وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

وەرگێڕێکی کورد لە موسڵ گیانی لەدەستدا

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 19/6/2017
بەختیار حەداد
بەختیار حەداد

رووداو - موسڵ

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە، 19-6-2017) لە موسڵی كۆن بۆمبێكی چێنراو بە وەرگێڕێکی كورد‌ و سێ‌ رۆژنامەنووسی فەرنسیدا تەقیەوە، لە ئەنجامدا وەرگێڕە کوردەکە گیانی لەدەستدا.

 وەرگێڕی تیمێكی رۆژنامەنووسانی فەرەنسی بەناوی بەختیار حەداد بەهۆی بۆمبێكەوە گیانی لەدەستدا و، سێ‌ رۆژنامەنووسی فەرەنسیش بەهۆیەوە بریندار بوون.

ئازاد حەمەئەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسان کوردستان گیانلەدەستدانی بەختیار حەدادی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە.

 هاوڕێیەكی بەختیار حەداد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بەهۆی ئەو بۆمبە چێنراوەوە، بەختیار راستەوخۆ گیانی لەدەستدا، سێ‌ رۆژنامەنووسە فەرەنسییەکەش بریندار بوون".

هەر بەپێی گوتەی هاوڕێكەی بەختیار حەداد، دوو لەو رۆژنامەنووسە فەرەنسییانە بۆ چارەسەری تەندروستی گوازراونەتەوە سەربازگەیەكی ئەمریكییەكان لە گەیارە، یەكێك لەو رۆژنامەنووسانە کە ژنێکی فەرەنسییە، بۆمبەكە زیانی زۆری بەقاچی گەیاندووە و، هەر لە موسڵ نەشتەرگەری بۆ قاچی ئەنجامدەدرێ‌".

پێشتر شیفا گەردی بەڕێوەبەری ئاوتپووت ‌و بێژەر و پێشكەشكار لە (تۆڕی میدیایی رووداو) لە 25-2-2017 لەكاتی رووماڵی شەڕی موسڵ شەهید بوو ‌و، وێنەگرەكەشی بەناوی یونس محموود بریندار بوو.

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بەختیار حەداد لەگەڵ تیمێکی تۆڕی میدیایی رووداو و کارمەندێکی پۆلیسی فیدراڵی

 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار



نیشانەکردن : فەرەنسی

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 21/06/2018 09:10:09 م
ده‌ست خۆشی له‌ خه‌ڵكی خانه‌قینی به‌شه‌ره‌ف ده‌كه‌م به‌ڕاستی ساحێب هه‌ڵویستی مه‌ردانه‌و و كوردانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن حه‌قی وایه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركوك و...
خانەقینییەکان داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن
| 21/6/2018 | (1)
شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
احمد حسن زێڕۆ | 21/06/2018 08:25:27 م
ده‌ستخۆش دكتۆر ئه‌وانه‌ی دوێنێ ویستیان ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ بسوتێنن له‌ سه‌ر تیڤیه‌كان هاواریان ده‌كرد و ده‌یان ووت ( ئه‌مڕۆ ڕۆژی له‌ دایكبوونی...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| 21/6/2018 | (2)
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
ئەنوەر سوڵتانی | 21/06/2018 08:18:01 م
پیرۆز بێت و سەرکەوتی گەورەتری بەشوێندا بێت. بریا مامۆستای بەڕێزمان هەوڵێکی بدایە یەکەمین ئۆپێڕای کوردی لە سەر ئەساسی بەیتی دمدم یان خەج و سیامەند و...
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| 20/6/2018 | (4)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 19/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

مەترسی پلاستیک لەسەر ژینگەی وڵاتان زیاتردەبێت 10 کاژێر لەمەو بەر |

مەترسی پلاستیک لەسەر ژینگەی وڵاتان زیاتردەبێت

چین دەڵێ چیدی پاشەڕۆی پلاستیکی لە وڵاتان زۆرتر
33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین 20 کاژێر لەمەو بەر |

33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین

منداڵی خەڵکیان لە منداڵدانی خۆیاندا هەڵگرتووە زۆرتر
پێکوتەیەک رێگری لە تووشبوون بە شەکرە دەکات 21 کاژێر لەمەو بەر |

پێکوتەیەک رێگری لە تووشبوون بە شەکرە دەکات

رێگە لە تووشبوون بە شەکرەی جۆری یەکەمی دەگرێت زۆرتر
0.407 seconds