عەرەبي پێی ئەڵێن (محاض) یاخود ژان یان ژانێکي قورسي ئەوێت كاك كاوە لە سايکس بیکۆوە حەکەمەكان عادل...
حسێن حسن هرنی | 21/11/2017 06:41:54 ص
دەست خوش کاک کاوە زور زور راستە و بە هیوای خوا چەرخی گەردوون لە گەریان ناوەستێت و روژەک دێت کە حەکەمە نا دادپەروەرەکان بە هوش خویان بێنەوە .
گۆڵەکەی بارزانی!
| 16/11/2017 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە باشووری کوردستان تیمێكی پزیشكی رۆشنبیری تەندروستی بڵاودەکەنەوە 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە باشووری کوردستان تیمێكی پزیشكی رۆشنبیری تەندروستی بڵاودەکەنەوە

هەفتانە جارێک یان مانگانە 2 جار ئەم چالاکییانە زۆرتر
ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك کۆبووەوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك کۆبووەوە

" 22 ئەندام لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن" زۆرتر
 گۆڕان پرۆژەیەکی نوێ پێشکەشی حکومەت دەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان پرۆژەیەکی نوێ پێشکەشی حکومەت دەکات

"بڕیارمان نەداوە وەزیرەکانمان بگەڕێنەوە" زۆرتر
0.422 seconds