وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

فەرەیدوون عەبدولقادر: مەسعود بارزانی سەروەتێکە بۆ کوردستان

لەلایەن رووداو 19/6/2017
فەرەیدوون عەبدولقادر لە رووداوی ئەمڕۆ

رووداو - هەولێر

ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان دەڵێت: "بۆ ئەم دۆخەی ئێستا کاک مەسعودم بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێباشترە لە هەر کەسێکی دیکە". 

لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی رووداو، فەرەیدوون عەبدولقادر گوتی: "ئەگەر کاک مەسعود واز لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بهێنێت، دەچم داوایلێدەکەم وازنەهێنێت"، چونکە، وەک ئەندامەکەی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، باسیدەکات "بارزانی بەفەرمی و غەیرەفەرمی سەرۆکایەتیی ئەم هەرێمە دەکات، سەرۆکی وڵاتان و پەرلەمانتاران و سەرۆکی حیزبەکان و کۆمپانیاکان و ژەنەڕاڵە بیانییەکان هەموویان دەناسێت". 

فەرەیدوون عەبدولقادر گوتیشی: "ئەمە سەروەتێکە، چۆن بیگۆڕمەوە بە کەسێکی نەشارەزا، لەکاتێکدا هێشتا دەوڵەت نیم و دەمەوێ کاربکەم بۆ سەربەخۆیی وڵات و میللەتەکەم؟".

سەبارەت بە دانوستاندنی لایەنەکانیش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و دروستکردنی کۆدەنگی بۆ گشتپرسی، فەرەیدوون عەبدولقادر داوای لە بارزانی کرد دەستپێشخەرییەک بکات و کۆدەنگییەکە دروستبکات، بەڵام گوتیشی: "دەبێ هێڵی سوور لەسەر ئەوە دابنرێت کە دەڵێن با سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وای لێبکرێت و وای لێبکەین. ئێستا کارێکی باش نییە دەستکاریی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکرێت." 

دەربارەی پێداگیریی بزووتنەوەی گۆڕانیش لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەندامەکەی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان گوتی: "کاتی خۆی کاک مەسعود پێیگوتم دەمەویست واز لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بهێنم و بەفەرمی رایبگەیێنم کە کەسێکی دیکە دیاری بکرێت، بەڵام ئەو رووداوەی گۆڕان هاتەپێشەوە و وایلێکردم سڵ بکەمەوە و بوەستم، بۆئەوەی دەستکەوتەکانمان لەکیس نەچن". 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

شێرکۆ | 10/12/2017 12:46:20 م
فیرعەون و دزە گەورەکان خۆتانن سەرۆک حزب و ئەندام مەکتەب سیاسی و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکان بە تایبەتی پارتی و یەکێتی، وە ئەندامانی...
قوباد تاڵەبانی: هێشتا ئازایەتیمان نەبووە رووبەڕووی فیرعەون و دزە گەورەکان ببینەوە
| دوێنێ کاژێر 01:13 | (1)
Rebwar | 10/12/2017 08:04:01 ص
Dastxosh bo am babata grnga u matrsidara, ba rasty agar pisbuni aww u zhinga grngi penadret awa matrseaky gawra barokman dagret, hiwadarin hkumat u...
ئاوی تانجەرۆ لە سلێمانی بەتەواوی پیسبووە و مەترسیدارە
| دوێنێ کاژێر 08:38 | (1)
آهورا | 09/12/2017 11:22:27 م
کورد هر کورده و پیشمرگه ش قارمان و هیرکولی آو گه له و بویر و نه ترسه، هموشیان باش دزانن ،عبادی له رق و کینه وه و مالکیش لبر برژوندی هلبژاردنی...
ئەندام دیلان | 10/12/2017 06:57:47 ص
نابێ سیقوی پێ بکرێتەوە، بۆ فریودانی دووبارەی کوردە، دوژمنانمان باش دەزانن کورد بە چی هەڵدەخڵەتێنرێ، عەڕەب و تورک و فارس قەت پاکییان نایە لەگەڵ ئێمە،...
بەپێچەوانەی عەبادی، مالیکی ستایشی پێشمەرگە دەکات
| دوێنێ کاژێر 09:55 | (3)
mahamad kurdish | 09/12/2017 10:08:45 م
هه‌موو دونيا ده‌زانێت پێشمه‌رگه‌ چى كردوه‌ ئه‌مريكا بۆيه‌ ناوى كورد ناهێنێت چونكه‌ مه‌سله‌حه‌تى خۆيتێدايه‌ عه‌باديش بۆيه‌ ناوى نه‌هێنا چونكه‌ چاوى...
ئەمریکا: کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی خاکی عێراق مانای کۆتاییهاتنی داعش نییە
| دوێنێ کاژێر 10:47 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.468 seconds