وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

داواکارى گشتى بڕیاردەدات گۆڕەکەی دلین هەڵبدرێتەوە

لەلایەن رووداو 19/6/2017
دواى تێپەڕبوونى شەش مانگ بەسەر کوشتنەکەیدا
دواى تێپەڕبوونى شەش مانگ بەسەر کوشتنەکەیدا

رووداو - دهۆک

دواى تێپەڕبوونى شەش مانگ بەسەر مەرگی ئافرەتێکى تەمەن 22 ساڵ، داواکارى گشتى لەسەر داواى کەسوکارى ئەو ژنە، بڕیارى هەڵدانەوەى گۆڕەکەی و پێکهێنانى لێژنەیەک بۆ پشکنینى تەرمى ئافرەتەکە دەدات.

دلین ئەحمەد حەسەن، دانیشتووى شارى دهۆک شەش مانگ لەمەوبەر رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى دهۆک کرا، ئەوکات هاوژینەکەى و ماڵى خەزوورى دلین گوتیان "دلین بەهۆى خواردنى بڕە حەبێکى زۆر رەوانەى نەخۆشخانە کراوە". بەڵام دایکى دلین دەڵێت کچەکەى بەهۆى ئەشکەنجەدانەوە رەوانەى نەخۆشخانە کرابوو، رۆژى دواتر رەوانەى نەخۆشخانەیەکى هەولێر کراوە و لەوێ گیانى دەرچووە.

دواى سێ مانگ، دایک و باوکى دلین گومان لە مردنى کچەکەیان دەکەن، دوو مانگ لەمەوبەر لەڕێگەى پارێزەرێکى خۆبەخشەوە لە دادگاى دهۆک داواى هەڵدانەوەى گۆڕى دلینیان کرد.

پارێزەر هەڤاڵ وەهاب کە خۆبەخشانە کار لە دۆسیەى دلین دەکات بە (رووداو)ى گوت "بۆ باشتر بەدواداچوونی ئەو دۆسیەیە، لە سەرەتای مانگی چوار داوام لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی هەولێر کرد کە دۆسیەى دلین لە دهۆکەوە بگوازنەوە هەولێر، پاشان لە رۆژی 5-4-2017 بە نووسراوێکی فەرمی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بە وەکالەت داواى لە دادگای لێکوڵینەوەی توندوتیژیی خێزانی دهۆک کرد مەلەفەکەى دلین رەوانەى هەولێر بکەن".

پارێزەرى دلین دەڵێت دواى ئەوەى موفاتەحەى داواکارى گشتییان کردووە، سەرۆکایەتى داواکارى گشتى بە نووسراوى ژمارە (6/د/436) لە رۆژى 13/6/2017 کە ئاراستەى فەرمانگەى داواکارى گشتى دهۆکى کردووە، دوو بڕیارى لەبارەى دۆسیەى دلین دەرکردووە.

وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە "پێکهێنانى لێژنەیەکى تایبەت لەلایەن وەزارەتى تەندروستى کە پێکهاتبن لە پزیشکی جۆراوجۆر لە پسپۆڕییەکان بە سەرپەرشتی ئەندامانی داواکاری گشتی بۆ دەستنیشانکرنی هۆکاری کۆچی دوایی تاوانلێکراو". 

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە "داواکردنی هەڵدانەوەی گۆڕ بە سەرپەرشتی لێژنەی دروستکراوی وەزارەتی تەندروستی بۆ تەشریحکردن و دیاریکردنى هۆکاری مردنی ناوبراوە، چونکە نەخۆشخانە ناتوانێت دەستنیشانى هۆکارى مردن بکات بەشێوەیەکى دڵنیاکەر، بەبێ تەشریحکردن".

سەرۆکایەتى داواکارى گشتی لە نووسراوەکەدا گلەیى لە داواکارى گشتیى تایبەتمەند لە دۆسیەى دلین کردووە و دەڵێت "وەکو پێویست ئەرکى سەرشانى خۆى جێبەجێ نەکردووە لە رووى پێشکەشکردنى داواکارى و دەربڕینى راو تێبینییەکانى لەسەر داواکە".

پارێزەرى دلین دەڵێت: "چاوەڕێى وەڵامى فەرمانگەى داواکارى گشتى دهۆک دەکەین بۆ دروستکردنى لێژنە و هەڵدانەوەى گۆڕى دلین".

دلین ئەحمەد، لە تەمەنی 15 ساڵیدا بەمێرد دراوە بە گەنجێکی خەڵکی دهۆک. رۆژى 29/12/2016 لە رووداوێکى گوماناویدا لە نەخۆشخانەیەکى شارى هەولێر گیانى سپارد و دوو منداڵى لە دواى خۆى جێهێشت.

