وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پارتی گۆڕانكاری لە دوو پۆستی باڵای سەربازی دەكات

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 19/4/2017
نەجات عەلی و سەربەست لەزگین
نەجات عەلی و سەربەست لەزگین

رووداو- هەولێر

دوای گۆرانکارییە حیزبییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕانکارییەکانی لە هێزی پێشمەرگە دەستپێکرد. سەربەست لەزگین ‌و نەجات عەلی ئەندامانی سەركردایەتی پارتی، پۆستی نوێ‌ وەردەگرن، سەربەست لەزگین دەبێتە بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ‌و نەجات عەلی دەبێتە فەرماندەی یەكەی 80ی هێزی پێشمەرگە.


سیروان بارزانی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و فەرماندەی میحوەری گوێڕ- مەخموور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیارە هەر یەك لە سەربەست لەزگین ‌و نەجات عەلی ئەندامانی سەركردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، پۆستی نوێی سەربازی وەربگرن".

سەبارەت بە پۆستەکانیش ، سیروان بارزانی گوتی "بڕیارە سەربەست لەزگین بكرێتە بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ‌و نەجات عەلیش بكرێتە فەرماندەی یەكەی 80ی پێشمەرگە، هەرچەندە تاوەكوئێستا بڕیاری كۆتایی لەوبارەیەوە نەدراوە، بەڵام هەردووكیان كاندیدی هەرە بەهێزن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە".

فەرماندەی میحوەری گوێڕ- مەخموور سەبارەت بە داهاتووی فەرماندەی ئێستای یەکەی 80 گوتی: "بڕیارە فەریق شێروان عەبدولڕەحمان، فەرماندەی یەكەی 80 ، بكرێتە راوێژكاری سەربازی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان".

سەربەست لەزگین، ئێستا فەرماندەی سەربازییە لە میحوەری شنگال، نەجات عەلیش بەرپرسی میحوەری مەخمووری هێزی پێشمەرگەیە.

لە سەرەتای ئەمساڵ، پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین گۆڕانکاری حیزبی ئەنجامدا، ئەو کات راگەیێندرا کە گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahoora | 23/11/2017 11:19:19 م
گوران باشتر وایه پروژه و پلانی هبی بو هلوشانوه و راست و دروست بوونی خویی، هلوشینیتوه و دستی هاوکاری بو حکومتی کوردی دریژ بکا و پشت و متمانه یی...
گۆڕان پرۆژەکەی بۆ حکومەتی کاتی بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:29 | (1)
ره شید | 23/11/2017 10:05:10 م
نه ته وه یه کگرتوه کان له ژیر هه ژموونی ئه مریکا دایه و سیاسه تی زلهیزه کان وه ک به رژه وه ندیه کانیان عه ینی حه لقه کانی زنجیر به یه ک به ستراونه ته...
یان کوبیش: ئەو هێزانەی هاتنە کەرکووک هێزی فیدراڵی عێراق بوون
| دوێنێ کاژێر 09:50 | (1)
bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
Rondek Be Dang | 23/11/2017 09:33:18 م
پیڕۆز به‌ت و به‌ هیواێ ژیانه‌ک خۆش بۆ هموو کورده ک و کوردوستانیک و ئه‌وانه‌ی کوردیان و کوردوستانیان خۆش ده‌ۆه‌ت۰
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| دوێنێ کاژێر 05:51 | (2)
Azad Azad | 23/11/2017 06:42:15 م
ته‌نیا ڕێگا بۆ حكومه‌تی كوردستان ئه‌ویش ده‌بێت پارتی بیكات ئیعلانی مقاوه‌مه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی گۆمه‌كه‌ بشڵقێنێت نه‌ێڵن ئه‌مانه‌ جێی پێی خۆیان قه‌یم...
جەواد یارئەحمەدی | 23/11/2017 08:21:26 م
کاربەدەستانی هەرێم باش دەزانن کە تاکه کەسێکی دەزگای فیدراڵی باوەڕی بەو دەستوورە نیە کە ئەمان هەموو ڕۆژێک پەنای بۆ ئەبەن. دەستوور تەنیا هێزە، لە...
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:02 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لەبارەی پیسبوونی ئاوی زەریاکان بە پلاستیک هۆشداری دەدرێ 2 کاژێر لەمەو بەر |

لەبارەی پیسبوونی ئاوی زەریاکان بە پلاستیک هۆشداری دەدرێ

"ساڵانە 11 هەزار خەوشی پلاستیکی لە گۆشتی زۆرتر
لەبارەی گواستنەوەی مەلاریای سەرسەخت بۆ ئەفریقا هۆشداری دەدرێ 4 کاژێر لەمەو بەر |

لەبارەی گواستنەوەی مەلاریای سەرسەخت بۆ ئەفریقا هۆشداری دەدرێ

ئێستا لە چەند ولاتێکی ئاسیا بڵاوبووەتەوە زۆرتر
پیشەسازیی شەکر تاوانباردەکرێ بە شاردنەوەی زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ 12 کاژێر لەمەو بەر |

پیشەسازیی شەکر تاوانباردەکرێ بە شاردنەوەی زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ

"تەنیا ئەو توێژینەوانەیان بڵاوکردووەتەوە کە زۆرتر
0.265 seconds