وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

وردبینیكردن لە ناوی مووچەخۆرانی بایۆمەتری دەستپێدەكات

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 19/6/2017
"15 رۆژی دیکە ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکرێت، کە دوومووچەی نایاساییان هەیە "

رووداو - هەولێر

گوتەبێژی پرۆسەی بایۆمەتری مووچەخۆران، رایگەیاند دوای داخستنی سەرجەم پەنجەرەكانی تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆران، دەست بە وردبینیكردن لەناوی مووچەخۆران دەكەن، ئامانجیشیان لەو كارە ئاشكراكردن ‌و بڕینی مووچەی ئەو كەسانەیە كە بەنایاسایی زیاد لە مووچەیەكیان وەرگرتووە.

سەمیر هەورامی، گوتەبێژی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كارەكانی پرۆسەی تۆماركردنی مووچەخۆران، كۆتاییان هاتووە ‌و، گوتی "لەئێستاوە دەست بە وردبینیكردن لەناوی ئەو كەسانە دەكەین كە تۆماركراون، هەر نایاساییەك كرابێت، ئاشكرا دەكرێت، ئەو پرۆسەیەش نزیكەی 15رۆژی پێدەچێت".

گوتەبێژی پرۆسەی بایۆمەتری باسی لەوەش كرد، لە مانگی نۆوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەسەر لیستی تۆماری نوێ‌ بایۆمەتری دابەش دەكرێت، لەبارەی ئەو كەسانەش كە كۆدی بایۆمەترییەكەیان ونكردووە، سەمیر هەورامی گوتی "ئەوە نابێتە كێشە، هەر بە ژمارەی ئەو ناسنامەی خۆی پێتۆماركردوە، ناوەكەی دەدۆزرێتەوە و بەبێ‌ گرفت مووچە وەردەگرێت".

بۆ نەمانی دوومووچەیی ‌و، پاکكردنەوەی لیستی مووچەخۆرانی حكومی لەهەر كەموكوڕیەك، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 10-10-2016 بڕیاریدا لیستی مووچەخۆرانی حكومی بكاتە ئەلیكترۆنی، ئێستا تۆماركردنی مووچەخۆران، كۆتایی هاتووە نزیكەی یەک ملیۆن و 202 هەزار مووچەخۆر خۆیان تۆماركردووە، لە كاتێكدا دەبووایە یەک ملیۆن  304هەزار مووچەخۆر ناویان تۆمار بكردایە، بەڵام هێشتا هێزەكانی ئاسایش ‌و ئەو مووچەخۆرانەی لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان یاخود لە مۆڵەتی ساڵانەدان، ماون خۆیان تۆمار بكەن.

 پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار
نیشانەکردن : بایۆمەتری
5347 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| 19/10/2017 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جەعفەری بۆ قسەکردن لەبارەی گرێبەستەکانی رۆسنەفت و کوردستان دەچێتە رووسیا 11 کاژێر لەمەو بەر |

جەعفەری بۆ قسەکردن لەبارەی گرێبەستەکانی رۆسنەفت و کوردستان دەچێتە رووسیا

بەفەرمی ناڕەزایەتیی خۆی دەردەبڕێت زۆرتر
راپۆرتی سووتاندنی 150 ماڵ لە خورماتوو گەیشتووەتە نەتەوە یەکگرتووەکان 12 کاژێر لەمەو بەر |

راپۆرتی سووتاندنی 150 ماڵ لە خورماتوو گەیشتووەتە نەتەوە یەکگرتووەکان

بەرامبەر پێشێلکارییەکان بێهەڵوێستە زۆرتر
دوایین زانیاری لەبارەی رەوشی پردێ 13 کاژێر لەمەو بەر |

دوایین زانیاری لەبارەی رەوشی پردێ

هیچ پێشڕەوییەک نەکراوە زۆرتر
0.531 seconds