فەوزیە سدیق، دایکی دلین بە (رووداو)ى گوت "کچەکەم هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ماڵی خەسووی نەبوو، ئێوارەیەک لە ماڵی ئێمە چووەوە، رۆژی دواتر خەزوورى دلین تەلەفۆنى کرد و گوتى کچەکەت حەبى خواردووە و ویستوویەتى خۆى بکوژێ و ئێستا لە نەخۆشخانەیە، کە چوومە لای کچەکەم بینیم قسە ناکات، سەرەتا نەیانهێشت تەماشاى جەستەى بکەم، بەڵام پاش چەند کاژێرێک تەماشام کرد جەستەى هەموو شوێنی لێدان بوو، ئێستا وێنەکانى جەستەى کە ئەشکەنجە دراوە وەکو بەڵگە لەبەردەستمانن، رۆژی دواتر کە باسى ئەشکەنجەدانى دلینم کرد، یەکسەر رەوانەى نەخۆشخانەیەکى هەولێریان کرد و لەوێ مرد".

سەبارەت بە تۆمارکردنى سکاڵا لەسەر بنەماى ئەو گومانانەى هەیانبوو، دایکى دلین گوتى "هەر دواى تەواوبوونى پرسەى دلین، سکاڵامان تۆمار کرد، بەڵام ماڵە خەزوورانى دلین هەڕەشەیان لێکردین، بۆیە وازمان لە سکاڵاکە هێنا. دواى سێ مانگ وێنەکانى جەستەى دلینم پێشانى پارێزەرێک دا، ئەویش یەکسەر گوتى زوڵمێکى زۆرى لێکراوە و ئامادەیى خۆى نیشاندا بە خۆبەخش کار لە دۆسیەکە بکات". 

دایکى دلین گوتیشى "هەتا هۆکارى مردنى کچەکەم ئاشکرا نەبێ وازناهێنین".

بەشیر حەمید کە پارێزەری ماڵی خەزوورى دلینە، پێشتر بە (رووداو)ى گوتبوو "ئێمە بەڵگەى تەواومان هەیە کە دلین 30 دەنکە حەبى خواردووە و هەر بەهۆى ئەو حەبانەش گیانى لەدەستداوە".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن :
44170 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Daro | 23/06/2017 12:43:10 م
10چرکە زۆر زۆڕە ، چونکە ئەو چەکە 850مەتر دەبڕێت لەچرکەیەکدا.
نیشانەشکێنێکی کەنەدی بە کوشتنی چەکدارێکی داعش ریکۆردێکی تۆمارکرد
| دوێنێ کاژێر 03:15 | (1)
جه مال پاک سرشت | 22/06/2017 09:54:43 م
من به یه ک جار وازم له جگه ره کیشان هینا و ئیستا زور زور زور ته ندروستم و هه ناسه م خوش تره
گۆران لوقمان
گۆران لوقمان | 23/06/2017 12:49:58 ص
من واز لە جگەرە دێنم زۆر سوپاس بۆ ئەو خەڵاتانەی داتان ناوە.من نامەوێت خەڵاتی من وازلێنان لە جگەرەیە
پرۆژەی وازهێنان لە جگەرەکێشان
| 22/6/2017 | (3)
بەرزان | 22/06/2017 09:01:27 م
ئەی بۆ ئەو کوردانەی کە لە ئەمریکان دەنگ چۆن بدەین؟
کۆمیسیۆن: سندووقی گشتپرسی لە بەغدا دادەنرێت
| 22/6/2017 | (1)
هةفال | 20/06/2017 10:26:34 م
ناوى خؤم جؤن تؤمار بكةم
فاضل | 21/06/2017 10:12:36 م
سلاو من جون خؤم تؤمار بكةم
رووداو خەڵاتی ئەو کەسانە دەکات کە واز لە جگەرەکێشان دەهێنن
| 19/6/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 بارزانی پەیامێک ئاراستەی گەلی کوردستان دەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

بارزانی پەیامێک ئاراستەی گەلی کوردستان دەکات

ئاواتەخوازە کوردستان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی زۆرتر
نێچیرڤان بارزانى هیوادارە ئەم جەژنە ببێته‌ هانده‌ر بۆ كارى پێكه‌وه‌یى 3 کاژێر لەمەو بەر |

نێچیرڤان بارزانى هیوادارە ئەم جەژنە ببێته‌ هانده‌ر بۆ كارى پێكه‌وه‌یى

پەیامێک بەبۆنەی جەژنی رەمەزان بڵاودەکاتەوە زۆرتر
داعش قه‌ره‌ته‌په‌ تۆپباران ده‌كات 3 کاژێر لەمەو بەر |

داعش قه‌ره‌ته‌په‌ تۆپباران ده‌كات

دوو هاووڵاتی مەدەنی کوژران زۆرتر
0.204 seconds