وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە سلێمانی سێ رۆژ ماتەمینی راگەیێندرا

لەلایەن ئەركان عەلی 19/5/2017
 باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، فۆتۆ: فۆتۆ سەرتیپ عوسمان
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، فۆتۆ: فۆتۆ سەرتیپ عوسمان

رووداو - سلێمانی

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.

لە راگەیێندراوێکدا ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت:  بۆ رێزگرتن له‌ خه‌بات و ماندوبوونی و پێویستی ئه‌م سه‌ركرده  تێكۆشه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ و گه‌وره‌یی كۆسته‌كه،‌ سێ رۆژ ماته‌مینی له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین راده‌گه‌یێنین ( جگه‌ له وه‌زاره‌ته‌كانی  په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵاو ته‌ندروستی ) و، ئه‌و فه‌رمانگانه‌ش كه‌ حاڵه‌تی تایبه‌تیان هه‌یه‌.

کاژێر 8:00ـی سەر لەبەیانی رۆژی هەینی 19-5-2017، نەوشیروان مستەفا لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. رۆژی شەممەش لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەکەی لە گردی زەرگەتە دەنێژرێت.


دەقی راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی

خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان و ئازادی خوازان  
 
به‌ داخوپه‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19/5/2017 خه‌باتگێڕو ماندوونه‌ناسی دیار و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای زیاتر له‌ 50 ساڵ خه‌باتی كه‌م وێنه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ ژیانئاوایی لێكردین.

ئێمه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وێڕای ده‌ربڕینی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میمان به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوای ئه‌م سه‌ركرده‌ تێكۆشه‌ره‌وه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ خه‌بات وماندوبونی و پێویستی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ و گه‌وره‌یی كۆسته‌كه‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ 3 ڕۆژ ماته‌مینی  له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ڕاده‌گه‌یه‌نین ( جگه‌ له وه‌زاره‌ته‌كانی  په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵاو  ته‌ندروستی ) و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ش كه‌ حاڵه‌تی تایبه‌تیان هه‌یه‌.

له‌ كۆتایدا هیواخوازین گیانی كاك نه‌وشیروان ئاسوده‌ بێت و دوا كۆستی بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رز و كوردپه‌روه‌ر و تیكۆشه‌ره‌كه‌یان بێت .

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی     
19/5/2017

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

5234 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

احمد حسن زێڕۆ | 19/07/2017 06:46:33 م
ده‌ستخۆش كاك ئاكۆ بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌نرخه‌ به‌بۆچوونی خۆم بۆچونی گشتی سوێد و میدیاو گه‌لی سوێد به‌مجۆره‌ نیه‌ كه‌ بالوێزه‌كه‌یان رای گه‌یاندووه‌ ،...
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (2)
omedxalid | 20/07/2017 03:46:21 ص
کاره کی چاک و پئویسته بلام نرخه که ی یکجار زوره
ZaNa KuRDi | 20/07/2017 04:44:45 م
بةراستي ئةمة شتيكي جاكة بؤ ئةم ولاتةي ئيمة دةست خؤشتي لة كشتان ئةكةم دةست خؤشي لةو كةسةش ئةكةم كة بيرؤكةي ئةم برؤزةيي دانا بةلام گةر بيريك لة...
ڤیدیۆ؛ بە هەلیکۆپتەر گەشتی شارەکانی کوردستان بکە
| 19/7/2017 | (4)
Azad Azad | 20/07/2017 03:47:16 م
كورد ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وی ماسی له‌ روبار بگرن قوله‌ پاشیان ته‌ڕ نه‌بێت....!!!
مەلا بەختیار: ئێران گشتپرسی رەتکردەوە و ئێمە داکۆکیمان لێکرد
| دوێنێ کاژێر 06:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە ئامەد و مێردین پشتیوانی بۆ فەڵەستین راگەیێندرا 1 کاژێر لەمەوبەر |

لە ئامەد و مێردین پشتیوانی بۆ فەڵەستین راگەیێندرا

هەنگاوەکانی ئیسرائیل سەرکۆنە کران زۆرتر
دەرمانێکی نوێ هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری سی چاکدەکاتەوە 1 کاژێر لەمەوبەر |

دەرمانێکی نوێ هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری سی چاکدەکاتەوە

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا پەسەندیکرد زۆرتر
0.172 seconds