وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران هیوادارە گۆڕان له‌ تێكۆشانی نه‌وشیروان مسته‌فا بەردەوامبێت

لەلایەن دەرباز ساڵح 19/5/2017
کۆچکردوو نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان‌
کۆچکردوو نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان‌

رووداو - هەولێر

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان‌، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ و خانه‌واده‌ى کۆچکردوو ده‌كات و، هاوده‌ردى و هاوخه‌مییان له‌گه‌ڵ ده‌رده‌بڕێت.

ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران هیوادارە بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ خه‌بات و تێكۆشان بۆ به‌دیهاتنى داوا ره‌واكانى گه‌لى كوردستان و ئامانجه‌كانى به‌رده‌وامبێت، كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پێناویاندا ته‌مه‌نێكى درێژى خه‌بات و پێشمەر‌گایه‌تى به‌ڕێكرد.

کاژێر 8:00ـی سەر لەبەیانی رۆژی هەینی 19-5-2017، نەوشیروان مستەفا لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. رۆژی شەممەش لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەکەی لە گردی زەرگەتە دەنێژرێت.


دەقی پرسەنامەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا:

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ته‌واوى ئه‌ندامان، لایه‌نگران، دۆستان و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌ین و هاوخه‌مى و هاوده‌رمیمان له‌گه‌ڵیان ده‌رده‌بڕین. له‌ یه‌زدانى دلۆڤان داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه‌ دوایین كۆست و خه‌مى خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بێت.

هیوادارین بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ خه‌بات و تێكۆشان بۆ به‌دیهاتنى داوا ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان و ئامانجه‌كانى به‌رده‌وام بێت كه‌ به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پێناویاندا ته‌مه‌نێكى درێژى خه‌بات و پێشمەر‌گایه‌تى به‌ڕێ كرد.

هاوده‌ردى و هاوخه‌میمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌.

انا لله وانا الیه راجعون.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19/5/2017


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/02/2018 08:42:43 ص
Dastxosh
یاسین حه‌مه‌ غه‌ریب | 22/02/2018 02:17:42 م
ئه‌ڵێن مێژوو وانه‌یه‌ بۆ داهاتوو ، به‌ڵام وانەیه‌ بۆ قوتابیان یان بۆ سیاسیەکان؟ هه‌ندێک له‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ مێژوو ده‌زانن هه‌تا...
سەردەمی حوكمی ئامۆزاكان
| 20/2/2018 | (2)
دڵخواز | 21/02/2018 07:51:12 م
بە بڕواى من هۆى سەرەكى ئەو پێشهاته خەمۆكى دواى مناڵ بوونه، هيوادارم هەموو هاوژينەكان لەوە ئاگادار بن و دواى مناڵ بوون ئەگەر نيشانەى خەمۆكيان لە...
ژنێكی 20 ساڵان خۆی دەسووتێنێ
| دوێنێ کاژێر 06:58 | (1)
ره شید | 20/02/2018 05:13:13 م
به ریز کاکه "ئاکو" و هاورییانی به ئه مه گی رووداو، هه مووخه لکی کوردستان ته واوی ئازادیخوازان و ئه سحابی قه له م و راگه یه نه ره گشتیه کان شه ریکه خه...
سارا | 21/02/2018 05:03:02 ص
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هید شیفاهه‌تا هه‌تایه‌ یادی بۆ هه‌میشه‌ یادی له‌ دڵماندا زیندووه‌. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نێن بۆ بنه‌ماڵه‌ی...
ساڵیادی شەهید شیفا
| 20/2/2018 | (2)
سێنیار بامەڕنی | 20/02/2018 03:59:47 م
بەڵكو میلیشیاكانی سەربە #ئیران چوونە نێو #عەفرین، هەروەك چۆن لەسایەی خیانەتكارییەكەی 16ـی ئۆكتۆبەر حەشدی شەعبی سەر بەئیران هاتوونەتە نێو كەركوك.
هێزە شەعبییەکانی سەر بە حکومەتی سووریا چوونە نێو عەفرین
| 20/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بە بەشداری سێ پارێزگاری کوردستان بەڕێوەدەچێت دوێنێ کاژێر 01:04 |

کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بە بەشداری سێ پارێزگاری کوردستان بەڕێوەدەچێت

هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو رێککەوتنی پاریس بۆ زۆرتر
خوێندنەوەیەك بۆ رۆمانی دوێنێ کاژێر 09:26 |

خوێندنەوەیەك بۆ رۆمانی "پێنجەمین كتێب"ـی جەبار جەمال غەریب

چەند ساڵێكە هەوڵی وەرگێڕانی دەقی ئەدەبی كوردی بۆ زۆرتر
0.313 seconds