وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پەیامێک لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا

لەلایەن هۆشەنگ دارا 19/5/2017
 نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

رووداو - هەولێر

رێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بەبۆنەی کۆچی دوایی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: نەوشیروان مستەفا لە بیرەوەری کورددا وەک سەرکردەیەکی فیداکار و بەرگریکارێکی راستەقینەی مافەکانی مرۆڤ دەمێنێتەوە.

نیکۆڵای ئی. ملادێنۆڤ سەرەخۆشی لە خانەوادەی کۆچکردوو، گەلی کورد و گەلی عێراق دەکات و دەشڵێت: نەوشیروان مستەفا یەکێک بوو لەو کەسە دیارانەی عێراق و کوردستانی عێراق کە ژیانی خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆری دڕندە سەددام ‌حوسێن و، بۆ خەباتکردن لەپێناو داهاتووێکی باشتر بۆ هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق تەرخان کرد.

دەقی پەیامەکە:

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە کۆچی دوایی هاوڕێیەکی باش و کەسێکی نموونەیی ئاگادارکرامەوە - نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە کوردستان. 

لە دڵەوە سەرەخۆشیی دەردەبڕم بۆ خانەوادەکەی، گەلی کورد و گەلی عێراق. 

نەوشیروان مستەفا یەکێک بوو لەو کەسە دیارانەی عێراق و کوردستانی عێراق کە ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆری دڕندە سەددام ‌حوسێن و بۆ خەباتکردن لەپێناو داهاتوویەکی باشتر بۆ هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق. 

مستەفا لە بیرەوەریی کورددا وەک سەرکردەیەکی فیداکار و بەرگریکارێکی راستەقینەی مافەکانی مرۆڤ دەمێنێتەوە. 

با ئەو لە ئاشتیدا پشوو بدات. 

دڵسۆزتان
نیکۆڵای ئی. ملادێنۆڤ

رێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست - یونسکۆ

19ـی ئایاری 2017 
ئورشەلیم 



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

احمد حسن زێڕۆ | 19/07/2017 06:46:33 م
ده‌ستخۆش كاك ئاكۆ بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌نرخه‌ به‌بۆچوونی خۆم بۆچونی گشتی سوێد و میدیاو گه‌لی سوێد به‌مجۆره‌ نیه‌ كه‌ بالوێزه‌كه‌یان رای گه‌یاندووه‌ ،...
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (2)
omedxalid | 20/07/2017 03:46:21 ص
کاره کی چاک و پئویسته بلام نرخه که ی یکجار زوره
ZaNa KuRDi | 20/07/2017 04:44:45 م
بةراستي ئةمة شتيكي جاكة بؤ ئةم ولاتةي ئيمة دةست خؤشتي لة كشتان ئةكةم دةست خؤشي لةو كةسةش ئةكةم كة بيرؤكةي ئةم برؤزةيي دانا بةلام گةر بيريك لة...
ڤیدیۆ؛ بە هەلیکۆپتەر گەشتی شارەکانی کوردستان بکە
| 19/7/2017 | (4)
Azad Azad | 20/07/2017 03:47:16 م
كورد ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وی ماسی له‌ روبار بگرن قوله‌ پاشیان ته‌ڕ نه‌بێت....!!!
مەلا بەختیار: ئێران گشتپرسی رەتکردەوە و ئێمە داکۆکیمان لێکرد
| دوێنێ کاژێر 06:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە ئامەد و مێردین پشتیوانی بۆ فەڵەستین راگەیێندرا 1 کاژێر لەمەوبەر |

لە ئامەد و مێردین پشتیوانی بۆ فەڵەستین راگەیێندرا

هەنگاوەکانی ئیسرائیل سەرکۆنە کران زۆرتر
دەرمانێکی نوێ هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری سی چاکدەکاتەوە 1 کاژێر لەمەوبەر |

دەرمانێکی نوێ هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری سی چاکدەکاتەوە

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا پەسەندیکرد زۆرتر
0.156 seconds