وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

نەوشیروان مستەفا کۆچی دوایی کرد

لەلایەن راوچی حەسەن 19/5/2017
کاژێر 8:00ـی سەرلەبەیانی رۆژی هەینی لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دواییکرد

رووداو- سلێمانی

رۆژی هەینی 19-5-2017، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

شۆڕش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند " پاش ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کاژێر 8:00ـی سەر لەبەیانی رۆژی هەینی 19-5-2017، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دواییکرد".

گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان گوتی "بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر رێباز و بەرنامەی ئەو سەرکردە مەزنە بەردەوام دەبێت بۆ خزمەتکردنی کوردستان".

شادیە رەسوڵ، پەیامنێری رووداو لەبەردەم ماڵەکەی نەوشیروان مستەفا گوتی "ئێستا تەرمی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە ماڵەکەی خۆیدایە و بڕیارە بەرەو مزگەوتی ئەحمەدی حاجی رەشیدی ببەن و دواتر بەرەو گۆڕستان بەڕێدەکرێت".

 

نەوشیروان مستەفا

-  رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانە.

-  ساڵی 1944 لە گەڕەکی سەرشەقام (بەرخانەقا)ی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە.

-  ساڵی 1967 کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.

 - لە سەرەتای حەفتاکان چووەتە نەمسا و ماستەری لەیاسای نێودەوڵەتی لە نەمسا خوێندووە.

- سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کار و چالاکی سیاسی کردووە و یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسی لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە، ساڵانی 1963 و 1964 بووەتە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان.

- ساڵی 1967 بووەتە ئەندامی لقی سلێمانی- پارتی دیموکراتی کوردستان باڵی مەکتەبی سیاسی.

- ساڵی 1969 خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری رزگاری بووە.

- یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

 

- سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەران بووە.

- درووستکەری باڵی ریفۆرمبوو لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

- تا ساڵی 2006 جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.

-  لە ساڵی 2006 وازی لە کاری حیزبی لە نێو یەکێتی ھێنا.

دواتر کۆمپانیای وشەی دامەزراند.

- لە ساڵی 2009  بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لیستی گۆڕانی دروستکرد. 

- چەندین کتێبی لە بواری سیاسیی و مێژوویی و ئەدەبی هەیە.

- لە ساڵی 1981 ژیانی هاوژینی پێکهێناوە.

-  باوکی دوو کوڕ و کچێکە بەناوەکانی نما، چیا، چرا.

 

کۆمێنتەکان

 
ahmed | 19/5/2017
ئه ى سه ركرده ى مه زن ئه ى پياوه شؤرش گيره كه ى كورد ئه ى مه زنترين مرؤڤ چاونه ترسه كه ى هه لمه ت و قوربانى هه لؤ به رزه فره كه ى ئازادى هه والى كؤچت هه موانى تاساند به لام مردن ميوانيكه بؤ مرؤڤه باشه كان بؤ كه سه سه ر به رزه كان مال ئاوا باوكى هه موان
ره شید | 19/5/2017
دوور له هه موو ململانیه سیاسیه کان کورد گه وره پیاویک و ریبه ریکی چاو نه ترسی له ده سدا .رووحی شاد و ریره وانی ریگه که ی به ئوسلوبیکی نوی دریژه ده ری ریبازه که ی بن
نیشانەکردن : نەوشیروان مستەفا
47638 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

سیامک | 18/06/2018 10:47:44 ص
کاک مولوی ئاگادار بیت کوردوستانیش 20 دولار له هه ر گه شتیاریکی ئیرانی وه ر ده گریت بو هاتنه هه ریمی کوردستان
 ژمارەی گەشتیارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەرێمی كوردستان كەمیكردووە
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (1)
جوتیار هەورامی | 18/06/2018 10:40:04 ص
به راستى خوپيشاندان سيستةمى ناشةرعى و غةربية جگة لة كاولكارى و ويرانكارى و مايةپوچ بوون هيچى ترى لي بةرهةم ناييت
  چیرۆکی یەکێک لەو گەنجانەی بووە هۆی سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لە دەرعا
| 9 کاژێر لەمەو بەر | (1)
شازاد سیروان | 16/06/2018 08:07:38 م
پێم وا نییە جەنابیشت شارەزای زمان بیت. هەندێ لە بۆچوونەکان تەنیا قسەی بازاڕین و هیچی دی. ئێستا ئەو دەرفەتەم نییە هەموو هەڵەکانتان ڕاست بکەمەوە. دەڵێی...
احمد خسن زێڕۆ | 18/06/2018 08:45:33 ص
ده‌ستخۆش مامۆستای هێژا به‌ڕاستی به‌ نرخ بوو ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ زۆر پێویستن ، ڕاگه‌یاندن له‌م باره‌یه‌وه‌ كه‌مو كوڕی زۆره‌ كه‌ تا ئێستا وه‌كو...
تکایە بەرۆکی زوانی کوردی بەردەن
| 14/6/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن 2 کاژێر لەمەو بەر |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا 6 کاژێر لەمەو بەر |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
 ژمارەی کوژراوانی ئێران لە سووریا گەیشتە 52 چەکدار 6 کاژێر لەمەو بەر |

ژمارەی کوژراوانی ئێران لە سووریا گەیشتە 52 چەکدار

بنکەیەکی سەربازیی حکومەتی سووریا بۆردوومانکرا زۆرتر
0.281 seconds