وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

یەكێتی بۆ ئاشتەوایی لەنێوان گۆڕان و پارتی دەست بە هەوڵێكی نوێ دەكات

لەلایەن رووداو 19/6/2017
سەرکردایەتیی یەکێتی دوای جەژنی رەمەزان کۆدەبێتەوە
سەرکردایەتیی یەکێتی دوای جەژنی رەمەزان کۆدەبێتەوە

مەحموود یاسین كوردی و نەوزاد مەحموود
رووداو – سلێمانی

سەركردایەتی یەكێتی لە دوایین كۆبوونەوەی خۆیدا، مەكتەبی سیاسییان راسپارد بۆئەوەی دەست بە هەوڵێكی نوێی ئاشتەوایی لەنێوان گۆڕان و پارتی بكەن.

رۆژی یەكشەممە، 18/6/2017 سەركردایەتی یەكێتی كۆبووەوە و دوای كۆبوونەوەكەش بەیاننامەیەكی دەركرد كە تێیدا رایگەیاند، بە مەرجی دەركردنی یاسایەك لە پەرلەمانەوە پشتگیری لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی دەكەن.

حامیدی حاجی غالی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە (رووداو)ی گوت "دەبێ پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە و یاسایەك بۆ گشتپرسی دەربكات، ئێمەش وەك یەكێتی هەوڵێكی دیكە دەدەین لەگەڵ گۆڕان و پارتی بۆ ئەوەی رێكبكەون و پەرلەمان كارا بكرێتەوە".

رای زۆربەی بەشداربووانی كۆبوونەوەی سەركردایەتی ئەوە بووە كە پێویستە یەكێتی پشتگیری پرۆسەی گشتپرسی بكات، بەڵام پێویستی بە پاڵپشتی یاسایی هەیە و دەبێ پەرلەمان كارابكرێتەوە.

ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە (رووداو)ی گوت "ئێمە سوورین لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان و دەركردنی یاسایەكی تایبەت بۆ گشتپرسی، چونكە ئەم پرۆسەیە پێویستی بە كۆدەنگی و یەكڕیزی هەیە، یەكێتی لەگەڵ پارتی و گۆڕان و لایەنەكان لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێ‌".

(رووداو) زانیویەتی چەند ئەندامێكی سەركردایەتی لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا داوایان كردووە پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان باس نەكرێ‌، چونكە ئەم بابەتە پەیوەندی بە پارتی و گۆڕانەوە هەیە.

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت: "هەموو هەوڵی خۆماندا تاوەكوو كاك مەسعود بارزانی رازی بوو گۆڕان سەرۆكایەتی پەرلەمان وەربگرێتەوە و یوسف محەممەدیش سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتن بكات، گوڕانیش پێیانگوتین كێشەیان لە گۆڕینی یوسف محەممەد نییە، كەچی ئێستا پەشیمان بوونەتەوە، بۆیە نابێ‌ چیدیكە یەكێتی باجی رەفتاری پارتی و گۆڕان بدات".

نەسروڵڵا سورچی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە (رووداو)ی راگەیاند :"لەبەر ئەوەی دوای جەژن كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی دەكرێ‌، پێش جەژن یەكێتی هەوڵ دەدات لەگەڵ پارتی و گۆڕان گفتوگۆ بكات. یەكێتی ناچێتە نێو ئەو ململانێیەی كە دەبێ قسەی گۆڕان بێ یان پارتی لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان، دەبێ خۆیان رێكبكەون".

لە راگەیێندراوی كۆبوونەوەكەی یەكێتیدا هاتووە، وەڵامی نەخشەڕێگەی یەكێتی، لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە خوێندرایەوە و بڕیاردرا سەركردایەتی بۆچوونی خۆیان دەربارەی بدەنە مەكتەبی سیاسی و مەكتەبی سیاسیش لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتیدا، بكەوێتە گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە ئامانجی هاوسەنگی و شەراكەتی راستەقینە، لەهەموو ئاست‌ و ئاراستەكاندا.

