وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

سیناریۆكەی سلێمانی لە كەركووك دەبینینەوە؟

لەلایەن عارف قوربانی 18/9/2017
عارف قوربانی
عارف قوربانی
 
كاتێك هەرێمی كوردستان بڕیاری دا گشتپرسی لە چوار پارێزگاكەی هەرێم و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بكرێت بۆ سەربەخۆیی، لە ئاستی ناوخۆ و تەنانەت لە ناوەندە عەرەبی و جیهانییەكانیشدا سەرەتا وەك جۆرێك لە موزایەدەی سیاسی تەماشا دەكرا، بەشێك لە هێزە سیاسییەكان و كارەكتەری سیاسی و میدیایی ئەمەیان بەو جۆرە وێنا كرد كە تەنها بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكانی ناوخۆ و داپۆشینی ناڕێكییەكانی حوكمڕانیی كوردییە. بۆیە نە بەغدا و نە لەئاستی دەرەوەش زۆر بە بایەخەوە پرسەكەیان وەرنەگرت.  

بەڵام كە بینییان ئەو رێوشوێنانەی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە گیراونەتەبەر رۆژ لەدوای رۆژ كاریان لەسەر دەكرێت و میكانیزمەكانی ئەنجامدانی گشتپرسیەكە قۆناغ بەقۆناغ دەچەسپێنرێن، بەتایبەتیش دوای ئەوەی بینییان ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لە ئاستی ئەنجوومەنی قەزا و پارێزگاكاندا وەك نوێنەری هەڵبژێردراوی خەڵكی ئەو ناوچانە دەچنە پاڵ پرۆسەكە، ئەوكات دڵنیابوون لەوەی مەسەلەكە موزایەدەی سیاسی نییە و كوردستان بەرەو سەربەخۆیی دەڕوات. بۆیە لەیەك كاتدا لە ئاستی ناوخۆ و دونیای دەرەوەش گوشارێكی زۆر خرایە سەر هەرێم كە پرۆسەكە رابگرێت، رۆژانە چەندین وەفد و نێردەی جیاجیای عێراقی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دێنە كوردستان و داوای دواخستنی دەكەن.  

هەموو ئەوانەی ناڕازین بە ئەنجامدانی ریفراندۆم و دەیانەوێ‌ كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا نەگاتە لێكترازان و داوا دەكەن بە گفتوگۆ چارەسەر بۆ ناكۆكییەكان بدۆزنەوە، تەئكید لەوەش دەكەنەوە كە كوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت. ئەی كەواتا نهێنیی ئەوە چییە كە نایانەوێ‌ كوردستان پراكتیزەی ئەم مافەی بكات؟ ئەسڵی مەسەلەكە كەركووكە، بەبێ‌ كەركووك هیچكام لەوانەی ئێستا ناڕازین، ناڕەزایەتیان نامێنێ‌ وەك چۆن كاتی خۆی سەدام حوسێنیش رازی بوو ددان بە دەوڵەتی كوردستاندا بنێت بە سنووری ئەوكاتی هەرێمی كوردستانەوە.  

ئێستا گوشارەكان لەسەر كوردستان زۆرن، پێداگری و سازشنەكردنی هەرێمیش ئەوەی لێكەوتووەتەوە كە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا جۆرێك لە دڵنیایی دەستەبەر بكرێت بۆ كورد تا بەجۆرێكی تر پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا رێكبخرێتەوە و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی زامنی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان كورد و عێراق بكات. بێگومان ئەگەر ئەمە دەستەبەر بێت، دەستكەوتێكی گرنگە، یەك جار ئەنجوومەنی ئاسایش دۆزی كوردی بردووەتە كۆبوونەوەكانی، ئەویش لە دوای كۆڕەوی ساڵی 1991 بوو كە بڕیاری ژمارە 688ی لێكەوتەوە. بۆیە ئەگەر ئەو زانیاریانەی میدیا راست بن كە لەوبارەیەوە دەگوترێن، كوردستان دەچێتە قۆناغێكی ترەوە كە جۆرێك دڵنیایی و سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و ئابووری دەستەبەر دەكات. 

لێرەدا ئەوەی بۆ ئێستا دەبێتە مەترسی و لە داهاتووشدا لێكەوتەی جۆراوجۆری دەبێت، هەر مەسەلەی كەركووكە. بەتایبەتیش دوای لێسەندنەوەی متمانە لە پارێزگاری شارەكە و دوور نییە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاش بە هەمان رێكاری یاسایی لە پەرلەمانەوە لە كارەكەی لابدرێت. 

رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو هەموویان مەترسیدارن، هێرشی گرووپێكی حەشدی شەعبی بۆ مەندەلی و یەكگرتنی عەرەبی سوننە و شیعە لە بەغدا بۆ رەتكردنەوەی ریفراندۆم لە كوردستان و لێسەندنەوەی متمانە لە پارێزگاری كەركووك، ئەندازیاری هەموو ئەمانەش ئێرانە كە پێشتر راشكاوانە هەڵوێستی خۆی بە لایەنی كوردی راگەیاندووە. 

