وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کونسوڵی ئێران: هیوادارم خەڵک و سیاسییەکان شوێنی نەوشیروان مستەفا پڕکەنەوە

لەلایەن سامان بەشارەتی 19/5/2017
سەعدوڵڵا مەسعودیان، کونسوڵی ئێران لە سلێمانی

رووداو - سلێمانی

سەعدوڵڵا مەسعودیان، کونسوڵی ئێران لە سلێمانی، کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان بە خەسارەتێکی گەورە بۆ خەڵکی باشووری کوردستان دادەنێت و، هیواش دەخوازێت خەڵک و سیاسییەکان شوێنەکەی پڕکەنەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رووداو، سەعدوڵڵا مەسعودیان لەبارەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رایگەیاند "سەرەخۆشی لە خەڵک دەکەم، کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا وەک پێشمەرگەیەکی دێرین، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستانی عێراق، بەدڵنیاییشەوە جێگەی خاڵی ئەو بەدیاردەکەوێت و دەزانن نەبوونی ئەو چۆنە".

کونسوڵی ئێران لە سلێمانی هیوادارە خەڵک و سیاسییەکان شوێنەکەی پڕکەنەوە و گوتی: "هیوادارم سەرانی سیاسی، حیزبی و حکومی، بەتایبەتیش خەڵک، بە حەکیمی و دانایی شوێنەکەی پڕبکەنەوە، هەروەها جێگەی خاڵی وەک نەوشیروان مستەفا و مام جەلال و کەسانی دیکەش کە لە داهاتوودا ماڵئاوایی دەکەن و نامێنن، پڕبکەنەوە".

سەعدوڵڵا مەسعودیان پێشبینی کرد داهاتووی هەرێمی کوردستان رۆشنبێ و پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێت. گوتیشی "لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا کە لەم ناوچەیەم، هەرێمی کوردستانی عێراق لەنێوان پێنج یان شەش وڵات کە من تێیاندا ژیاوم، لەڕووی تێگەیشتنی قوڵیان لە مێژوو، نەک هەر لەوان کەمترنین، بەڵکو باشتر تێدەگەن، زیرەکی و وریایی ئەوان زۆر زۆرە، خەمتان نەبێ ئەم ئارامی و خۆشگوزەرانییەی ئێستاش دەهێڵنەوە".

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| دوێنێ کاژێر 09:58 | (1)
Iman Botani | 18/02/2018 11:21:51 ص
ئینجا پێی رازی دەبن...چ ئیشیکیان بەم و هاوشێوەیان ماوە؟
 سروە عەبدولواحید: هێشتا هەر گۆڕانم
| دوێنێ کاژێر 12:32 | (1)
Dlgash mzuri | 17/02/2018 05:01:31 م
ده ستت خوشى له نوسه ر ده كه م كاك شهريار به راستى زور به توانايه
كەرتی نەوتی عێراق؛ دوور لە ئامانجەكانی
| دوێنێ کاژێر 05:35 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عێراق سزا بۆ کۆمەڵێک ژنە ئەندامی داعش دەردەکات 32 خولەک لەمەوبەر |

عێراق سزا بۆ کۆمەڵێک ژنە ئەندامی داعش دەردەکات

سزای یەکێکیان لەسێدارەدانە زۆرتر
هەزار و 500 هاوژین و منداڵی چەکدارانی بیانیی داعش لە عێراق بەندن 1 کاژێر لەمەوبەر |

هەزار و 500 هاوژین و منداڵی چەکدارانی بیانیی داعش لە عێراق بەندن

وەیرێکی عێراق: بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی زۆرتر
0.344 seconds