نەسروڵڵا سورچی دەڵێ پارتی لە وەڵامەكەیدا هاوڕایە لەسەر چاككردنی بژێویی خەڵك و مووچە و سوككردنی باری گوزەرانی خەڵك و فەرمانبەران، بەڵام بۆ مەسەلەی ئاڵوگۆڕی پۆستەكان و گۆڕانكارییەكان گوتوویانە پێویستە بە رێككەوتن بێ و هەروەها بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانیش پارتی پێی باشە بە رێككەوتن بێ لە نێوان لایەنەكان".

لە كۆبوونەوەی رۆژی 13/6/2017ی نێوان مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی رازی بوو پەرلەمان كارا بكرێتەوە و یوسف محەممەد سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتن بكات، پاشان دەستەیەكی نوێ بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەستنیشان بكرێ و گۆڕان كەسێكی دیكە لەجێگەی یوسف محەممەد دابنێت، ئەو پەیامەش بە بزووتنەوەی گۆڕان راگەیێندرا، بەڵام گۆڕان رەتیدەكاتەوە.

سەربەست لەزگین، ئەندامی سەركردایەتی پارتی بە (رووداو)ی راگەیاند :"پارتی لەگەڵ كاراكردنەوەی پەرلەمان و رێككەوتن و كۆدەنگی نیشتمانییە، پێمانباشە پەرلەمان پێش بەڕێوەچوونی گشتپرسی كارا ببێتەوە، بەڵام گشتپرسی پێویستی بە بڕیاری پەرلەمان نییە، بەڵكو پەیوەستە بە هەموو خەڵكی كوردستان و مافی گەلێكە، جگە لەوە لایەنەكان رێككەوتوون و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش كۆمیسیۆنی راسپاردووە بۆ ئەوەی ئامادەسازی بۆ ئەو پرۆسە نیشتمانییە بكات".