بەشێك لە یەكێتی ماوەیەكی زۆرە لە پارێزگارەكەیان لە كەركووك ناڕازین بەهۆی هەڵوێستەكانی بەرامبەر پارتی و ئەو رێككەوتنە نەوتیانەی لەگەڵ هەولێر و توركیا كردوونی و سیناریۆی جۆراوجۆریان هەبوو بۆ لەسەركارلابردنی، بەڵام كۆسپی گەورە ئەوە بوو كە لابردن و دانانی پارێزگار پێویستی بەوەیە بە فیلتەری ئەنجوومەنی پارێزگادا بڕوات، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش یەكێتی تیایدا كەمینەیە و زۆرینەی ئەندامەكانی پارتین. پارتی رازی نەدەبوو بەلادانی نەجمەدین كەریم و لەهەر حاڵەتێكی دەست پێ‌ لەكاركێشانەوەشیدا هەر دەبوو بەدیلەكەی كەسێك بێت دڵخوازی پارتی. بۆیە پێدەچێت خەڵكانێك لەناو یەكێتی پێشوەختە ئاگاداری ئەو سیناریۆیەی بەغدا بووبن لەبارەی لەكارلابردنی نەجمەدین كەریم.  

ئەوەی لێرەدا جێی پرسیارە، ئەوەیە كە دوای لابردنی پارێزگار چی دەكرێت بۆ بەڕێوەبردنی كەركووك لە كاتێكدا جێگرەكەی عەرەبە و كورد نایەوێ‌ كەركووك لەلایەن عەرەبێكی ناوچەی حەویجەوە بەڕێوە ببرێت؟ یەكێتیش بیەوێ‌ هەر كەس بكات بە پارێزگار پێویستە ئەنجوومەنی پارێزگا متمانەی بداتێ‌ و ئەوەش بەبێ‌ رێككەوتن لەگەڵ پارتی دەستەبەر نابێت. 

پێناچێت یەكێتیش ئەوەی بوێت و ئەگەری هەرە بەهێز ئەوەیە كە پارێزگاری داهاتووی كەركووك كەسێك بێت رووی لە هەولێر نەبێت. بۆیە دوور نییە سیناریۆی تر بگیرێتە بەر كە یەكێكیان دووبارەكردنەوەی ئەزموونی سلێمانییە لەدوای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان. ئەوكاتیش یەكێتی دەیویست كەسێكی دیكە لە شوێنی دانا ئەحمەد مەجید بكاتە پارێزگار و زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاش گۆڕان بوون، بۆیە لە دەرەوەی بڕیاری ئەنجوومەن بە وەكالەت پارێزگارێكی بۆ سلێمانی دانا تا وادەی هەڵبژاردن. دوور نییە بۆ كەركووكیش هەمان سیناریۆ دووبارە بكرێتەوە و یەكێتی لە بەغداوە فەرمان بۆ دەستبەكاربوونی پارێزگارێكی بەوەكالەت دەربكات.  

مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كەركووك بەرەو ئاقارێك ببرێت پێچەوانەی قۆناغی یەكەمی دوای رووخانی سەدام كە كەركووك خاڵی پێكەوە بەستنەوەی جوگرافیای كوردستان و یەكگرتنەوەی ئیدارە و لێكنزیكخستنەوەی پارتی و یەكێتی بوو، ترسەكە لەوەیە لێرە بەدواوە كەركووك ببێتە هۆكار بۆ لێكترازان و قوڵبوونەوەی ناكۆكییەكان. ئێستا لەكاتێكدا كوردستان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ وڵاتانی زلهێز و ئەگەری ئەوە هەیە لەگەڵ بەغدا رێككەوتنی نوێ‌ بكرێ بۆ چارەسەری كێشەكان، بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەو پێشهات و مەترسیانە نەبینەوە كە دوور نییە بەهۆی كەركووكەوە بێتە رێمان، پێویستە عاقڵمەندانی كورد بیر لەوە بكەنەوە مەرجی هەر رێككەوتنێك لەگەڵ بەغدا ببەستنە بڕیاری پێشوەختەی چارەسەری كێشەكانی كەركووكەوە. یاخود لە بڕیاری ریفراندۆم لە كەركووك پاشەكشە نەكرێت و دواتر وەك ئەمری واقیع مامەڵە لەگەڵ ئەنجامەكە بكرێت. 

کۆمێنتەکان

 
KLhosheman Tahir | 18/9/2017
بە قوربانتان بم یێکێتی نیشتیمانی کوردستان ، با ئەوجارەش ئەوهەڵەمان لەدەست نەچی با ببینە دەوڵەت ،خێرتان دەگاتێ

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| دوێنێ کاژێر 08:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 5 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 6 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
1.735 seconds