کۆمێنتەکان

 
كامه‌ران كوردی | 19/6/2017
له‌ دواین كۆبونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ پێی به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌رده‌وێت به‌ ناراسته‌و خۆ دژایه‌تی ریفراندۆمیان ڕاگه‌یاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌رجی پێشوه‌خته‌ بۆ رێفراندۆم وا ده‌گه‌یه‌نێت له‌ سه‌ربه‌خۆیی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ ش پیشه‌ی له‌مێژینه‌ی یه‌كێتیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دۆزی كوردستان له‌ هه‌مبه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین .
عادل محمد
عادل محمد | 19/6/2017
هەشتەمین سەرسوڕ ‌هێنەرە جیهانیەکە، لە هەریمەکەی کوردوستانە! لەسەرو بەندی دوای رەتکردنەوەی گۆڕان بۆ چۆنیەتی بەشداربوون لە پرۆسەی ڕیفراندۆم، کە نەک هەر رازی نەبوو، بە گەڕانەوە، بەڵکو لەئەگەری ڕازی بوونیشیدا، یەکەمین داواکاریان هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بووە، واتە ئەوە قسەی بێ مانایە، کە کێشەی ئەوان پەک کەوتنی پەڕلەمانە و نەبوونی رۆڵیەتی لەو پرۆسەی ریفراندۆمەدا. بەڵکو هەموار کردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لە ئەولەویەتی پرۆسەی کاری بەشداربوونیانە لەو حکومەتەوە لەو ڕیفراندۆمە دا. ئەمە بۆ پارتیو بۆ حکومەتەکەی ئەوەندە بەسە بووترێت؛ ئەوکەسە کەسە کە ئەلفێکی بەسە، چونکە گۆران بۆی داون لەبنە کولەکە، جا یان لەنەفامیانە لەئاستی سیاسەت وبیرکردنەوەیان بۆ ئەمرۆی دۆزی کورد، یان بە پشت بەستن بە شتێک توانراوە وابڵێن بە ڕاشکاوی. ڕاستە لەناو گۆڕاندا ئێستا باو باوی ئەوەیە، کە کام ئەندام و هە ڵسوراوبەپلەی یەکەم لە پێشەوەیە لەدژی حکومەتی هەرێم و پارتیە و وەلەم رۆدا بەتایبەت دژی ڕیفراندۆم، ئەوە ئەو کەسە هەم خۆی وا دادەنێت کە یەکەمین و سەرسەخت ترین میراتگری کاک نەوشیروانەو، وە هەم دیارە هەواداریشیان هەر وا پیوانەی دەکەن. یەکیەتیش لەدوای ئەوەی کە بۆ نانخواردنیش دەڵێن بە پیی کۆبونەوەیەک بریارمانداوە کە چی بخۆین، ئاوهاش بەهۆی نەبوونی مەرجەعیەتی ىریاردان، کەوتنە کۆبونەوە، بەڵام سەداو ئەنجامی کۆبونەوەکەیان زۆر جیاواز دەرکەوت لە بۆچوونی پێش بینی کراو بەپێی هەڵویستان لەسەر ڕیفراندۆم لە پێشتردا. ئەمجارەیان، زانیان گؤڕان وەک بەبن بەست گەیشتبێت وایە، بۆیە بۆ بێ با هەنسەدان بەو بۆچونەی گۆڕانی برا بەشیان، و بۆ ئەوەی ئەو بۆچونە هەرچۆنێک بێت زیندو ڕابگرن، تا بەوە وا لەپارتیو حکومەتەکەی بکەن، بەدەستی خۆی کفن ودفنی ریفراندۆم بکات. لێرەوە سەرسوڕ هێنەرەکە دەبینین؛ تا ئێستا هیچ رەتدانەوەیکی نێو دەوڵەتیو ناوچەییی بەفەرمی رەتی ڕیفراندۆمیان نەکردۆتەوە لەسەر ئەوەی کە چونکە لەپەرلەمانەوە دیراسە نەکراوەو لە پەرلەمانەوە یاسای بۆ دەرنەچوە. تەنانەت خودی حەادیو حکومەتەکەی دەلین پارتە کوردیەکان لەسەری کۆک نین بە کۆمەڵ، ئەوە نیگەرانی بەغدایە، نەک پەرلەمان، ئەوە خۆمانین کۆسپ لەبەردەم خۆماندا قوت دەکەینەوە، کە گوایە یاساو پەرلەمان نیە ئەو پرۆسەیە یاسایی بکات. بەڵی ئیستا یەکەیتی دەڵیت یەکێک لەبریارەکانی کۆبونەوەکەیان ئەوەیە کە ئەوان پشت گیری لە ڕیفراندۆمێک دەکەن کە دەبێت بەیاسایەک لە پەرلەمانی کوردوستانەوە پشت گیری لێ بکرێت[[ ئەمە وەک ئەوە وایە؛ دەڵین شەل نیە و پای شکاوە، کوێر نیەو بەڵام بی چاویلکە ناتوانێت بخوێنێتەوە، بێ خەبەر لەوەی گەر چاویلکە نەبێت ئەوە کوێرە یان پلەیەک لە کویری هەیە]]. ئەگەر یەکیەتی لەتەرەفی ڕیفراندۆمە وەک کوردایەتی ئەوە ڕیفراندۆم مەرجی تیا نیە، ڕیفراندۆم بریتیە لەدەنگ دان، ئایا دەنگ دەدەیت بەبەڵی یان نەخێر جا وەک حزب بێت یان وەک تاک، گرنگ دەنگ دانە، ئەوەی ناوێت بڵێی گەر سندوقی دەنگ دان لەبەردەم ماڵەکەم دا نەبێت دەنگ نادەم، لەکاتێکدا پەک کەوتە نەبیت، کە ئەوکات دەتوانی داوای وەسیلەی گواستنەوە بکەیت بۆ چوونت بۆ دەنگ دان. دەگیان دەپرسریت ئایا تۆ کاڵەک خۆری یان بیستان ڕن. بەمەرج دانانی ئەو ریفراندۆمە کە دەبێت یاسایەک پشتیوانی لێ بکات لەپەرلەمانەوە، بەتایبەت بە دەرنەخستنی ئەلتەر نەتیڤ[[کە دەکرێت لەکۆبونەوەکاندا، باسبکرێت]] ، ئەوە ڕێک دریژە پی دانی وورە وورەکەی گۆرانە لە دژی ریفراندۆم و بۆ لەبار بردنی ڕیفراندۆم بەڵام ئەم جارەیان بەدەستی خودی پارتیو حکومەتەکەی. ئەمەش پلانێکی کوشندەو زیرەکانەیە، ئەولەنگیە کەلەسەر گۆرانە بۆ لەدژ وەستانەوەی دەنگ دان بەبەڵێ بۆ ڕیفراندۆم زیاتر پەردەپۆش کردوەو بەشێوازێکی مۆدێرنتر، وسیاسیانە تر رێبازەکەی گۆرانی پیادەکردوە، ئەوە ئەو ترسە بوو کە بەندە هەی بوو لە دەرکەوتیندا، لەهەر ئان وساتێکدا بێت، چونکە دژایەتی یەکیەتیو پارتی بە ئاوی دەست نوێژ ناروات. چونکە خودی یەکیەتی لەهەموان باشتر دەزانێت کاراکردنەوەی پەرلەمان تەقریبەن بە بن بەست گەیەنراوە، کاریکی لەوجۆرەش زۆر مەحاڵە. ئا ئەمە لەکاتێکدا یە، هیچ ئۆرگانو ووڵتێک بە بەغداشەوە وە نەتەوە یەکگرتوەکان وە نەکۆموسیوۆنی هەڵبژاردنەکان نەیان کردۆتە پێش مەرج لەسەر پرۆسەی گشت پرسیەکە ، بەڵام ئەوان هاتوون بەدەستی خۆیان دەیکەنە پێشمەرج دەگیانا لەگەڵ ریفراندۆمدانین. ئەمە سەر سوڕ هێنەری هەشتەمە. کە نموونەی نیە و شازە بۆ بەڵام بۆ خراپی و ماڵ وێرانی. هەموو ئەم شەڕا نە ، ئەوە ، بۆ چۆنیەتی لە گۆڕ نانی ڕیفراندۆمە بەخاتری گەشانەوەو پڕکردنی گیرفانی جوملەیەک لەئەندام پەرلەمانی موفتە خۆرو پارە خۆرە، دەگینا دەنگ دان بۆ کورد بوون سەدان ساڵە لە بیری کوردان دایەوجودی هەیەو پەرلەمان هەر بۆنیشی نەبوە، نەک دەنگ. هەندێک لە بنوسەکانی پارتی باس لەوە دەکەن، کە یەکیەتی خۆی توند کردۆتەوەو ، بۆیە بۆ پارتی وەها پێویستە کە دەسەلات بکاتەوە بە ٥٠ بە ٥٠ کا لەگەڵ یەکیەتی، بەلام ئایا ئەوە چارە سەرە، خۆ جارانیش ٥٠ بە ٥٠ بوو هەر بگرەو بەردە هەبوە. یان ئەمە خۆ گەوجاندنە یان تەسلیم بوونە بۆ بەخاک سپاردنی ریفراندۆم بەدەستی خودی پارتی لەسەر رەزامەندی دژانی ڕیفراندۆم. کە ئەمد دیدو بۆچونە لە نووسینێکی [ ئاسۆ حاجی]] دا بەناوی کرۆکی پەیامەکەی یەکیەتی بۆ پارتی بە شەرمنی باسی لیوەکراوە. لەسیاسەتدا، راستە پاشقولگرتن هەیە، بەڵام لەرزین و شەرمنۆکی مانای لاوازیو دۆڕاندنە، کاک ئاسۆ کە شەرمنانە بۆی چوە، دەبوایە داوای لەو دوحزبە بکردایە، یەکەم لە یەکیەتی؛ بۆ ئەو بۆچونە جیاوازەی داوە بەبەراورد لەوەی پێشتری لەسەر ڕیفراندۆم کە هەی بوو لەسەر ئاستی حزبەکەی نەک تاکەکانی. دووەم ؛ لەپارتی بپرسێت ئایا دەتوانیت ئەم بۆچونە ت پێ قوت دەدرێت و پێت هەزم دەکرێت، گەر وایە بۆ ئەوە دەورانێکە ئەم خەڵکەت تووشی سەریەشە کردوەو مل نادەیت بە کاراکردنەوەی پەڕلەمان بە و دیدو بۆچونەی کە گۆڕانو یەکیەتی دەیانەوێت، گەر ئەلتەرنەتیڤت نیە، یان دەبێت مل بدەیت، یان چاوەروانی وەها ، وا دەکات مەرگی ڕیفراندۆم وەک مەلۆتکەیەکی مردوو کە بەمردووی لەدایک دەبێت و دەبێت خۆشت بینێژیت. دەگینا ئیتر کاتی شەرمنۆکی نەماوە، ئەو توانایەی هەتە دەبێت وەک پیویست بۆ خزمەتی ڕیفراندۆم و سەرخستنی بەکاری بهێنیت و یەک پرسیار لیرەدا هەیە بۆ هەموان؛ بەشدار دەبیت بەبێ قەیدو شەرت لە ریفراندمۆم بۆ دەنگ دان بە بەلی یان نا؟
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Daro | 23/06/2017 12:43:10 م
10چرکە زۆر زۆڕە ، چونکە ئەو چەکە 850مەتر دەبڕێت لەچرکەیەکدا.
نیشانەشکێنێکی کەنەدی بە کوشتنی چەکدارێکی داعش ریکۆردێکی تۆمارکرد
| دوێنێ کاژێر 03:15 | (1)
جه مال پاک سرشت | 22/06/2017 09:54:43 م
من به یه ک جار وازم له جگه ره کیشان هینا و ئیستا زور زور زور ته ندروستم و هه ناسه م خوش تره
گۆران لوقمان
گۆران لوقمان | 23/06/2017 12:49:58 ص
من واز لە جگەرە دێنم زۆر سوپاس بۆ ئەو خەڵاتانەی داتان ناوە.من نامەوێت خەڵاتی من وازلێنان لە جگەرەیە
پرۆژەی وازهێنان لە جگەرەکێشان
| 22/6/2017 | (3)
بەرزان | 22/06/2017 09:01:27 م
ئەی بۆ ئەو کوردانەی کە لە ئەمریکان دەنگ چۆن بدەین؟
کۆمیسیۆن: سندووقی گشتپرسی لە بەغدا دادەنرێت
| 22/6/2017 | (1)
هةفال | 20/06/2017 10:26:34 م
ناوى خؤم جؤن تؤمار بكةم
فاضل | 21/06/2017 10:12:36 م
سلاو من جون خؤم تؤمار بكةم
رووداو خەڵاتی ئەو کەسانە دەکات کە واز لە جگەرەکێشان دەهێنن
| 19/6/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 بارزانی پەیامێک ئاراستەی گەلی کوردستان دەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

بارزانی پەیامێک ئاراستەی گەلی کوردستان دەکات

ئاواتەخوازە کوردستان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی زۆرتر
نێچیرڤان بارزانى هیوادارە ئەم جەژنە ببێته‌ هانده‌ر بۆ كارى پێكه‌وه‌یى 3 کاژێر لەمەو بەر |

نێچیرڤان بارزانى هیوادارە ئەم جەژنە ببێته‌ هانده‌ر بۆ كارى پێكه‌وه‌یى

پەیامێک بەبۆنەی جەژنی رەمەزان بڵاودەکاتەوە زۆرتر
داعش قه‌ره‌ته‌په‌ تۆپباران ده‌كات 3 کاژێر لەمەو بەر |

داعش قه‌ره‌ته‌په‌ تۆپباران ده‌كات

دوو هاووڵاتی مەدەنی کوژران زۆرتر
0.203 seconds